منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11821
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان Empty
مُساهمةموضوع: عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان   عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان I_icon_minitimeالجمعة يوليو 16, 2021 4:47 pm

عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان Auiiu_10


عەرووزی کوردی
نووسینی نووری فارس حەمەخان
بڵاوکردنەوەی ئاراس هەولێر
چاپی یەکەم ٢٠٠٤

مامۆستا نوری فارس حمە خان حەسەن :
ناوی تەواوی نوری فارس حمەخان حەسەنە، لە تیرەی ڕۆغزایی جافە و لە گوندی (براییم ئاوا) ی سەر بە ناوچەی (قەرەداغ) لە ساڵی (١٩٣٥) لە دایک بووە.. سەرەتای خوێندنی لە گوندەی خۆیان لە خزمەت مامۆستا (مەلا موحەممەدی تاڵ) دا دەستی پێ کردووە، پاشان چۆتە دێی (قەڵاسوورە) و (سەرزەل) بۆ خزمەت (مەلا عەلی سەرزەل) و زۆرینەی کتێبەکانی وەک (ئەحمەدی) و (ئەساسی سەعادەت) و (ئەیشودە) و (عەقیدەی کوردی) تەواو کردووە. دواتر و لە ساڵی (١٩٤٧) ماڵیان دێتە گەڕەکی (چوارباخ) ی ناو شاری (سلێمانی) و دەچێتە حوجرەی مامۆستا (مەلا ئەحمەد گرگاشەیی) و پاشانیش دەچێتەخزمەت (مەلا شێخ موحەممەد قەڵا سوورەیی) و دواتر چۆتە عەربەت بۆ خزمەت (مەلا قادری) عەربەتی و پاش ماوەیەک دەگەرێتەوە ناو شاری (سلێمانی) بۆ حوجرەی مزگەوتی پیسکەندی و پاشانیش چوەتە حوجرەکەی مامۆستا (مەلا ڕەحیمی پەرخی) و پاش ئەوەش مودەتێ چۆتە ناوچەی (کۆڵیتان) و پاشانیش دوای گەڕانەوی بۆ شاری (سلێمانی) ڕوودەکاتە گوندی (پریس) و لەخرمەت شێخ (عەزیز پارەزانی) دا کە موستەعید بو لەخزمەت مامۆستا (مەلا عوسمان عبدالعزیز) دا خوێندوویەتی. پاشان مامۆستا گەڕاوەتەوە شاری (سلێمانی) و چۆتە مزگەوتی (خانەقای مەولانا) لەخزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە) ی چروستانی و پاشانیش مودەتێ لە مزگەوتی (حاجی حان) بووە لەو کاتەدا مامۆستا مەلا عبدالکریمی بیارە لەوێ بووە، بەڵام ئەم لە خزمەت (مەلا فاتیح) و (کاکە حەمە) و (مەلا حسەین) ی خوشکەزایی مامۆستادا خوێندوویەتی و سەماعی دەرسەکانی مامۆستایشی کردووە جار جارێکیش دەرسیشی لە خزمەتدا خوێندووە. پاشان بۆ دواجار لە خزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە چروستانی) ئەم کتێبانەی خوێندووە (موختەصەر) و (گەلەمبەوی بورهان) و (ڕیسالەی حیساب) و (تەهذیب). دوا قوناغیشی لە خزمەت مامۆستا (مەلا ئەسعەد مەحویدا بووە) و دوای خوێندنی (جمع الجوامع) و (گەلەمبەوی ئاداب) و بەشێک لە تەفسیری (بەیضاوی) دەخوێنێت و لە ساڵی (١٩٥٧) لەخزمەت مامۆستادا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێ و تاقیکردنەوەی ئەوقاف دەکات و یەکەم دەبێ لەو تاقیکردنەوەدا بەڵام دوایی ساڵێک دەبێتە (ئیمام تابوور) بە پلەی ئەفسەر دادەمەزرێ. مامۆستا هەندێ لە زانایان و ناوداران و ئەدیب و شاعیرەکانیشی دیوەو لە مەجلیس هەندێکیاندا دانیشتووە وەک: (م. ملا باقر بالک، بێخود، قانع، پیرەمێرد، قازی خاڵ، مەلیک مەحمود، شێخ علائەدینی بیارە، هەژار، عبدالسلام عارف، عبدالکریم قاسم) شایانی باسە ناوبراو لە ژیانا ماوە و وە بەردەوام خەریکی خزمەت و نوسین و دەرس وتنەوەیە و چەندەها کەسی پێگەیاندووە و چەندەها نوسین و شەرحیاتی کتێبە دەگمەنەکانی کردووە وەکوو کتێبی (گلبوی آداب) و خاوەنی دیوانی شیعریەو کە لەبەر زۆری ناکرێ ئیشارەت بە نوسینەکان پێبکەین، ئەوەندەی بزانین مامۆستا وەڕگێری فەرموودەکانی حەزرەتەﷺ، زۆرینەی کتێبە فەرموودەکانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی وەک خۆیی دەفەرموێ: نوری تا ماوە مەمنونی خوایە چوون تەرجومانی رەسول اللە یە.
هەندێک لە بە رهە مە کانی مامۆستا نوری
١- صحیح موسلیم وە ری گیراوە بۆ زمانی کوردی
٢- صحیح البخاری
٣ - اللؤلؤ و المرجان
٤ - بلوغ المرام
٥ - تاج الجامع للاصول
٦ - فقهی ئاسان
٧ - ریاض الصالحین
٨ - جمع الجوامع
٩ -(نداء من قلوب مکلومة الی علماء الشیعة الأفاضل)
داگرتنی كتێبه‌كه‌

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
عەرووزی کوردی نووسینی نووری فارس حەمەخان
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» بیرەوەری مێژوویی لە تێڕوانینی کوردیکی نەتەوەیی بەرامبەر بە شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١ نووسینی تۆفیق نووری بەگ
» ڕێ وڕەسمی شین ولاوانەوەی کوردی نووسینی دکتۆرە شوکریە ڕەسووڵ
» لێکسیکۆڵۆژی زمانی کوردی نووسینی د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» سەرەتایێک لە فیلۆلۆژی ی زمانی کوردی نووسینی محەممەد ئەمین هەورامانی

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: شیعر - شاعران - دیوانی شاعیران-
انتقل الى: