منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11802
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف Empty
مُساهمةموضوع: وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف   وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف I_icon_minitimeالخميس يونيو 03, 2021 8:24 pm

وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف 101410


وشەی زمانی کوردی
نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف
بڵاوکردنەوەی کۆڕی زانیاری کورد بەغدا
چاپی ١٩٧٥ بەغدا

زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەورِەحمانی حاجی مارف)، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمئێستاش لە نێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێرِان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکێش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە. زانای گەورەمان (ئەورِەحمانی حاجی مارف) لەدوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەییدا، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن رِوو لە وڵاتی رِوسیا دەکات، سێزدە ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و بەهەوڵ و کۆشش و توانستی خۆی لەرێگەی خوێندنەوەی بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی جیهان زمانی رِووسی فێردەبێت. لە زانکۆی (لێنیگراد) برِوانامەی بەکالۆریۆس و ماجستێر بەدەستدەهێنێت، دواتریش لە (ئامۆژگاری رِۆژهەڵاتناسیی ئەکادیمیای سۆڤیەتی لێنیگراد) بە هاوکاری مامۆستا کوردەکەی پرِۆفیسۆر (قەناتی کوردۆ- کوردۆیف)، کە کەڵک و قازانجێکی زۆری لێبینیوە و بۆئەو پاڵپشتێکی بەهێز بووە، نامەی دکتۆرایەکەی لەبارەی (مێژووی فەرهەنگنووسیی کوردی و شێوازی دانانی فەرهەنگی رِووسی-کوردی) تەواودەکات و برِوانامەی دکتۆراش بەدەستدەهێنێت. لە ساڵی (١٩٧٣) دا دەگەرِێتەوە و نیشتمان و لە کۆرِی زانیاریی کورد و زانکۆیەکانی: (سلێمانی و ئیبن رِوشد و خانەقین) قۆڵی خزمەتکردن هەڵدەکات و وانە بە قوتابییانی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا دەڵێتەوە و سەرپەرشتی دەیان نامەی ماجسێر و دکتۆرای کردووە، ئاریکار و هاندەری گەورەی قوتابییە کوردەکانی بەشی کوردی بووە لە شاری بەغدا و پاڵپشتێکی بەهێزیان بووە. لەماوەی ژیانیدا زیاتر لە بیست کتێب و سەدان وتار و لێۆڵینەوە و چەندین کتێب و وتاری وەرگێرِدراوی لە بارەی زمان و ئەدەب و کوردناسی و رِەخنە و فەرهەنگنووسی پێشکێش بە کتێبخانەی کوردی کردووە و ئەو بەرهەمانەش گرنگی و تایبەتی خۆیان هەیە و بوون بە هەوێنی چەندان کتێب و وتار و توێژینەوەی دیکە، کە برِواناکەم نووسەرێک لەسەردەمی ئەو و دوای ئەویش هەبووبێت، دوو قسەی لەسەر زمانی کوردی کردبێت و سوودی لە نووسین و بیرورِایەکانی ئەورِەحمان وەرنەگرتبێت، ئێستاش نووسینەکانی لە قوتابخانەکان و زانکۆیەکان دەخوێنرێن و نرخ و بایەخی تایبەتییان هەیە، بە جۆرێک زۆربەی هەرە زۆری خاوەن قەڵەم و خوێندەوارانی ئەم وڵاتە مشتێک لە خەرمانی زۆر و زەوەندی ئەم کەڵە زانایەیان بەرکەوتووە، بەرهەمەکانی پرِن لە داهێنان و بابەتی نوێ، بەردەوام ملی داوەتە بەر ئەو لایەنانەی زمان، کە قسەیان لەسەر نەکراوە یان کەمترین سەرچاوەیان لەسەر هەیە و کتێبخانەی کوردی پێویستی پێ هەبووە. لە رِێگەی وەرگێرِانیشەوە دەیان کوردناس و زمانناس و کەڵەنووسەری جیهانی بە خوێنەرانی کورد ناساندووە. دوای تەمەنێک لە نووسین و خزمەت و خەمخۆری، کاروانی خزمەتی ئەو کەڵە زانایەمان بەردەوام دەبێت و برِیاری کارێکی درێژخایەن وەکو دانانی فەرهەنگێکی کوردی-کوردی دەدات، کە خەونێکی لە مێژینەی خۆی بووە و ماوەیێک بەتامەزرۆییەوە خەریکی فەرهەنگەکە دەبێت، بەڵام نەخۆشی بەرۆکی دەگرێت و تا رِادەیێک لە کاری فەرهەنگەکە دووری دەخاتەوە، دواجاریش مەرگ مەودای تەواوکردنی فەرهەنگەکەی پێنەدا. فەرهەنگەکەی ناوی میدیای لێنابوو، خۆی لە بیست و پێنج بەرگدا دەبینیەوە و بە رِێوشوێنێکی زانستیی فەرهەنگنووسی دایرِشتبوو و بە پشتبەستن بە یاسا و دەستورەکانی بواری فەرهەنگسازی وشە و واتایەکانی تۆمارکردبوون و لەسەر هەمان رِێچکەی فەرهەنگەکەی عەبدولرِەحمانی زەبیحی (قاموسی زبانی کوردی) دەرِۆیشت. مخابن (میدیا) ش وەک فەرهەنگەکەی زەبیحی بە نامورادی سەرینایەوە. ئەورِەحمانی حاجی مارف نزیکەی چل ساڵ وەک خزمەتکارێکی شارەزا و دڵسۆز شەو و رِۆژی لێکگرێداوە و لێرە و لەوێ بە وشە و هەڵوێست خزمەتی نەتەوەکەی کردووە، ئەوەتە خاکییانە و لەخۆبوردوانە نووسیویەتی: (کۆڵەوارم و هەر هێندەم لە دەست دێت، خۆزگە کاری گەورەم لە باردا بووایە، خەجاڵەتی قاپی دڵسۆزی میللەتەکەمم، کە هێندە دڵپاک و لەخۆ بووردوون، دەست بە رِوومەوە نانێم ئەو جۆرە دیاریانەم لێ وەرگرن). سەد مخابن لە شەوی ٧\٠٨-٠٧-٢٠٠٧ بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی پاکی سپارد و لە دەست نەتەوەکەی چوو، زمانەکەمان پێویستی زۆری بەم زانایە مەزنە مابوو، هێشتا چەندین مەڵۆ و شارای دیکەی لە باوەش بوو بیانخاتە سەر خەرمانی زانستیی کارەکانی، تا گەلێک مەسەلە و کێشەی دیکەی زمانی کوردیمان بۆ رِوون و یەکلابکاتەوە. دانەبرِان و درێژەدان بە کاروانی خزمەتەکانی جوانترین وەفایە پێشکێش بەو پیاوە مەزنەی دەکەین، پێویستیشە لە لایەن حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار و دڵسۆزانەوە، لە ئاست خزمەتە بەرچاوەکانیدا ساڵانە یادی ئەم زانایە بکرێتەوە، پەیکەرێکی شایستەی لەبەردەم کۆلێژی زمان یان کۆرِی زانیاریی کورد بۆ چێبکرێت، هەروەها ئاورِ لە بەرهەمە چاپ نەکراوەکانی بدرێتەوە و کار بۆ چاپکردنیان بکرێت، بەرهەمە چاپکراوەکانیشی دووبارە چاپ بکرێنەوە، کە هەموویان سەرچاوەی پێویست و گرنگن. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی (ئەورِەحمانی حاجی مارف) گۆرِەکەی شاد و پرِ نوور بێت. سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە: ١-بەرهەمە زمانەوانییەکانم، ئەورەحمانی حاجی مارف، بەرگی یەکەم سلێمانی، ٢٠٠٢. ٢-بەرهەمە زمانەوانییەکانم، ئەورەحمانی حاجی مارف، بەرگی دووەم، سلێمانی، ٢٠٠٤. ٣-نیوسەدە لە ژیان و زانستی پرِۆفیسۆر ئەورەحمانی حاجی مارف، نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو و حەمید ئەبوبەکر بەدرخان، چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، هەولێر، ٢٠٠٧.

داگرتنی كتێبه‌كه‌

رضوان يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
وشەی زمانی کوردی نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» لێکسیکۆڵۆژی زمانی کوردی نووسینی د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» لەبواری فەرهەنگ نووسی کوردیدا نووسینی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) نووسینی د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» وشەرۆنان لەزمانی کوردیدا نووسینی د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف
» بەرهەمە زمانەوانییەکانم " بەرگی یەکەم " د. ئەوڕەحمانی حاجی مارف

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: زمان - لێكۆلینه‌وه‌ی زمانه‌وانی-
انتقل الى: