منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز

اذهب الى الأسفل 
5 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11678
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالسبت يونيو 11, 2016 11:12 pm

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز 10010

سەد ساڵ تەنیایی - ڕۆمان
نووسەر: گابریل گارسیا مارکیز
وەرگێڕ: م. حسن رەستگار
بڵاوکار: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەلات & خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
چاپی سێیەم ٢٠١٥

سەروەختێک بۆ جارێکی تر (سەد ساڵ تەنیایی (١» ی گابرێل گارسیا مارکیز (٢) م خوێندەوە، شتێکی سەیرم بەبیردا هات: (کارەکتەری سەرەکی رۆمانە مەزنەکان منداڵیان نییە. رەنگە لەسەدایەکی خەڵک و خوا منداڵیان نەبێت، بەڵام لانی کەمی نیوەی کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکان، رۆمانەکە جێدێڵن، بەبێ ئەوەی وەچەبخەنەوە).
نە (پانتاگرۆیل (٣) و نە بانورگ (٤) و نە دۆنکیخۆتە (٥)، نە (ڤاڵمۆنت و نە مارکیزە مێرتۆیل و نە ژنە بەحورمەتەکەی خانمی پەیوەندییە ترسناکەکان (٦)، نەتۆم جۆنسی بەناوبانگترین پاڵەوانیفێڵدینگی (٧) ڕۆماننوس و نەڤێرتەر)، منداڵیان لەدوای خۆیان جێنەهێشت.
تەواوی کارەکتەرە سەرەکییەکانی (ستاندال) (٨) وەجاخ کوێرن. بەهەمان شێوەش زۆرێک لەکارەکتەرەکانی (بەلزاک)(٩) و دۆستۆیڤسکی) و هەروەها (مارسێل پرۆست) ی نووسەری (گەڕان بەدوای زەمەنی ونبوو)(١٠) لەسەدەی رابردووداو بێگومان سەرجەم کارەکتەرە مەزنەکانی نێو بەرهەمەکانی (مۆزێل) (١١) ، (ئۆلرێش و ئاگاتای خۆشکی و ڤاڵتەرو کلاریسی هاوسەری و دیۆتیماو شڤایک (١٢) و کارەکتەرە سەرەکییەکانی فرانس کافکا (١٣)، جگە لەکارل رۆسمانی لاو کەسکی خزمەتکارەکە پڕدەکات)، بەڵام ڕێک و ڕاست لەبەرئەوەو بەمەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری ئەو منداڵە لەژیانی خۆیدا، سەری خۆی هەڵدەگرێت و ڕوو دەکاتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ خاتری ئەوەی رۆمانەکە بتوانێت لەدایک ببێت و ڕووناکی ببینێت. وەجاخ کوێری و وەچەنەخستنەوە، خواستێکی دەست ئەنفەستی رۆماننووسەکان نییە، بەڵکو ئەوە رۆحی هونەری ڕۆمانە (یاخود هەستی ناوەکی و ناخود ئاگایی ئەو هونەرەیە) کە ڕقی لەوەچەخستنەوەیە.
ڕۆمان لەگەڵ سەردەمی مۆدێرندا سەریهەڵداوەو بەوتەی (مارتن هایدگەر)(١٤)، مرۆڤی کردۆتە خودێکی تاقانەی راستەقینەو بنەمای هەموو شتێک. ئەوەی وایکردووە مرۆڤ لەئەوروپادا لەسەر تەختەی شانۆ وەک تاکەکەس جێی خۆی بکاتەوە، بەشێکی زۆری بەهۆی رۆمانەوەیە. دوور لەڕۆمان (لەژیانی ڕاستەقینەماندا)، زۆر شت دەربارەی باوانمان و ئەو هەلومەرجەی بەرلەدایک بوونمان هەبووە، نازانین و کەم تا کورتێک کەسوکارەکانمان دەناسین.
ئێمە دەیانبینین دێن و دەڕۆن و هەر ئەوەندەشی دیار نەمان، کەسانێکی تر شوێنیان دەگرنەوە. واتە حەشاماتێکی دوورودرێژ پێکدەهێنن کە ئەگەری گۆڕین و دەسکاریکردنیان هەیە. تەنها ڕۆمان تاکەکەس جیا دەکاتەوەو ژیاننامەو ئایدیا و ئەندێشەکانی، ڕووندەکاتەوە و وای لێدەکات قابیلی گۆڕان و دەسکاریکردن نەبێت. واتە دەیکاتە چەقی هەموو شتەکان.
ڕۆمانەکە بەمەرگی (دۆن کیخۆتە) کۆتایی دێت، ئەو کۆتاییە تەنها لەبەرئەوە هەتاهەتاییە، چونکە (دۆن کیخۆتە) منداڵی نییە. بەبوونی منداڵەوە ژیانی درێژەی دەکێشا، تا دەبووە نمونەیەک چاوی لێبکرێت یان نەدەبووە هیچ، سەر سەلامەت دەبوو یاخود ناپاکی لەگەڵ دەکرا. مەرگی باوک دەرگا بەکراوەیی دەهێڵێتەوە. پاشان ئەمە ئەو شتەیە کە لەمنداڵیەوە دەدرێت بە گوێماندا: (ژیانت لەگەڵ منداڵەکانتدا بەردەوامێتی دەبێت، منداڵەکانت نەمریت بۆ فەراهەم دەکەن). بەڵام گەر چیرۆک و بەسەرهاتەکەم بتوانێت تادوای مردنم بەردەوام بێت، ئەوە مانای وایە ژیانم بوونێکی ئۆتۆنۆم نییە (واتە تەواو نابێت). ئەمەش بەو مانایە دێت شتێکی تەواو ماتریال و دنیای هەیە کە تاکەکەس تێیدا دەتوێتەوەو بەو تواننەوەیەش، ڕازییەو ڕەزامەندیشە بەوەی بیر بچێتەوە: (خێزان، وەچە، خێڵ و نەتەوە).
کەواتە تاکەکەس بەو پێیەی بنەمای هەموو شتێکە، جگە لەخەیاڵ پڵاوێک و ئەگەرو خەونی چەندین سەدەی ئەوروپا، شتێکی دی نییە. پێدەچێت هونەری رۆماننوسین لەگەڵ (سەد ساڵ تەنیایی) گابریل گارسیا مارکیزدا، لەو خەونە بێدار بووبێتەوەو تاکەکەسی نەکردبێتە چەقی بایەخ پێدان، بەڵکو خەڵک گەلێکی لەو جێگەیەدا دانابێت کە هەموویان، نۆرماڵن و هی ئەوە نین کۆپی بکرێنەوە.
شایەنی باسە هەریەک لەوانە تەنها شەوقی تیشکێکن لەخۆر، بەسەر شەپۆلی ڕوبارێکی ڕاگوزەرەوەو هەریەکەیان لەگەڵ خۆیدا، بیرچوونەوەی داهاتووی خۆی بە هۆشیارییەوە هەڵگرتووەو دەزانێت چی ڕوودەدات. هیچ یەک لەوانە لەسەرەتاوە تا کۆتایی، لەنێو دووتوێی ڕۆمانەکەدا نامێنێتەوە.
دایکی هەموو ئەم خێڵە (ئۆرسۆ لای پیرەژن، سەروەختێک کۆچی دوایی دەکات تەمەنی سەدو بیست ساڵ دەبێت. ئەوەش بەماوەیەکی زۆر پێش کۆتایی هاتنی ڕۆمانەکە ڕوودەدات و هەموانیش ناوی هاوشێوەیان هەیە: (ئارکادیۆ خۆسێ بۆیندیا، خۆسێ ئارکادیۆ، خۆسێ ئارکادیۆی دووەم، ئۆریلیانۆ بۆیندیا، ئۆریلیانۆی دووەم). ئەمەش بۆئەوەی ئەومۆرکانەی لێکیان جودا دەکاتەوە، بسڕێتەوە و بۆئەوەی خوێنەر لەنێوانیاندا سەری لێتێک بچێت.
بەڕواڵەتدا دیارەکە سەردەمی فەردانیەتی ئەوروپی، ئیدی سەردەمی ئەوان نەبێت. ئەی کەواتە سەردەمی ئەوان کامەیە؟ سەردەمێک کە بۆ ڕابردووی هندییە سوورەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە؟ یاخود سەردەمێکە سەر بەپاشەڕۆژێکە، تاکەکەس لەناو حەشاماتدا بزر دەبێت؟ هەستێکی وام هەیە ئەم رۆمانە کەبەرز نرخاندنێکی لەڕادەبەدەری هونەری ڕۆماننوسینە)، هاوکات ماڵئاوایکردنیشە لە ڕۆژگاری ڕۆمان.
پەراوێزەکان:
١- سەد ساڵ تەنیایی: ئەو رۆمانەیە کە (مارکیز) خەڵاتی نۆبڵی پێ بەدەست هێنا. بە زمانی ئیسپانی نوسراوەو باسی ژیانی بنەماڵەی (بۆیندیا) دەکات، لەڕێ شەش نەوەی جیا جیاوە. نزیکەی سی ملیۆن دانەی لێ چاپکراوە و بۆ زیاتر لە سی و پێنج زمانیش وەرگێڕدراوە.
٢- گابریێل گارسیا مارکیز: نووسەرو رۆماننووسێکی کۆڵۆمبیاییە، ساڵی ١٩٢٧ لەئاراکاتاکا لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە. سەرەرای ئەوەی ڕۆمان و چیرۆک دەنووسێت، ئەکتیڤیستێکی سیاسیەو کاری ڕۆژنامەنوسیش دەکات. ساڵی ١٩٨١ لەسەر ڕۆمانی (سەد ساڵ تەنیایی)، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات وەردەگرێت. خوێنەرەکانی بە (گابۆ) ناوی دێنن. سەفەرێکی زۆری وڵاتانی کردووەو چەندین وڵاتی ئەوروپایی گەڕاوە و تا ساتەوەختی مردنیشی، لەشاری مەکسیکۆسیتی پایتەختی وڵاتی مەکسیک ژیاوە و لەوێ خاوەنی هەفتەنامەی (کامبیر) بووەو ساڵی (١٧/٤/٢٠١٤) ماڵئاوایی لەژیان کردووە.

٣- ناوی قارەمانی یەکەمین کتێبی (فرانسوا رابیلێ) یە کە لەساڵی ١٥٣٢ چاپکراوە.
٤- یەکێکی ترە لەکارەکتەرە سەرەکییەکانی کتێبەکەی (فرانسوا ڕبیلێ) و هاوڕێیەکی نزیکی (بانتا گرۆیل) ە.
٥- دۆن کیخۆتە: یەکێکە لە ڕۆمانە زۆر بەناوبانگەکانی جیهان و (میگێل دی سێرڤانتس) نووسیویەتی.
٦- هەرسێکیان کارەکتەری سەرەکی رۆمانی (پەیوەندیە ترسناکەکان) ی (شۆدێر لوس دی لاکلۆس ی ئەدیب و ڕۆماننوسن.
٧- هێنری فێڵدینگ: نووسەر و رۆماننوسێکی بەریتانیەو خاوەنی رۆمانی (تۆم جۆنز) ە.
٨- ستاندال: نوسەرێکی فەرەنساییە، لەچارەکەی یەکەمی سەدەی نۆزدەدا ژیاوە.
٩- هۆنۆری دی بەلزاک: نووسەرێکی فەرەنسی زۆر بەناوبانگە. ساڵی ١٧٩٩لە شاری توری فەرەنسی لەدایک بووەو ساڵی ١٨٥٠ کۆچی دوایی کردووە.
١٠- گەران بەدوای زەمەنی ونبودا: ئەم رۆمانە نوسەرو ڕۆماننوسی فەرەنسی (مارسێل پرۆست) نوسیویەتی و لەنێوان سالانی ١٩٠٨ و ١٩٠٩ دا نوسراوەو لەساڵی ١٩١٣ و ١٩٢٧ لە حەوت بەرگدا چاپکراوە. سیانیان دوای مەرگی خۆی چاپکراون. (مارسێل پرۆست) ساڵی ١٨٧١ لەپاریس لەدایک بووەو ساڵی ١٩٢٢ کۆچی دوایکردووە.
١١- ڕۆبێر مۆزێل: نووسەر و ئەندازیار و دەرهێنەرێکی شانۆیی بەڕەچەڵەک نەمساوییە. ساڵی ١٨٨٠ لە کلاژینفۆرت لەدایک بووە و ساڵی ١٩٤٢ لە ژنێف کۆچی دوایی کردووە. بەرلە هەر شتێک بەو ڕۆمانە تەواونەکراوەی ناسرا کە بەناوی (رجل بلا میزات) ەوەیە.
١٢- ئەوانە چەند کارەکتەرێکی ناو رۆمانەکانی (مۆزێل) ن.
١٣- فرانس کافکا: یەکێکە لە گەورەترین نوسەرانی سەدەی بیستەم. (دادگایی و کۆشک) لەە بەناوبانگترین بەرهەمەکانین.
١٤- مارتن هایدیگەر: فەیلەسوفێکی بەناوبانگی ئەڵەمانیە. ساڵی ١٨٨٩ لەدایک بووەو ساڵی ١٩٧٦ کۆچی دوایکردووە. بە یەکێک لەو فەیلەسوفانە ئەژمار دەکرێت کە شوێن دەستیان بەسەر سەدەی بیستەمەوە دیارە.
سەرچاوە: میلان کوندیرا: لقاء دراسە فی النقد الادبی).

لە پێگەی کوردستانی نوێوە ئەم پێشەکیەم وەرگرتووە

داگرتنی ڕۆمانه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الجمعة يونيو 25, 2021 6:54 pm عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
shalawxp




عدد المساهمات : 1
تاريخ التسجيل : 14/01/2016

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالأحد يونيو 12, 2016 12:57 am

ده‌ستان خوش بێت و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11678
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالأحد يونيو 12, 2016 1:28 am

یاخوا سه‌رت خۆش بێت كاك شاڵاو، به‌ده‌گمه‌ن شتی وا ڕوو ئه‌دات ، یه‌كێك كتێبێك داگری و شتێك بنووسێت ، هه‌مووی ته‌نها ده‌یه‌وێ به‌ڵام ، ده‌ست خۆشی و شتی وا نیه‌ ....
shalawxp كتب:
ده‌ستان خوش بێت و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالأحد يونيو 12, 2016 1:52 pm

دەستان خۆشبێت

ئەم زانیارییانەی خوارەوەم لە ویکیپێدیاوە راگوێزکردووە:

گابریل گارسییا مارکێز (بە ئیسپانی: Gabriel José García Márquez؛ ٩ی ئازاری ١٩٢٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠١٤)نووسەرێکی بەناوبانگەی خەڵکی کۆلۆمبیا و براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە بووە.

ژیاننامە:
گابریێل گارسیا مارکێز ڕۆمانووس و ڕۆژنامەوان و بڵاوکەر وسیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆلۆمبیا بوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ١٩٢٨ لە گوندی ئارکاتاکای ناوچەی سانتامارای کۆلۆمبیا لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بەباوەگەورەی دەستپێرن.

ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لەحیکایەت و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابریێل دادەنێ کەناوبراو دواتر دەنووسێ ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو رابردووەکانی باوو باپیرانمەوەیە.

دواتر گابریێل لە ھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات و دایە گەورەشی بەھۆی پیری و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات و کوێر دەبێ. ھەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکیتر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لەقووتابخانەکان دەکات. گابریێل لەخوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری "سوکری" بەنووسینی شیعرو کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات و بەھۆی بێدەنگبوون و سەرقاڵبوون بەکارەکانی لەقووتابخانە بە «گابرێلی پیرە پیاو» دەناسرێ.

خوێندن:
ساڵی ١٩٤٠ و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک وەردەگرێ روو لەقووتابخانەیەکی سەر بەکەنیسە لەشاری زیپاکیورای نزیک پایتەختی کۆلۆمبیا دەکا. پاش ھەفتەیەک مانەوە لەقووتابخانەکە واز لەخوێندن دێنێ و بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە.

دواتر گابرێلی گەنج دەست بەنووسین دەکات و یەکەم نووسراوەکانی لەساڵی ١٩٤١ و لە رۆژنامەی «جوین تودەێی» تایبەت بە خوێندکارانی کۆلۆمبیا بڵاودەکاتەوەو لەساڵی ١٩٤٧ بۆ درێژەدانی خوێندن روو لەزانکۆی بۆگۆتا دەکات و دەست بەخوێندنی یاسا دەکات.

گابریێل ھاوشێوەی زۆربەی نووسەرانی گەورەی جیھان پێیوایە کەزانکۆ ھیچ چێژو خۆشییەکی زانستی پێ نابەخشێ و ھەربۆیە بەجێگەی سەعیکردن و خوێندنی کتێبەکانی زانکۆ روو لەخوێندنەوەی شیعرو گەڕانی بێ ئەنجام بەناو شەقامەکانی شاردا دەکات.

خوێندنەوە:
لە چێشتخانە گەڕۆکەکان و لەکوچەو کۆڵانەکاندا خورادن دەخوات، بەردەوام جگەرە دەکێشی و روو لەخوێندنەوەی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی و بەرھەمەکانی نووسەران و شاعیرانی چەپی ئەو سەردەمی جیھان دەکات.

خوێندنەوەی کتێبەکانی کافکای بەناوبانگ ژیانی دەگۆڕێ و گابریێل لەوتووێژو نووسراوەکانی دواتریدا باس لەکاریگەرییەکانی خوێندنەوەی بەرھەمەکانی کافکا لەسەر ژیانی دەکات.

نووسین:
گابریێل گارسیا مارکیز لەساڵی ١٩٤٦ بەشێوەی جدی دەست بەنووسین دەکات و یەکەم چیرۆکی بەناوی سێھەمین دەست لە کارکێشانەوە لەرۆژنامەی ئال بۆگاتا بڵاودەکرێتەوە. پاش بڵاوبوونەوەی کورتە چیرۆکەکە، چەندین چیرۆکیتر دەنووسێ و لەھەمان رۆژنامەدا بڵاوی دەکاتەوە.

دواتر ساڵی ١٩٦٥ دەست بەنووسینی رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیاییدەکات و لەساڵی ١٩٦٨ نووسینی چیرۆکەکە تەواو دەبێ. رۆمانێک کەبووە شاکاری ئەدەب و تائێستاش بە گرنگترین ڕۆمانی جیھان ناودێردەکرێ.

خەڵاتی نۆبێل:
ساڵی ١٩٨٢ لێژنەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات لە وڵاتی سوید بەتێکڕایی دەنگ رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیاییبەباشترین بەرھەم ھەڵدەبژێرن و خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەگابریێل دەبەخشن. "سەد ساڵ تەنیایی" بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان دەبڕی و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان.

وێژە:
مارکیز پێشەنگی فۆرمی ئەدەبی ریالیزمی جادوویی بوو، ئەگەرچی سەرجەمی بەرھەمەکانی سەر بەو قووتابخانە نین، بەڵام رەخنەگران گرنگی بەو لایەنەی نووسینەکانی مارکێز دەدەن.

ڕۆمانەکان:
گابریێل دواتر چەندین ڕۆمان دەنووسێ و سەرجەمی رۆمانەکان ناوبانگی گەورەی جیھانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن. ئەوانیش؛عەشق و شەیتان، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕفاندن، یادەوەری خۆشەویستە خەمناکەکانی من، کاتژمێری شووم، تۆفانە گەورەکە و چەندان رۆمانی تر بەرھەمەکانی دواتری گابریێل گارسیا مارکێزن.

نەخۆشی:
گابریێل گارسیا مارکیز ساڵی ١٩٩٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجەدەبێ و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو. ئەو ھەرئەو ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٩ بووە پیاوی ساڵی ئەمریکای لاتین و ساڵی ٢٠٠٠ بەسەدان ھەزار کەس لەخەڵکی کۆلۆمبیاداوایان لەناوبراو کرد بێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان و بەڵام داواکەی قبووڵ نەکردن.

وەسیەتنامە:
زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ ھەموو دەیانەوێت لەلوتکەی چیا ژیان بکەن بەڵام ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا نەک خودی لوتکەی چیاکە کەخەونی پێوە دەبین. گەر خودا بخوازێ دەرفەت و ژیانێکی دیکە پێم ببەخشێ بەھەموو بوونم دەیقۆزمەوە، ڕەنگە ئەوە نەڵێم کەبیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیاییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کەدەیڵێم. ھەموو شتێک بەھای خۆی پێدەبەخشم وەک ئەوەنا کە ئەوشتە گوزارشت لەچی دەکات بەڵکو ئەوەی چ بایەخێکی ھەیە. کەم دەخەوم و خەو زۆر دەبینم ئەبێ ئاگامان لەوە بێت خولەکێک چاو لێک دەنێین واتە لەدەست چوونی «٦٠چرکە» لە ڕۆشنایی.

ئەڕۆم و رێدەکەم لەکاتێکدا ئەوانی تر وەستاون، بێدا دەبم کاتێک ئەوانی تر لەخەودان، گوێ دەگرم کاتێک ئەوانی تر قسە دەکەن. گەر خودا ژیانێکی ترم پێ ڕەوا ببینێ ئەو کاتە بەرگی زۆر سادە دەپۆشم و لەسەر زەوی بەڕووتی ڕادەکشێم، نەک ڕووتی جەستە بەڵکو بەعوریانی ڕۆحیشەوە ئەوە بۆ خەڵک دەسەلمێنم کەچەندە ھەڵەن کاتێک وابیر دەکەنەوە عاشق نابن کەپیر دەبن بێ ئەوەی ئاگایان لەوە بێت کەئەوان کاتێک پیردەبن کە لە عەشق دەکەون. گەر جارێکی تر دەرفەتم ھەبووایە باڵم دەبەخشی بەمناڵەکان، بەڵام لێیان دەگڕام خۆیان فێری پەرواز و فڕین بن، فێرم دەکردن مەرگ لەگەڵ پیریدا نایەت بەڵکو ھۆکاری لەبیرچوونە. ئەی مرۆڤ زۆر لەئێوەوە فێربووم، فێربووم کاتێک مناڵێکی ساوا بۆیەکەم جار دەستی بۆ باوکی درێژ دەکات ئەوا مانای ئەوەیە دەیەوێ بۆ ھەمیشە دەستی لەدەستی بەرنەدات، فێربووم مرۆڤ ئەتوانێ ڕێ بەخۆی بدات لەسەرەوە لەوی تر بڕوانێت، ئەمە تەنھا لەکاتێکدا بیەوێت ڕاستی بکاتەوە دوای ئەوەی کە کەوتووە. زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ بەڵام کەمیان کەڵم دەگرێ، لەبەرەوەی ئێستا من جانتاکەم ئەپێچمەوەو مالئاوی لە ژیان ئەکەم ھەمیشە ئەوە بلێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و، ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە گەر بمزانیایە ئەمە دواین جارە بە نوستوی ئەت بینم بە توندی لە باوەشم ئەگرتی و لە خودا ئەپاڕامەوە بمکا بە پاسەوانی ڕۆحت. گەر بمزانیایە ئەمە دواین ساتەکانە کە تیایا ئەتبینم خۆم ھەڵەو نا ئاگا ئەکرد کە تۆ ھەموو شتێک ئەزانی، لە بەرامبەرتا ڕا ئەوەستام و بە شرم و ترسەوە پێم ئەوتی "خۆشم دەوێی". ھەمیشە سبەینەێەک ھەیە، ژیان دەرفەتمان ئەداتی تا باشتر بژین، بەڵام ئەگەر ھەڵە نەبم ئەمە دواین رۆژی ژیانی منە خۆشم لەوە دێت پێت بڵێم " چەند خۆشمەوێی "، "ھەرگیز لەبیرت ناکەم"، چون سبەینی نادیارەو نازامنە چ بۆ گەنج و چ بۆ پیر رەنگە ئەمە دواین جار بێت ئەو کەسانە ئەبینمەوە کە خۆشمەوێن لەوە زیاتر چاوەرێ مەبە تا درەنگی نەکردووە، ھەر ئەمڕۆ بکەوە خۆت، رەنگە سبەینێ نەیەت ئەوکات لەسەر ئەمرۆ پەشیمان ئەبیتەوە کە کاتێ نەبوو بۆ پێکەنینێ‌ک، لە باوەش گرتنێک، ماچێک یان سەرقاڵ بووی تا دوا تەمەنای خۆت بدرکێنی ھەمیشە نزیکبە لە خۆشەویستانت بچرپێنە بە گوێیاندە کە تۆ پێویستت پێیانە خۆشت بوێن و گرنگیان پێ بدە لە کاتی خۆت بگرە پێیان بڵێی "لێت تێ ئەگەم،،بمبورە،،بە ئەرک نەبێ،،سوپاس" ھەم و پەیڤەکانی خۆشەویستی لە ئاستیانا بە دڵ دەر ببڕە لە بیری ئەوەیابن داوا لە خودا بکەن تا ھێزوو حیکمەتان پێ ببەخشی تھا بتوانن گوزارشت لە خۆشەویستیتان بکەن... ھەروەھا ئەوە بکەنە بەڵگە نەویستێک بۆ ھاورێ و دۆستانتان کە ئەوان چەندە بۆ ئێوە گرنگن. ھەمیشە ئەوە بڵێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە.

 
کۆتایی ژیان:
نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی جیھانی سەد ساڵ لە تەنیاییسەرەنجام بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە جیھان و لەئەدەبیات کردو جیھانی ئەدەبی ھەتیوو خستەوە. گابریێل گارسیا مارکیز ئەستێرە پرشنگدارەکەی ئاسمانی ئەدەبی جیھان لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ گیانی لەدەست دا.

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11678
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالأحد يونيو 12, 2016 6:05 pm

ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاك aras
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
مامە ڕیشە مامە ڕیشە

مامە ڕیشە مامە ڕیشە


عدد المساهمات : 4
تاريخ التسجيل : 19/06/2016

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالإثنين يونيو 20, 2016 10:02 am

ده ستان خوش بیت، به راستی کاره که ت بی وینه یه به ریز
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز   سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز I_icon_minitimeالجمعة فبراير 02, 2018 12:01 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
سه‌د ساڵ ته‌نیایی - گابریل گارسیا ماركیز
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ژه‌نه‌راڵی سه‌رلێشێواو - گابریل گارسیا ماركیز
» زیندووم بۆ ئه‌وه‌ی بیگێرمه‌وه‌ - گابریل گارسیا ماركیز
» عه‌شق وشه‌یتانه‌كانی دی - گابریل گارسیا ماركیز
» گابریل گارسیا ماركیز - بهترین داستان های كوتاه‌
» زندگینامه‌ گابریل گارسیا ماركیز - جرالد مارتین

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: ڕۆمان ، چیرؤك ، ئه‌ده‌ب , شانۆ-
انتقل الى: