منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس

اذهب الى الأسفل 
3 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالخميس مايو 12, 2016 2:09 pm

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس 610


ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز 1-6
دانانی: م. عبدالكریمی مدرس
ئاماده‌كردنی: محمد علی قه‌ره‌داغی
بڵاوكار: په‌خشخانه‌ی كوردستان - سنه‌
چاپی یه‌كه‌م 1389 ی شه‌مسی
ته‌فسیری نامی، دانراوی مه‌لا عبدالكریمی مدرس، یه‌كه‌مین ته‌فسیری كوردییه‌ كه‌ له‌م قه‌واره‌دا تا ئێستا دانراوه‌.
ئه‌م ته‌فسیره‌ خاوه‌نی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌ كه‌ بوونه‌ هۆی تاقانه‌ بوون و ناوبانگ ده‌ركردن و گه‌یاندنی به‌ پله‌ی باڵانشینی، چونكه‌ ئه‌م ته‌فسیره‌ مه‌كۆی زیاتر له‌ بیست ته‌فسیری باوه‌ڕپێكراو و جیی متمانه‌ی هه‌موو تاقم و گروپه‌ ئیسلامیه‌كانه‌و به‌ شیوه‌یه‌كی زۆر جوان و تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر تایبه‌ته‌كان ڕۆیشتووه‌ و بیر و رای زانایان و لێكۆڵه‌رانی كۆن و نویی له‌ خۆ گرتووه‌ كه‌ ئه‌توانێت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای لاو و پیری موسڵمانانی كورده‌واری بێت.

داگرتنی ته‌فسیری نامی
=========
به‌رگی یه‌كه‌م
به‌رگی دووه‌م
به‌رگی سێیه‌م
به‌رگی چواره‌م
به‌رگی پێنجه‌م
به‌رگی شه‌شه‌م



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في السبت فبراير 27, 2021 7:07 pm عدل 1 مرات

kamalblbas يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 4:20 pm

ڕۆژگاری ژیانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس:

عەلامە و موفتی و زانای پایەبەرز عبدالکریم محمد فتاح سلیمان موستەفا محمد، وەکو یەکێ لە گوڵەکانی کوردستان لە بەھاری ١٩٠١ی زایینی لە لادێیەکی سەر بە خورماڵ بەناوی تەکیەوە چاوی بە دونیا ھەڵێناوە.

سەرەتاش وەک ھەموو فێرخوازانی ئەوکات بە قورئانی پیرۆز و وردەکتێبەکانی ئایینی و سەرف و نەحو ی عەرەبی و.. دەستی پێکردووە. باوکیشی زۆر ھانیداوە و وەسیەتی کردووە کە دوای خۆی لە خوێندنی دەرنەھێنن و کاخەزو ئەدەواتیشی بۆ دابین کردووە نەوەک دوای خۆی پەکی بکەوێ و وازی لێبێنێ..
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 4:30 pm

دوای وەفاتی بابەی، بە کۆششی دایکی لای مەلا محمدی شێخ قادر دەخوێنێ، و دواتر چەندین دێ بۆ وەدەستھێنانی زانست دەگەڕێ وەک دووڕۆ و بەبێلە و ئەسراوا و کانی سانان و سەردۆش و بالک و گوێزەکوێرە کە تەسریفی زەنجانی و عەوامیلی جورجانی و سەعدوڵڵای بچوک و ئونموزەج و ئیزھار و تەسریفی مەلا عەلی و وەزع و ئیستیعارە و جامی دەخوێنێت لە ١٩١٥ دایەی وەفات دەکات...
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 4:51 pm

لەکاتی یەکەم جەنگی جیھانیدا بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی کوردستان سەخت دەبێت بۆیە لەگەڵ دوو ھاوڕێی دەچنە سلێمانی و لەوێ سیوتی دەخوێنێ. دواتر دەگوازنەوە بۆ چنگیان و شوکی و بەرزنجە و موریاس و تەپەکەل و ھەڵەبجە و عەبابەیلێ و بەڵخە و تەوێڵە .. بۆ ڕۆژھەڵات بۆ دووڕۆ لەوێ ریسالەی ئادابی مەنزومە و شەرحی منھەج و فەناری و...دەخوێنێ

کە شێخ عەلائەدین چووەتە بیارە مامۆستاش ڕوودەکاتە ئەوێ و پاشان داچێتەوە ڕۆژھەڵات و گەلەنبەوی بوھان دەخوێنێ.. دواتر لە بیارە عەقیدە مەرزیە و موتەوەل دەخوێنێ پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و لاێ شێخ عومەر ئبنولقەرەداغیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ کتێبەکانی وەک اسطرلاب و مختصر تفتازاني و اقصى الاماني و رسالة الحساب و رياضيات و ربيعي مجيب و تقريب المرام شرح تهذيب الكلام و جمع الجوامع و تحفة و شرح لاري دەخوێنێت و لە ١٩٢٤ شێخ عومەر لە ئاھەنگیکی شکۆداردا ئیجازەی مەلایەتی پێداوە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 5:07 pm

ئینجا لە دێی نێرگسەجۆر دائەمەزرێ، دواێ چوار ساڵ لەسەر داوای شێخ عومەر دەبێتە مودەڕڕیسی خانەقا و مەدرەسە لە بیارەی شەریفدا و فەقێ و فێرخوازان وەرئەگرن..

لەوماوەیەدا وەک زانکۆ ھەرە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا لە بوار خۆیان ڕێک و پێک بوون؟ چونکە دوای نوێژی بەیانی پۆڵ پۆڵ زانستخوازان ئەلقەیان بەستووە.. پۆڵێکیتر لە ھەیوان موراجەعەیان کردووە.. چێشتەنگاوە ھەوای ساف و زانستی پاک.. تا نوژی نیوەڕۆ جا نان خواردن و دەرسخوێندن دوای عەسریش ھەر دەرس تا ڕۆژ ئاوا بوون.. ئینجا نۆرەی موراجەعە و موتاڵایە.. سێشەم و ھەینی پشوو بووە

بایرەی شەریفە کتێبخانەی خۆی ھەبووە.. جارێک موریدانی شێخ لابەر غەڵبەغەڵبی قوتابیان شکایەت دەکەن، شێخیش دەڵێت قوتابیان چیدەکەن با بیکەن ئەوەی پێی ناخۆشە با خانققای بیارە جێبێڵێ.. ئەمە زیاتر لە چارەگە سەدەیەک لە ژیانی مامۆستای مودەرریسمانە..
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 5:19 pm

لە ١٩٥١ دەچێتە سلێمانی مزگەوتی حاجی حان و لە ١٩٥٥یش لە کەرکوک تەکیەی شێخ جەمیل گیرساوەتەوە ئینجا لە١٩٦٠ دەچێتە بەغدا مزگەوتی ئەحمەدی و پاشان لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانیدا دەبێتە مودەرریس..

لەوێ قوتابی لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان ڕووی تێئەکەن ھەر لە مالیزیا و بەنگلادیش و پاکستان و ئەفغانستان و تورکیا و مسر و مەغریب و جەزائر، جگە لە کوردستان و عیراق و ئێراندا...

شاندە زانستییەکان لە زانکۆی ئەزھەر و زانکۆی زەیتوونە و زانکۆی دار نەدوەی ھیندی و.. دەچونە خزمەتی

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 5:35 pm

سەدان فەقێ لە لایەن مودەڕڕیسەوە ئیجازەیان وەرگرتووە، دیارترینیان:
عفيف الكيلاني
احمد الكبيسي
رافع الرافعي مولود حسين مولود

دکتۆر عوسمان ھەڵەبجەیی، پێشکەشکاری سایەی قورئان لە مزگەوتی بەختیاری لە ھەولێری پایتەخت

مامۆستا نووری فارس حەمە خان وەرگێڕی فەرموودەکانی حەزرەت بۆ کوردی..

دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیھانی ئیسلامی

موحەممەد عەلی قەرەدەغی، بووژێنەرەوەی کەلەپووری زانایان و ئامادەکاری ئەم تەفسیرە و اقتران النھرین و ...

شێخ موحەممەدی بەرزنجی

سەید حسامەدینی موکریانی

مەلا موستەفای کۆزەپانکی

دکتۆر موحەممەد گەزنەیی، کە سەردەمێک وەزیری ئەوقاف بوو

مەلا عەبدولقادری بەحرکەیی

دکتۆر سەلاحەدینی سەنگاوی ..و چەندانی تر..
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 5:49 pm

مودەڕڕیس زانایەکی کتێب دۆست بووە، کتێبخانەکەیم لە ڤیدیۆ بینیوە زۆر فراوانە و پڕیەتی لە دەست نووس و بەیاز و...

لە بیروباوەڕدا ئەشعەری و لە شەریعەتیش شافعی بووە، شانەزی بە کورد بوونی خۆی کردووە، زانایەکی دیاری ئەھلی سوننە و جەماعە بووە، یەکێ بوو لە شاعیرە کلاسیکییەکان کە بە ھەزاران دێرە شیعری داناوە.

ئەندامی کۆڕی زانیاری عیراق دەستەی کورد بووە، چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی زانایانی عیراقی بەدەستەوە بووە، بە بێ ئاگاداری خۆی ژمارەیەکی زۆر زانا کۆببوونەوە و بە سەرۆکی دەستەی باڵای فەتوا و وانە وتنەوە و توێژینەوە و تەئلیف ھەڵیانبژارد...
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 5:57 pm

مامۆستا دژی ھاتنی ئەمەریکییەکان بوو بۆ سەر خاکی عیراق وە فەتوایدا خەڵکی بەرگری لە ماڵ و نامووسی خۆیان بکەن، وە پێی وابوو عیراق بەرەو براکوژی و وێرانکاری و گەندەڵی دەچێت... بۆیە دواتر ئەمەریکییەکان ئەزیەتی دەرونییان دەدا.. دۆست و قوتابیانی دەزگیر دەکرا یا دەکوژرا... مامۆستا لە خەفەتان توشی نەخۆشی بوو..

لە دەمژمێر ١٢ ی شەو ٢٩⁄٣٠ی ئاب ٢٠٠٥ لە بەغدا کۆچی دوایی کرد
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 6:15 pm

بەرھەمەکانی مامۆستای مودەرريس بەزمانی کوردی

1- تەفسیری نامی، چاپی یەکەمی حەوت بەرگ بوو، ئەم چاپەیەیش کە واین لە خزمەتیا ھەموویەتی بەڵام لە شەش بەرگدا. شایانی باسە مودەرریس وشەگەلێکی عەرەبی بەکار ھێناوە و ھەر پیتە عەرەبییەکانیشی ئەنووسی، وەک: صورة و سورة کە یەکەمیان بەمانای شێوە و دوھەمیان بەمانای سوراتێکی قورئان. کەچی دەزگاکانی چاپ ئەم شتە نازنن بۆیە ھەمووی بە پیتی کوردی نووسراوەتەوە! کە مانای ڕستەکە ئەگۆڕێ.. تکایە بێداربن

2- خۆلاصەی تەفسیری نامی

3- نووری قورئان

4- باخچەی گوڵان

5- شەرحی فەتحولقەريب

6- شەریعەتی ئیسلام، چاپی یەکەمی چوار بەرگ بوو ...

7- حەج نامە

8- بارانی ڕەحمەت

9- بەھارو گوڵزار

10- یادی مەردان، چاپی یەکەمی دوو بەرگ بوو

11- بنەماڵەی زانیاران، وەک بەرگی سێھەمی یادی مەردان دانرا.. دواتر کرا بە سەربەخۆ

12- مەكتوباتی كاك ئەحمەدی شێخ، چاپێکی چوار بەگە،..

13- بەھارستانی مولانای جامی

14- شەرحی تەسریفی زنجانی

15- ثەناو سکاڵا

16- دوو ڕشتە (ی مرواری)

17- دیوانی فەقێ قادری ھەماوەند

18- دیوانی مەحوی

19- دیوانی مەولەوی

20- دیوانی نالی

21- دیوانی سالم، ئەمساڵ٢٠١٦ بۆ یەکەمجار لە جۆتەبەرگدا چاپکرا

22- دیوانی بێسارانی

23- بەديع و عەرووزی نامی

24- ڕۆژگاری ژیان

25- ڕێگای بەھەشت

26- ڕێگای رەهبەر

27- سەرچاوەی ئایین: خۆی شەش کتێبی جیان بەیەکەوە (1.ئیمان وئیسلام, 2.ئەساسی سەعادەت, 3.ئاوى حەيات, 4. چلچرای ئيسلام- كە چل فەرموودەی پێغەمبەرە, 5.نوور و نەجات, 6.ئيقبالنامە) 

28- سۆسەنی کۆسار

29- شەمامەی بێندار

30- شەوچەرەی دڵدار

31- عەقیدەی مرضيەی مەولەوی

32- قەصيدەی (نور الصباح)

33- کەراماتی حضرة ضیاء الدین "قدس سرە"

34- لەپەنای رەهبەر

35- مەولودنامە و میعراجنامە

36- نامەی بەختیار

37- نامەی حەقیقەت

38- نامەی ھۆشیار

39- نامەی بۆندار

40- نووری ئیسلام

41- باوشێنی دڵ بە چەند بەستەی گوڵ

42- وتاری ئایینی، کە وتارەکانی ھەینی و جەژن و بۆنەکانی بە کوردی تیایە.. بۆ ئەوکات شۆڕشێک بوو ھەر باسی مەکە؟ چونکە بۆ یەکەمار وتاری مزگەوت لەژێر چاودێری شێخ عومەر بەکوردی دەڵێت.. دواتر دەیکاتە ئەم کتێبە و بڵاویشی کردەوە..

43- ليمۆی مەزەدار

44- وەنەوشەی نازدار

45- پەيرەوان

46- باخچەی مەعريفەت

47- وەفات نامە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 6:19 pm

   بەرھەمەکانی مامۆستای مودەرريس بەزمانی عەرەبی:

48- مواهب الرحمن في تفسير القرآن

49- علماؤنا في خدمة العلم والدين.

50- جواهر الفتاوى.

51- رسائل العرفان.

52- نور الإيمان.

53- نور الإسلام.

54- الوسيلة في شرح الفضيلة.

55- جواهر الكلام في عقايد أهل الإسلام.

56- خلاصة جواهر الكلام.

57- إسناد الأعلام.

58- الأنوار القدسية في الأحوال الشخصية.

59- إرشاد الناسك إلى المناسك.

60- إرشاد الأنام إلى أركان الإسلام.

61- إعلام بالغيب وإلهام بلا ريب.

62- الوردة العنبرية في سيرة خير البرية.

63- القصيدة الوردية في سيرة خير البرية.

64- الفرائد الجديدة.

65- رسائل الرحمة في المنطق والحكمة.

66- صفوة اللآلي.

67- البركات الأحدية في شرح الصمدية

68- أقصى الأماني في علم المعاني

69- الجوهر النضيد في علم التجويد

70- المناجاة عند فلضي الحاجات

71- بدر العلاة في شرح المقولات

72- قصيدة وسيلة النجاة

73- قصيدة وسيلة الهدى

74- منظومة بيان كالعيان

75- منظومة فرقة الناجية

76- العلمان في العلمين

77- العقد الذهب في جيد الأدب

78- خلاصة التبيان

79- الصرف الواضح

80- كشف الغامض من أحكام الحائض
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 6:21 pm

بەرھەمەکانی مامۆستای مودەرريس بەزمانی فارسی

81- شمشير کاری بر نسيم رستگاری

82- فوائد الفوائح

83- شهاب سما در رجم جن جان نما

84- فيوضات خداى ذى منّ

85- گلزار حكمت در رباعيات فارسى

86- راه رحمت حق

87- هۆنراوەيەك لە عيلمى تەجويد دا
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 6:31 pm

لە کۆتاییدا دەستخۆشیتان لێدەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئەم شاکارە مەزنەی مامۆستا، ھیوادارین کتێبەکانی تریشی بەدوادابێت... شایانی باسە تەفسیرە عەرەبییەکە (مواھب الرحمن) و چەند کتێبێکیتری عەرەبی کراون بە پی دی ئێف... نەخشەی کوردییەکانیشی لێ بێ
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 7:22 pm

ببورن دڵنیا نیم کە نووری فارس حەمەخان موجازی مودەرریسە یان نا، بەڵام دڵنیام کە قوتابی ئەو بووە و دەیشبینم ھەمان ڕێگای مودەڕڕیسی گرتووەتەبەر، سڵاو و ڕێزم بۆی ھەیە...
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالجمعة مايو 13, 2016 8:06 pm

جزاك الله خيرا برام
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس   ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس I_icon_minitimeالأربعاء يناير 31, 2018 6:47 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
» ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتایی قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكام و بابه‌تیك
» ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی
» ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر
» قورئانی پیرۆز - گوڵچنیی و ته‌جوید - محمد علي قه‌ره‌داغی

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: قورئان -زانستی قورئان-
انتقل الى: