منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11828
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست  Empty
مُساهمةموضوع: پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست    پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست  I_icon_minitimeالأربعاء أكتوبر 14, 2020 10:04 pm

پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست  97511


پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان
نووسینی جان دۆست
طارق كارێزی وه‌ریگێڕاوه‌
ماڵی وه‌فایی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌
له‌ 2020 چاپی یه‌كه‌می كراوه‌

 جان دۆست، نووسه‌ر و رۆماننووسی رۆژئاوای كوردستان، له‌ ساڵی 1965ـدا له‌ كۆبانی له‌ دایك بووه‌، ساڵانێكی ته‌مه‌نی منداڵی خه‌ریكی فێری بواره‌ ئاینییه‌كان بووه‌ و ماوه‌یه‌كیش وتاربێژی مزگه‌وت بووه‌ و هه‌ر زوو به‌ باكگڕاوندێكی ئاینی خۆی بارگاوی كردووه‌.
جان دۆست، حه‌زی ئه‌ده‌ب رای ده‌كێشێت و سه‌ره‌تا له‌ رووكه‌شی ده‌ریای ئه‌ده‌ب هه‌نگاو ده‌نێت، دواتر به‌ره‌به‌ره‌ ده‌بێته‌ مه‌له‌زان كه‌ له‌ قووڵایی ده‌ریاكه‌دا، یه‌ك یه‌ك په‌ی به‌ مرواری و گه‌وهه‌ری ده‌ریاكه‌ ببات و بیانكات به‌ ملوانكه‌یه‌كی ره‌نگین و له‌ به‌رۆكی ئه‌ده‌بی كوردی بدات.

جان، سه‌ره‌تا وه‌ك زۆر له‌ ئه‌دیبانی تر، له‌ ده‌روازه‌ی شیعره‌وه‌ ئاشنای دنیای ئه‌ده‌ب بووه‌، ساڵانێك به‌ شیعر هه‌ستی ده‌ربڕیوه‌، دواتر دره‌ختی خۆی له‌ دارستانی چیرۆكیشدا روواندووه‌ و دره‌خته‌كه‌یشی به‌ به‌ر بووه‌، پاش قووڵبوونه‌وه‌ و متمانه‌ به‌خۆدان و كۆكردنه‌وه‌ی وزه‌ و هێزێكی زۆری ئه‌ده‌ب و تژیبوونی خه‌یاڵدانی به‌ ژانره‌ ئه‌ده‌بییه‌كان، بڕیاری دا گوڵێك له‌ باخچه‌ی رۆماندا بپشكوێنێ و ده‌ستی به‌ نووسینی رۆمانی (مژاباد - وگن من چباب) كرد و له‌ ساڵی 2004 ئه‌و رۆمانه‌ بووه‌ نۆبه‌ره‌ی ئه‌و له‌و بواره‌دا، له‌و رۆمانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز باسی خه‌باتی ساڵانی پێش كۆمار تا دروستبوونی كۆماری مه‌هاباد و رووخاندنی ده‌كات. هاوكات باسی خه‌باتی شێخ مه‌حموود و قازی و بارزانی و چه‌ند كه‌سایه‌تی و پێشهاتێكی تریش ده‌كات.

جان دۆست به‌ زمانێكی ئه‌ده‌بی، تێكه‌ڵ به‌ گێڕانه‌وه‌ی ورد و خوردی پێشهاته‌كان، گرێچینییه‌كی باڵای بۆ رۆمانه‌كه‌ كردووه‌، تێیدا باس له‌ خه‌باتی كوڕێكی ئامێدی به‌ ناوی "بادین" ده‌كات كه‌ دواتر وابه‌سته‌ی خه‌بات و شۆڕش و هاوبه‌ستی كۆمار ده‌بێت، له‌ پاڵ ئه‌وه‌یشدا له‌ پێوه‌ندیی هاوسۆزی بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری دانه‌بڕاوه‌. جان دۆست، پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی ورد، ئه‌و رۆمانه‌ی نووسیوه‌ و به‌ تێكه‌ڵكردن به‌ پشتخانی رۆماننووسی، كارێكی ناوازه‌ی ئه‌ده‌بی لێ وه‌به‌ر هاتووه‌ و خوێنه‌ری كورد به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌، ده‌چێته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌ و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ناو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ خۆی ده‌بینێت.

جان دۆست، ئه‌و رۆمانه‌ی به‌ كوردیی كرمانجی و عه‌ره‌بی نووسیوه‌، فه‌رهاد چۆمانی له‌ كرمانجییه‌وه‌ كردوویه‌تی به‌ سۆرانی و ماڵی وه‌فایی چاپی كردووه‌ و پێشوازییه‌كی باشی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه‌ لێ كراوه‌.
جان دۆست، ئینجا دێته‌وه‌ سه‌ر باسی خه‌باتگێڕێكی تری كورد و له‌ ساڵی 2007ـدا (پلاپ خگوات الی المنشقه‌)، ده‌نووسێ، كه‌ باسی شه‌وی كۆتای ژیانی شێخ سه‌عیدی پیرانه‌ و جان به‌ كرمانجیش نووسیویه‌تی و وریا غه‌فووری كردوویه‌تی به‌ سۆرانی به‌ ناوی (سێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ك). له‌و رۆمانه‌دا جان دۆست به‌ تێكه‌ڵكردنی راستی و فراوانبینیی خه‌یاڵ، ئه‌ده‌بی رۆماننووسیی گه‌یاندووه‌ته‌ لووتكه‌، به‌ جۆرێك به‌ زمانێكی زاڵ، خه‌یاڵێكی فراوان، تێهزرینی ورد، ته‌واوی ژیانی شێخ سه‌عید، به‌ درێژایی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی، له‌ شه‌وی كۆتای ژیانیدا، له‌ زاری خۆیه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

له‌و رۆمانه‌دا، ناوی ته‌واوی كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌روه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له‌ توركیا، پێش دروستبوونی سیستمی كۆماری و دوای كۆماری و سه‌روه‌ختی چوونی شاندی توركیا بۆ رێككه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ر، دواتر په‌یمانی لۆزان و ناپاكیكردن له‌ كورد و تا ئه‌و شوێنه‌ی ناوی ئه‌و كه‌سه‌یش دێنێت كه‌ ناپاكی له‌ شێخ سه‌عید ده‌كات و كارێك ده‌كات شێخ سه‌عید و یارانی له‌ شوێنێكدا چوارده‌وریان بگیرێت و دواتر له‌ سێداره‌ بدرێن.
دواتر جان دۆست، به‌رهه‌می قووڵبوونه‌وه‌ی 30 ساڵ له‌ناو ئه‌حمه‌دی خانیدا، ده‌باته‌ سه‌ر كاغه‌ز و ڕۆمانێكی به‌ ناوی (میرنامه‌) به‌ عه‌ره‌بی پێ ده‌نووسێ، سه‌باح ئیسماعیل بۆ كوردیی وه‌رگێڕاوه‌ و ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئه‌ندێشه‌ چاپی كردووه‌. جان ئه‌و رۆمانه‌ی له‌ ساڵی 2009ـدا ته‌واو كردووه‌.

میرنامه‌، هه‌م باسی عیرفانیی و ته‌سه‌وفی ئه‌حمه‌دی خانییه‌، هه‌میش باسی ململانێ و بێنه‌وبه‌رده‌ی ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیره‌، رۆماننووس به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر زاڵ به‌سه‌ر رسته‌چنین و ریزبه‌ندكردنی رووداوه‌كان و خه‌یاڵێكی به‌ربڵاو، پێشهاته‌كانی رۆمانه‌كه‌ له‌ هزری خوێنه‌ردا ده‌چه‌سپێنێ، خوێنه‌ر تا ئه‌و رۆمانه‌ نه‌خوێنێته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ خانی ته‌نیا له‌ به‌رگی شاعیری و هه‌ندێ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریدا ببینێت، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆمانه‌، تێ ده‌گات خانی عارفێكی گه‌وره‌ و زانایه‌كی فره‌زان و خاوه‌ن په‌یامێكی ده‌گمه‌ن بووه‌. به‌شێكی زۆری خوێنه‌ری ئه‌و رۆمانه‌، پتر له‌ جارێك خوێندوویانه‌ته‌وه‌ و شاهێدی به‌رزیی ته‌كنیك و هونه‌رزانی جان دۆستیان ده‌ربڕیوه‌.

له‌ ساڵی 2012ـیشدا مارتینا به‌خته‌وه‌ر به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و شێوه‌زاری كرمانجیی كوردی ده‌نووسێت و ئێسته‌ سه‌باح ئیسماعیل كاری وه‌رگێڕانی ئه‌و رۆمانه‌یشی ته‌واو كردووه‌.
جان دۆست رۆمانێكی تری به‌ دوو به‌رگ له‌ ساڵی 2015ـدا به‌ عه‌ره‌بی نووسیوه‌، به‌ ناوه‌كانی (عشیق المترجم، نواقیس روما)، سه‌باح ئیسماعیل هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ی كردووه‌ به‌ كوردی و ئاشنای خوێنه‌ری كوردی كردووه‌، هه‌روه‌ها كراوه‌ به‌ ئیتاڵی و توركی و شێوه‌زاری كرمانجیش.

پاشان رۆمانێكی به‌ ناوی (الدم علی المئژنه‌) نووسیوه‌ و ئێسته‌ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه‌ و به‌م زووانه‌ ماڵی وه‌فایی چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و رۆمانه‌ له‌ دوو به‌ش پێك دێت، یه‌كه‌میان باسی سه‌ربرده‌ی خۆیه‌تی و دووه‌میشیان باسی پێشهاتێكه‌ له‌ عاموودای رۆژئاوای كوردستان رووی داوه‌، كاتێك چه‌ند كه‌سێك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ خه‌ڵتانی خوێنیان ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی "خوێنێك به‌سه‌ر مناره‌وه‌"، كه‌ رۆمانی شه‌شه‌می جان دۆسته‌ به‌ عه‌ره‌بی نووسرابێت و ده‌زگه‌ی چاپ و وه‌شان و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ میسڕ چاپی كردووه‌ و ئازاری مرۆڤ و هاوارێك به‌ رووی بكوژاندایه‌، شه‌یما عاسی كتێبخوێنی عه‌ره‌بی، به‌رچاوڕوونییه‌كی خستووه‌ته‌ ڕوو. له‌ به‌شێكیدا ده‌ڵێ "رۆمانه‌كه‌، پێوه‌ندیی به‌ تاوانی كوشتنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش كوشتنی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ بووه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شارۆكه‌ی عاموودای رۆژئاوای كوردستان".

شه‌یما، ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كات كه‌ ئه‌و رۆمانه‌ به‌ زمانێكی به‌رز و ته‌كنیكێكی ناوازه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و جێی سه‌رسوڕمانی خوێنه‌ری عه‌ره‌بی بووه‌. له‌ به‌شێكی تری بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی خوێنێك به‌سه‌ر مناره‌وه‌، ده‌ڵێ "ئه‌و به‌رهه‌مه‌، به‌وه‌ له‌ رۆمانه‌كانی تری جان دۆست جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ زمانێكی جادوویی نووسراوه‌، هاوكات به‌دوو هێڵی هاوسه‌نگ ڕێ ده‌كات، یه‌كه‌میان هێڵی سه‌ره‌كیی رۆمانه‌كه‌یه‌، كاتێك دانیشتووانی عاموودا به‌رامبه‌ر دیمه‌نی مناره‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ راده‌په‌ڕن كه‌ خوێنی لێ ده‌چۆڕێ، هێڵه‌كه‌ی تر، ئه‌و مێژووه‌یه‌ چیرۆكه‌ ئۆرجیناڵه‌كه‌ی ناو رۆمانه‌كه‌ به‌ ورد و درشتی باس ده‌كات".

دواجار جان دۆست رۆمانی كۆبانی نووسیوه‌، تێیدا باسی هێرشی دڕاندانه‌ی داعش و داگیركردنی به‌شێكی زۆری شاره‌كه‌ و وێڕانبوون و چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كانی ده‌گێڕێته‌وه‌ و به‌م زووانه‌ به‌ كوردیش بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
جان دۆست زۆربه‌ی رۆمانه‌كانی به‌ عه‌ره‌بی و كرمانجی نووسیوه‌، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی به‌ عه‌ره‌بی ده‌نووسێت، بۆچوونی وایه‌ كه‌ "ئه‌و زمانه‌، موڵكی دیكتاتۆره‌كانی عه‌ره‌ب نییه‌، به‌ڵكو زمانێكی ئه‌ده‌بی و شیاوه‌ بۆ نووسینی رۆمان و ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب".
جان به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ ته‌مه‌نێكی زووی منداڵییه‌وه‌ ئاشنای بواری ئاینی بووه‌، بۆیه‌ زۆر به‌ باشی پێچ و په‌نا و هونه‌ره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی فێر بووه‌ و توانایه‌كی باشی به‌سه‌ریدا ده‌شكێ. ته‌نانه‌ت رۆمانی دووبه‌رگه‌ی نواقیس روما، له‌ نێوان یه‌ك له‌ 10 باشترین رۆمانی دنیای عه‌ره‌بی بوو بۆ ساڵی رابردوو 2016.

جان دۆست خۆیشی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ لایه‌نگری هیچ حزب و هه‌ڵگری هیچ ئایدیایه‌كی حزبی نییه‌، به‌ڵام به‌ گوته‌ی خۆی "له‌ پرسی ڕه‌وایه‌تی و ناڕه‌وابووندا، سته‌مكردن و سته‌ملێكردندا، بێ لایه‌نی هیچ واته‌یه‌كی نییه‌".

داگرتنی كتێبه‌كه‌

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
پاسه‌ سه‌وزه‌كه‌ی حه‌ڵه‌ب ڕۆمان نووسینی جان دۆست
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: ڕۆمان ، چیرؤك ، ئه‌ده‌ب , شانۆ-
انتقل الى: