11 ڕێنمانی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه
و. له ئینگلیزییه‌وه: أبو عبدالله الكردي
زۆر گرنگه كه به‌شێك له كاته‌كانت ته‌رخان بكه‌یت وه‌كو خۆبه‌خش بۆ پاراستنی زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان پارێزراو بێت. وهیچ ڕێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه تۆ سه‌ره‌تا له خۆت وماڵی خۆته‌وه ده‌ست پێبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه له‌م پاراستنه، ولێره‌شه‌وه كه‌سانی ده‌وروپشتت سه‌یری تۆ ده‌كه‌ن وتۆ ده‌بیت نمونه‌یه‌كی چاك بۆیان له‌م گۆرانكاریییه. وئه‌مه‌ش چه‌ند تێبینی وئامۆژگارییهكی كرده‌وه‌ییه كه یارمه‌تی خۆمان ونهوهكانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆشتر وژینگهیهكی بهختهوهرتریان هه‌بێت. ولێره‌دا 11 ڕێگاتان پێ ده‌ڵێین بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆرتر بپارێزن وكه‌متر سه‌رف بكه‌ن وله هه‌مان كاتیش‌دا ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی بپارێزن. و له كۆتاییشدا شتێكی هانده‌رمان هه‌یه بۆتان گه‌ر بتانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن.
11.خواردنه‌وه‌ی ئاو له ده‌به‌ی لاستیك كه‌م بكه‌ره‌وه
هه‌موومان ده‌زانین له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌مانه‌وێت ئاوێكی فێنك وسارد بخۆینه‌وه به‌ڵام با له‌بیرمان بێت كه‌م كردنه‌وه له كڕینی ده‌به‌ی پلاستیكی وبهكارهێنان ده‌به‌ی سه‌فه‌ری له جێگای ئه‌وه‌دا كارێكی گرنگه بۆ پاراستنی پاره‌كه‌ت وهه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه له پیس بوونی ژینگه‌یی به‌هۆی مادده پلاستیكیه‌كان.
10. جلشۆره‌كه‌ت (غساله) كه‌متر به‌كاربهێنه
به دڵنیاییه‌وه ئێمه هاتن ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جلی پیس بپۆشیت به‌ڵام كاتی وا هه‌یه وزه‌ت زۆره وتاقهتت هه‌یه بۆیه ده‌توانیت جلهكا به ده‌ست بشۆیت وهه‌ندێك وزه بۆ خۆت وه‌ربگریته‌وه له‌و كاره‌بایه‌ی كه سه‌رفی ده‌كه‌یت وله رۆژێكی خۆردا وشك بوونه‌یان زۆر ئاسان وههروهكو چۆن داپیر ودایكت ئه‌نجامی ده‌دات بێگومان ئه‌مه‌ش جۆرێكه له جوڵه و وه‌رزش كه هانت ده‌دات زياتر بجوڵێیته‌وه.
9. ئامێری قاپ شۆری ئۆتهماتیكی به‌كاربهێنه
ئێمه ده‌زانین تۆ ده‌توانیت هه‌ندێك له قاپه‌كان به ده‌ستی خۆت بشۆیت به‌ڵام باشتر وایه ئامێری قاپ شۆری ئۆتهماتیكی به‌كاربهێنیت باشتره ئه‌گه‌ر هه‌تبێت له ماڵه‌وه. ئه‌مه هه‌نگاوێكی ژینگه‌پارێزه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی زیاتر بپارێزین! وئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆكارێك بۆ كه‌متر به‌كارهێنان ئاو له هه‌ر شۆردنێكدا 10 لتر كه‌متر ئاو به‌كاردێت ئه‌گه‌ر تۆ ئامێری قاپ شۆر به‌كاربهێنیت هه‌م له رووی داراییه‌وه هه‌م له رووی ژینگه‌ییه‌وه تۆ خزمه‌ت به خۆت ده‌كه‌یت.
8. جلی ده‌ستی دوو ولهنگه زیاتر بكڕه
يه‌ك له‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ پاراستنی ژیكه ئه‌ویش بریتیه له دووركه‌وتنه‌وه له زۆر كڕینی جل وبه‌رگی نوێ. ئێمه ده‌زانين ئه‌م هه‌نگاوه ئاسان نییه به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه كه كه‌سێكی تر ئه‌و شته نوێیه‌ی ناوێت كه تۆ به دوایدا ده‌گه‌ڕێیت وبه‌مه‌ش كڕین كه‌متر ده‌بێته‌وه وكۆمپانیاكانی جل وبه‌رگ مادده‌كانی نێو ژینگه به‌كاردێنن بۆ دروست كردنی جل وبه‌رگ وهه‌روه‌ها بڕێكی باش له پاره‌ش بۆ گیرفانی خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆت بپارێزیت له كڕینی جلی گرانبه‌ها وماركه. بۆیه ده‌ست بكه به كڕینی جلی ده‌ستی دوو ولهنگه بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه وهه‌روه‌ها گیرفانیش بوژانهوهيهك به خۆیه‌وه ببینێت دوو دڵ مه‌به كه له‌وه‌یه شتی وات به‌رچاو بكه‌وێت له‌و شوێنانه كه لهوهيه هه‌رگیز له نێو بازاڕه ماركه‌كان نهيبينيت.
7. كلينسكی توالێت مه‌كڕه وبه‌كارهێنانی كلینسكی ئاسایی كه‌م بكه‌ره‌وه
جله كۆنه‌كانت بدڕه وبیكه به ده‌ستڕ وپاككهرهوه له ماڵه‌وه. به‌م هه‌نگاوه تۆ پاره‌كه‌ت وهه‌روه‌ها داره سه‌وزه‌كان ده‌پارێزیت له بڕینه‌وه كه به‌كاردێن له دروست كردنی ئه‌و جۆره كلینسكانه. ئه‌وه‌نده پیسایی وزبڵدان هه‌یه له نێو ده‌ریا وزه‌ریاكان با ئه‌وه‌نده به‌س بێت بۆیه با زبڵدان كه‌م بكه‌ینه‌وه ودهستڕی كاغه‌زی به‌كارنه‌هێنین.
6. كتێبی وڕۆژنامه وگۆڤاری ئه‌لیكترۆنی بخوێنه‌وه
كتێب وڕۆژنامه و هه‌موو میدیا چاپكراوه‌كان ئه‌مڕۆ وه‌شانی ئه‌لیكترۆنی ودیجیتاڵییان هه‌یه. ده‌توانیت زۆر له‌وانه بیاندۆزیته‌وه له سه‌ر ئینته‌رنێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وبه نرخێكی زۆر كه‌م وجاری واش هه‌یه به به‌لاش. به‌م هه‌نگاوه تۆ دره‌خته‌كان ده‌پارێزیت وهه‌موو ئه‌و وزه وماددانه ده‌پارێزێت كه به‌كاردێت له دروستكردنی ئه‌و كاغهزانه وبڕێكی باشیش له پاره‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
5. پشتیوانی جووتیاره‌كان بكه
وزه وپارهیهكی زۆر ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی میوه وسه‌وزه‌ی تازه پێگه‌یشتوو له كیشوه‌رێك بۆ كیشوه‌رێكی تر جیهان یان وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وپشتیوانی جووتیاره ناوخۆییه‌كان بكه‌یت كه ده‌توانن ئه‌و میوه وسهوازنه به‌رهه‌م بهێنن! زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان نه‌ك ته‌نها هه‌رزان ده‌بن به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی جوانتر دێنه به‌رده‌ستت وتیا ناچن !! وئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ده‌ستپێكردنی بازرگانییه‌كی بچوك له ناوخۆی وڵات‌دا.
4. ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ماڵه‌وه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه
كۆمپیته‌ره‌كه‌ت، ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ت، وهه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی تر كه له ماڵه‌كه‌تدا هه‌ن وزه به‌كاردێنن له كاتێكدا تۆ خه‌وتوویت وبهكاریان ناهێنیت. بۆیه له پلاك ده‌ریان بكه‌وه بیان كوژینه‌وه له كاتی بهكارنههێنانیاندا. وبه‌م هه‌نگاوه‌ش وزه كاره‌با كه‌متر سه‌رف ده‌كه‌یت كه سوود بۆ وڵات وهه‌روه‌ها له ڕووی داراییه‌وه خۆت قازانج ده‌كه‌یت وجگه له‌مانه‌ش ماڵه‌كه‌ت ده‌پارێزیت له ئه‌گه‌ر ڕوودانی هه‌ر شۆرتی كاره‌بایه‌ك كه له‌وه‌یه ڕووبدات كه تۆخهوتیت وببێته كاره‌سات.
3. به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل ڕۆژانه كه‌م بكه‌ره‌وه
دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كان زیانی هه‌یه بۆ ژینگه وهه‌وا وئاو وته‌نانه‌ت خاكیش هه‌موو ئه‌مانه پیس ده‌كات وژینگهیهكی خنكێنه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنێت وهه‌روه‌ها زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ وهۆكارێكی بۆ گه‌رمایی له سه‌رزه‌وی! هه‌وڵبده رۆژانه پاسی گشتی، پاسكیل، رۆیشتنی هاوڕێیان بۆ كار به یه‌ك ئۆتۆمبێل، یان به پێ بڕۆ ئه‌گه‌ر شوێنكه زۆر دوور نییه. یه‌ك له گرنگترین سووده‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ پێداویستی له رۆژانه‌دا ئه‌وه‌یه كه كوالیتی ئه‌و هه‌وایه‌ی كه هه‌ڵی ده‌مژین رۆژانه باشتر وپاكتر ده‌بێته‌وه.
2. دووباره به‌كارهێنانه‌وه كارێكی زۆر ژیرانه‌یه ودڵخۆشكهره
ئايا ئه‌و وته‌یه نه‌بیستووه كه ده‌ڵێت: پاشه‌ڕۆكانی پیاوێك، گه‌وهه‌ره‌كانی پیاوێكی تره ؟ ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه پاشه‌ڕۆكان وشته بهكارهاتووهكانت بكه‌یت به گه‌وهه‌ر وسامانێك بۆ خۆت وماڵهكهتی پێ بڕازێنیته‌وه ! سه‌یرێكی شته كۆنه‌كانت بكه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه هه‌لێكی دیسان به‌كارهێنانه‌وه‌یان پێ بده‌یت. بۆیه ژیری وداهێنان بكه به ڕێنیشانده‌ری خۆت بۆ ئه‌وی شتی جوان وسهرسوڕهێنهر دروست بكه‌یت له ماڵه‌كه‌تدا وئێستاش له ئینته‌رنێتدا ماڵپه‌ری نوێ هه‌یه كه ته‌نها گرنگی به‌و شتانه ده‌ده‌ن.
1. به‌ده‌ست خۆت باخچه‌یه‌ك بۆ خۆت دروست بكه
باخچه‌یه‌ك دروست بكه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له لێواری په‌نجه‌ره‌كه‌تان یان له به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌تان یان له هه‌ر شوێنكی ماڵه‌كه‌تدا بێت. جۆره‌ها ڕووه‌ك وگوڵی تێدا بچێنه له ناو ئینجانهكهتدا ئه‌گه‌ر شوێن زۆر بوو به‌رووبوومی سوود به‌خش وه‌كو سیر وترپ وكهروز وته‌ماته بچێنه. ڕووهكی زیاتر واته ئۆكسجینی زۆرتر وگه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتر بۆ نێو جزداكهت!
هه‌نگاوێكی هانده‌رانه‌یه
له كۆتاییدا، شته‌كه هه‌مووی ده‌رباره‌ی پاره نییه به‌ڵكو ئێمه به‌رپرسیارین سه‌باره‌ت به هه‌ساره‌كه‌مان وئه‌و شوێنه‌ی كه تێیدا ده‌ژین وهه‌روه‌ها به‌رپرسیارین سه‌باره‌ت به داهاتووی نه‌وه‌كانمان با فێریا بكه‌ین ژیرانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ژیانی خۆیان بكه‌ین وبه دانایانه هه‌له‌كان بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆشتریان هه‌بێت. ئایا تۆم كام له‌و ڕێگایانه ده‌گریته به‌ر؟ ئایا تۆ ئاره‌زوو ده‌كه‌یت كه گۆرانكارییه بچووكانه ئه‌نجام بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌وی ببێته شوێنێكی پاكتر وخۆشتر ؟ بۆیه بیروڕا وپێشنیارهكانی خۆت به جێبهێڵه له كۆمێنێكدا....