منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11822
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین Empty
مُساهمةموضوع: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین   سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین I_icon_minitimeالسبت سبتمبر 14, 2013 11:07 pm


سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین Eo_oao11



ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌ (( سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ))
نووسه‌ر : موحسن محمد حسین
وه‌رگێڕ : عبدالرزاق بیمار ، عوف عبدالرحمن
بڵاوكراوه‌ی : ده‌زگای ئاراس - هه‌ولێر
چاپی : دووه‌م 2012
136 لاپه‌ڕه‌



سه‌رکرده‌ى مه‌زنى کوردو قاره‌مانی حه‌تین و رزگارکه‌رى قودس ناوى یوسف نه‌جمه‌دین ئه‌یوب-ه‌ نازناو به‌ پادشای رزگارکه‌رو ناسراو به‌سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ساڵى (532)کۆچى و (1137) زاینى له‌خێزانێکی کورد و بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ڕێزو خاوه‌ن پێگه‌ى مه‌زن له‌دایکبووه‌.
خێزانه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر هۆزێکی کوردی به‌ناوى (روادى) ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر (ايوب بن شازي) باوکی که‌ له‌ گوندێکدا ده‌ژیان به‌ناوى (دوين)ه‌و له‌سنورى ئازه‌ربایجان  له‌ناوچه‌ى  هه‌زه‌بانیه‌ که‌ به‌ گه‌وره‌ترین هۆزی کوردى دێته‌ ئه‌ژمار، هه‌ندێ له‌مێژوونووسان خێزانه‌که‌ى سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر زنجیره‌ى باوانى که‌ به‌ (موزر) کۆتایی پێدێـت و ئه‌ویش سه‌ر به‌ عه‌دنانی باپیره‌ گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ (د.خ). هه‌ندێک له‌ مێژوو نووسان بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر خه‌ڵکی (دوين)ى ئه‌رمینیا.

وه‌کو منداڵێکی میریى له‌ خوێندنى سه‌رده‌می خۆى به‌هره‌مند بوو و سوودی له‌ زانایانى ئه‌وکاته‌ وه‌رگرت، سه‌ره‌تا له‌مزگه‌وته‌وه‌ وانه‌ ئاینییه‌کانى وه‌ک بیروباوه‌ڕو قورئان و فه‌رمووده‌و هتد .. دواتر زمان و لۆژیکیشى خوێندوه‌و قورئانی له‌به‌ر کردوه‌و حه‌زی له‌ شیعریش کردوه‌و له‌ فیقهیشدا ده‌ستى بالآی هه‌بوه‌.

     ته‌مه‌نى منداڵی و لاوێتی له‌شارى به‌عله‌به‌ک و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه‌، ساڵی (1164)ز له‌ یه‌که‌م هێرشی شێرکۆى مامی دا بۆسه‌ر میسر به‌شدارى کردوه‌و پاش سێ ساڵ و له‌دووه‌م هێرشدا له‌وێ جێگیر ده‌بێ. پاش دووساڵی تر واته‌ (1169)ز پاش مردنی شێرکۆى مامی ده‌بێـته‌ وه‌زیرى میسریی. ساڵی (1171) کۆتایی دێنێت به‌ده‌وڵه‌تی فاتیمی و ده‌بێـته‌ فه‌رمانره‌وایه‌کی ره‌ها له‌و ولآته‌دا، تا ئه‌وه‌ى خزمه‌تێکی که‌م وێنه‌ی به‌ولآت و گه‌له‌که‌ى پێشکه‌ش کرد، پاش دوو ساڵ و پاش مردنی (نورةدين زةنكي) ولآتی (شام)یشی ده‌خاته‌ ژێر رکێفی خۆیه‌وه‌. له‌وه‌ به‌دواوه‌ ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیی فراوان داده‌مه‌زرێنی که‌ هه‌ریه‌ک له‌ میسرو شام و کوردستان و یه‌مه‌ن و سودان و ناوچه‌کانى باکورى ئه‌فریقا له‌خۆ ده‌گرێت و دیمه‌قیش ده‌کات به‌ پایته‌خت و  تێیدا کاربارى وولآتى رێکخست.
کاتێک ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زران هه‌ریه‌که‌ له‌ دورگه‌ى شام و نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بى و ووڵاتى تورکیاو عێراق و هتد... ی له‌خۆگرتبوو.
 ساڵی (1178) له‌شه‌ڕى (حةتين)دا پاش دووهێرشیاندا خاچ په‌رسته‌کان تێکده‌شکێنێت و شارى قودس و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى تر رزگار ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێهاتووییه‌شیدا به‌رده‌وام به‌به‌زه‌یى و لێبورده‌ بووه‌و به‌رامبه‌ر دوژمنانی به‌ هه‌ڵوێسته‌ مه‌زنه‌کانی هه‌موانى سه‌رسام کرد بوو و بوو بوویه‌ جێى سه‌رنج.
هۆکارى سه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین له‌شه‌رو به‌ڕێوه‌بردنی ولآتدا له‌خواترسان و ره‌زامه‌ندی خواو ئاماده‌سازی جه‌نگیی بوو بۆهێرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ولآتى ده‌ویست و له‌به‌ر موسڵمانان و به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌یکۆشا.
  به‌م دواییانه‌ تورکیا به‌به‌شداری (50) وولآت کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌ى سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌وه‌ به‌ست ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ساڵی (1987) کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌وه‌ به‌ست، زانکۆى تکریتیش ساڵی (2000) ئه‌و رۆژه‌ى ته‌رخان کرد بۆیادی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌و رۆڵه‌ مه‌زنه‌ى .
 شایانى باسه‌ سه‌لاحه‌دین (5) کوڕی هه‌بووه‌..
 سه‌ره‌نجام ساڵی (589)کۆچى و(1193)زاینى به‌ نه‌خۆشی  کۆچی دوایی ده‌کات و له‌ مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له‌ سوریا نێژرا ئێستاش گڵکۆکه‌ى هه‌ر له‌وێ یه‌.
 (( له‌ ماڵپه‌ڕی قورئانی پرۆز وه‌رگیراوه‌ ))

داگرتنی كتێبه‌كه‌




عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الإثنين مايو 03, 2021 12:26 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین   سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین I_icon_minitimeالخميس فبراير 01, 2018 10:51 pm

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی (( ژیاننامه‌ی پیاوه‌ هه‌ره‌دره‌وشاوه‌كه‌)) - د محسن محمد حسین
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: پێغه‌مبه‌ران - هاوه‌ڵان - زانایان - سه‌ركرده‌كانی ئیسلام-
انتقل الى: