منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11822
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ Empty
مُساهمةموضوع: میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ   میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ I_icon_minitimeالخميس ديسمبر 07, 2017 11:20 am

میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ Oadoou10



میكۆنووس
بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا
نووسینی: لوقمان میهفه‌ڕ
ساڵی چاپ: 2007

كتێبی‌ «میكۆنووس بكوژانی‌ شه‌ره‌فكه‌ندی‌ ریسوا ده‌كا» له‌ نووسینی‌ لوقمان مێهفه‌ر (ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێَران)‌و له‌ دوو توێی‌ 166 لاپه‌ڕه‌ دا كه‌وته‌ به‌ر دیدی‌ خوێنه‌ران. ئه‌و كتێبه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ یاساییه‌ له‌سه‌ر تیرۆر‌و له‌‌
دۆسیه‌ی‌ تیرۆری‌ سیاسیی‌ د.محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌ (سكرتێری‌ گشتیی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێَران)‌و هاوڕێكانی‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دادگای‌ میكۆنووس پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ تیرۆری‌ سیاسی‌ «دوكتۆر محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌»، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و هاوڕێكانی‌، بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ سی‌ (3) ساڵا سه‌رنجی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ بیروڕای‌ گشتی‌ جیهانی‌ بۆ لای‌ خۆی‌ راكێشابوو.
هه‌روه‌ها دێته‌ سه‌ر باسی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران‌و ده‌ڵێ‌: كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی‌ خۆیدا تا تیرۆری‌ 17/9/1992ی‌ بێرلین جگه‌ له‌ نێوخۆی‌ ئێران ته‌نیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران 50 فه‌قه‌ره‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌ به‌ دژی‌ نه‌یارانی‌ خۆی‌ ئه‌نجام داوه‌ كه‌ له‌و كرده‌وانه‌دا 80 كه‌س كوژراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار بوو كه‌ له‌ دادگایه‌كی‌ نیشتمانیی‌ خاوه‌ن متمانه‌دا ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م دادبینی‌‌و تاوانه‌كانی‌ له‌قاوده‌درێن. هه‌ر بۆیه‌ به‌حه‌ق له‌ لایه‌ن هه‌موو ئۆرگانه‌كان وئۆگرانی‌ دادپه‌روه‌ری‌‌و مافی‌ مرۆڤه‌وه‌ بایه‌خێكی‌ زۆر به‌و دادبینی‌ یه‌ دراوه‌‌و هه‌موو لا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ره‌وتی‌ به‌ره‌وپێشچوون‌و ئاكامه‌ یاساییه‌كانی‌ بوون.
دادگای‌ میكۆنووس كه‌ له‌ بێرلینی‌ ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو زیاتر له‌ سی‌ ساڵ‌و نیوی‌ كێشا‌و له‌و ماوه‌یه‌دا 246 تا 247 جار دانیشتنی‌ بۆ كراوه‌. 166 تا 170 كه‌س بۆ شایه‌دی‌ بانگ كراون. به‌ پێی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك خه‌رجی‌ ئه‌و دادگایه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ (9) میلیوَن مارك دا بوو.
ئه‌وه‌ی‌ له‌ بیره‌وه‌ریی‌ هه‌موومان دا زیندوویه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دادگای‌ میكۆنووس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ (10ی‌ ئاوریلی‌ 1997)ی‌ خۆیدا به‌ بڕیارێكی‌ ئازایانه‌‌و دادپه‌روه‌رانه‌، رێبه‌رانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ له‌ به‌رزترین پله‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتداریدا وه‌ك عامیلانی‌ ده‌ركردنی‌ فه‌رمانی‌ تیرۆری‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌ رێبه‌ری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ دنیا ناساند‌و حوكمی‌ زیندانیشی‌ بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌وانه‌ی‌ ده‌ستیان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ فه‌رمانی‌ تیرۆره‌كه‌دا هه‌بووه‌ ده‌ركرد.
نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر حه‌وت به‌ش دا دابه‌ش كردووه‌:
به‌شی‌ یه‌كه‌م‌و دووه‌می‌ كتێبه‌كه‌ سه‌رنجدانێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ تیرۆر، پێناسه‌ی‌ تیرۆر‌و فاكته‌ره‌كانی‌ تیرۆریزمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، شێوازه‌كانی‌ تیرۆریزمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ تیرۆریزمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌. له‌ به‌شی‌ سێیه‌مدا»تیرۆریزم وه‌ك دیارده‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌» نووسه‌ر باس له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بنبڕكردنی‌ تیرۆریزمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ یه‌كان‌و هه‌ڵوێست‌و بیروڕای‌ نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ تیرۆریزمی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و هه‌وڵه‌كان بۆ ریشه‌كێش‌كردنی‌ ده‌كات. له‌ به‌شی‌ چواره‌مدا «تاوان‌و لێكۆڵینه‌وه‌»، مێهفه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌ دوو سه‌ركرده‌ی‌ كورد له‌ كۆنگره‌ی‌ ئینتێرناسیوَنالی‌ سوَسیالیست دا بۆ باس له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد به‌شداری‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای‌ ته‌واو بوونی‌ كۆنگره‌ هه‌ردووك رێبه‌ر له‌ لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانه‌وه‌ تیرۆر ده‌كرێن. له‌ درێژه‌ی‌ به‌شی‌ چواره‌مدا دێته‌ سه‌ر باسی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ له‌ روانگه‌ی‌ یاسای‌ نێوخۆی‌ ئاڵمان كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌زگای‌ قه‌زایی‌ ئاڵمان ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تایی ده‌كا‌و له‌و پرس‌و لێكۆلینه‌وه‌دا بۆی‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م قه‌تله‌ قه‌تڵێكی‌ ئاسایی‌ نیه‌. نووسه‌ر ئه‌وه‌شی‌ روون كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌زگای‌ قه‌زایی‌ ئاڵمان به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌ به‌رده‌ستی‌ دا بوون ده‌گاته‌ ئه‌و ئاكامه‌ كه‌ تاوانه‌كه‌ ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ له‌ پشته‌وه‌یه‌‌و ده‌بی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ ناوی‌ بی‌‌و ده‌زگای‌ قه‌زایی‌ ئاڵمانیش عه‌داڵه‌تی‌ خۆی‌ بنوێنێ‌. له‌ به‌شی‌ پێجه‌می‌ (هه‌ڵوێستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئاڵمان) ئه‌و كتێبه‌دا باسی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ره‌سمییه‌ت دانی‌ دادگا به‌ ئاماده‌بوونی‌ شاكی‌ یه‌كان، پارێزه‌ره‌كان، تاوانباران‌و پارێزه‌ره‌كانیان ده‌كا، هه‌روه‌ها باس له‌ خۆشحاڵی‌‌و رێزگرتنی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ ده‌زگای‌ قه‌زایی‌ ئاڵمان ده‌كا سه‌باره‌ت به‌ گرتنی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌‌و دانی‌ ئه‌و بڕیاره‌ واقیعی‌‌و عادیلانه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دژ كرده‌وه‌ی‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌و ده‌ست كردن به‌ تۆمه‌ت لێدان‌و هه‌ڕه‌شه‌ وپه‌له‌قاژه‌ كردن. له‌ به‌شی‌ شه‌شه‌می‌ (هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ده‌وڵه‌تان به‌رامبه‌ر به‌ كێشه‌كه‌) كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌ دژ كرده‌وه‌ی‌ ئێران ده‌كا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌كه‌‌و بیروڕای‌ گشتی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه‌ی‌ كه‌ ده‌بی‌ دیالۆگی‌ ره‌خنه‌گرانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی‌ پی‌ بێ، له‌ كاتێكدا ئه‌مریكا ته‌ئیدی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ میكۆنووس ده‌كا. هه‌روه‌ها دێته‌ سه‌ر باسی‌ هه‌ڵوێستی‌ ئۆپوزیسیونی‌ ئێرانی‌‌و كه‌سایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كه‌‌و به‌ گوڵبژێرێك له‌ په‌یامی‌ رێكخراوه‌ سیاسییه‌كان نێوئاخنی‌ باسه‌كه‌ كراوه‌. له‌ به‌شی‌ كۆتایی‌ (هه‌ڵوێستی‌ یاسای‌ گشیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری‌ سیاسی) كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌ تێڕوانینی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی‌ خاوه‌ن ڕا، پره‌نسیپه‌كانی‌ یاسای‌ گشتیی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌‌و سه‌رنجدان به‌ خاڵێك له‌ یاسای‌ گشتیی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ وه‌ شه‌ره‌فكه‌ندی‌ بۆ نموونه‌‌و ئاسه‌واره‌كانی‌ دادگای‌ میكۆنووس له‌ بواری‌ حوقووقی‌ قه‌زایی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ یه‌وه‌ ده‌كات.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌دا نووسه‌ر وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێ‌: كێشه‌كه‌ له‌ ئاستی‌ یاسای‌ نیشتمانی‌ دا بڕیاری‌ له‌سه‌ر دراوه‌ به‌ڵام پێویسته‌ به‌ پێی‌ ئه‌و به‌ڵگه‌‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی‌ له‌ دادگای‌ میكۆنووس دا خرانه‌ ڕوو هه‌وڵ‌ بدرێت كێشه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ دادگایه‌كی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ سه‌رانی‌ كۆماری‌ئیسلامی‌ تێدا دادگایی‌ بكرێن‌و سزای‌ عادیلانه‌یان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ بچێ‌، ده‌رئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شی‌ به‌ چه‌ند خاڵێكی‌ گرنگ ده‌خاته‌ روو كه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
ـ ئه‌و دادگایه‌ له‌ راستیدا به‌مانای‌ ته‌واوبوونی‌ «قچیه»ی‌ موحاكمه‌ی‌ ئه‌و قاتڵانه‌ نه‌بوو كه‌ له‌و دادگایه‌ بوون، ئه‌و دادگایه‌ له‌ راستیدا دادگایی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ئاستی‌ جیهانی‌ دا بوو.
ـ ئه‌و دادگایه‌ بووه‌ته‌ بناغه‌یه‌كی‌ قورس‌و قایم بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا سه‌رانی‌ ئێران له‌ دادگایه‌كی‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی‌ دا موحاكمه‌ بكرێن‌و ببێته‌ شتێكی‌ جیهانی‌.
ـ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی‌ هێندێك ئه‌فرادی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ئێرانی‌ دایه‌ كه‌ له‌ ئاڵمان‌و ئه‌وروپا تیرۆر كراون. نموونه‌ «دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له‌ 13ی‌ ژوئیه‌ی‌1989، له‌ ویه‌ن» لێره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ ناته‌واوی‌ مانه‌وه‌، په‌روه‌نده‌كان به‌ستران یان لێیان نه‌كۆڵدرایه‌وه‌ حه‌قیقه‌تی‌ میكۆنووس ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا كه‌ ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ سه‌ر له‌ نوی‌ بكرێنه‌وه‌‌و بتوانری‌ له‌ جینایه‌ته‌كانی‌ رێژیم بكۆلرێته‌وه‌‌و تاونباران دادگای‌ بكرێن.
ـ بوونی‌ كۆمیته‌یه‌كی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ تایبه‌ت كه‌ دژایه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ قانوونی‌ ئه‌ساسیی‌ ئێران ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌ڵمێنی‌ كه‌ سه‌رانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ناتوانن له‌گه‌ڵ قانوون بن.
ـ دۆسیه‌ی‌ میكۆنووس له‌ دوو روانگه‌وه‌ ده‌بی‌ سه‌یر بكری‌ له‌ لایه‌ك بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازیی‌ گه‌لێكی‌ چه‌وساوه‌‌و خاوه‌ن رابردوویه‌كی‌ خوێناوییه‌ كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی‌ ده‌ستی‌ غه‌در‌و تاوان. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ حكومه‌تێكی‌ زۆردار‌و فێڵبازی‌ وه‌ك كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانه‌ كه‌ هه‌موو ئیمكاناتی‌ ئێرانی‌ بۆ پارێزگاری‌ كردن‌و مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌‌و له‌نێوبردنی‌ ئازادیخوازان به‌كار هێناوه‌ سروشتییه‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا هاوسه‌نگی‌ له‌ ئارادا نیه‌. به‌ڵام عه‌داله‌ت، یاسا، دێموكراسی‌، دیفاع له‌ مافی‌ مرۆڤ‌و حه‌قانیه‌ت له‌ پشتی‌ ئه‌م لایه‌نه‌ مه‌زلوومه‌وه‌ ده‌بینرێن‌و بوونه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ كه‌ له‌ دادگای‌ میكۆنووس دا یاسا‌و ماف‌و عه‌داله‌ت سه‌ركه‌ون به‌ سه‌ر زۆردار‌و سه‌رپێچی‌كه‌ردا.
نموونه‌: گرنگی‌ حوكمی‌ گرتنی‌ (علی‌ فلاحیان) وه‌زیری‌ ئاسایشی‌ (واواك) ئێران زیاتر له‌وه‌دا ده‌بینری‌ كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ له‌ نێوان ئه‌ڵمان‌و ئێران دا پێوه‌ندییه‌كی‌ بازرگانی‌ به‌ربڵاو هه‌یه‌ به‌ڵام قازانجی‌ ئابووری‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌رگری‌ له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ عه‌داڵه‌ت‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ قه‌زایی‌ ئاڵمان بكات.
ـ ئاسه‌واری‌ حقووقی‌ دادگای‌ میكۆنووس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نیشتمانی‌‌و نێوده‌وڵه‌تی‌ ره‌وشێك بێنێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت بۆ تاوانبار نه‌مێنی‌ له‌ ده‌ست دادگا رابكا یان خۆی‌ به‌ دوور بگرێت‌و شوێنه‌ ونكه‌ بكا. جا ئه‌و تاوانباره‌ له‌ هه‌ر پله‌یه‌كی‌ به‌رزی‌ حكومه‌تی‌ دا بێ‌. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تاوان روون بێته‌وه‌، تاونباری‌ سه‌ره‌كی‌ بناسری‌‌و به‌رگری‌ بكری‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ تر.

داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الإثنين يونيو 14, 2021 8:22 pm عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ Empty
مُساهمةموضوع: رد: میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ   میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ I_icon_minitimeالخميس فبراير 01, 2018 7:49 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕیسوا ده‌كا - لوقمان میهفه‌ڕ
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» فه‌رهه‌نگی مێژوو - لوقمان حسن حه‌مه‌ڕه‌شید
» گه‌شتێك به‌ناو زانستدا ئاماده‌كردنى ئه‌ندازيار لوقمان ئه‌حمه‌د

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: سیاسه‌ت ، ئابووری-
انتقل الى: