منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 قەڵای ئاژەڵان - جورج ئۆروێل

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11841
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

قەڵای ئاژەڵان   -  جورج  ئۆروێل Empty
مُساهمةموضوع: قەڵای ئاژەڵان - جورج ئۆروێل   قەڵای ئاژەڵان   -  جورج  ئۆروێل I_icon_minitimeالأربعاء أبريل 05, 2017 9:10 pm

قەڵای ئاژەڵان   -  جورج  ئۆروێل Iueae10


قەڵای ئاژەڵان  
نووسینی:  جورج  ئۆروێل
وه‌رگێڕانی: عبدالخالق ته‌وه‌كولی
بڵاوكار: ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار - سه‌قز
ساڵی چاپ: 2016
 
 ڕۆمانی(مەزرای ئاژەڵان)، یەکێک لە جوانترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیستەم...
"جۆرج ئۆروێڵ"نووسەری ناسراوی ئینگلیزی و یەکێک لە کەڵە نووسەرەکانی سەدەی بیستەم خاوەنی ئەو بەرھەمەیە. ئەو ڕۆمانە تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٧٠ زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراوە. بەم دواییانەش کراوەتە کوردی.
ڕۆمانێکی پڕمانا و سەرنج ڕاکێشە، ئەگەر جەنابتان تا ئێستا ئەو کتێبەت نەخوێندۆتەوە، پێشنیار دەکەم بیخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر تا ئێستا ٥٠٠ کتێبيشت خوێندبێتەوە، بەڵام مادام ئەو کتێبەت نەخوێندۆتەوە، وەکوو ئەوەیە ھیچت نەخوێندبێتەوە. ھەڵبەت بۆچوونی من وایە.
چیرۆکەکە بەو شێوەیەیە.
کۆمەڵێک ئاژەڵی جۆراوجۆر لەناو کێڵگەیەکدا کە خاوەنەکەی "بەڕێز جۆنس"ە، بەھۆی کاری زۆر و بەرھەمی کەم، بیر لەوەدەکەنەوە لەدژی خاوەنی کێڵگەکە ڕاپەڕین بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی جۆنس بێنن و خۆیان جڵەوی دەسەڵاتی ناو کێڵکەگە بەدەستەوە بگرن.
بەرازەکان کە ھۆشەمەندتر و باھۆشترین ئاژەڵی ناو کێلگەکەن، سەرکردایەتی ئەو ڕاپەڕینە بەدەستەوە دەگرن. ڕاپەڕینەکە سەرکەوتن بەدەست دێنێت و بەڕێز جۆنس لەناو مەزراکە دەکەنە دەرەوە.
ئیش و کاری ناو کێڵکەگە بەسەر ئاژەڵەکاندا دابەش دەکرێت. بەرازەکان کە خاوەنی بیرۆکە و نەخشەڕێگان بۆ ئیدارەدانی کاروبارەکانی ناو مەزراکە، یاسای تایبەت بۆ بەڕێوەبردن دادەڕێژن و ئاژەڵەکانی دیکەش ناچار دەکەن پابەند بن بەو یاسایانە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، بەرازەکانیش دەسەڵاتیان زۆرتر دەبێت. لەگەڵ زۆرتربوونی دەسەڵاتیشیان یاساکانی ناو مەزراکە لەبەرژەوەندی خۆیان ھەموار دەکەنەوە، ئاژەڵەکانی دیکەش کە توانای بیرکردنەوەیان نییە، ناچارن ملکەچی یاسا و ڕێساکانی بەرازەکان بن.
پاشان لەسەر شێوەی ئیدارەدانی کاروبارەکان کێشە دەکەوێتەناو بەرازەکانەوە. پاشان بەرەبەرە بەرازەکان دەبنە خاوەنی دەسەڵاتی ڕەھای ناو مەزراکە و ئاژەڵەکانی دیکە دەچەوسێننەوە و ...
مەیجەری پیر کە بەرازێکی یەکانەیە و خاوەنی کەسێتییەکی بەرزە لەناو ئاژەڵەکاندا و ھەمووان گوێی لێ دەگرن، لەسەرەتای ڕاپەڕینەکەدا قسەیەکی سەرنج ڕاکێش بۆ ئاژەڵەکان دەکات و دەڵێت"مرۆڤ تاکە دوژمنی ڕاستەقینەی ئێمەیە، مرۆڤ لە دیمەنەکە دەربێنە ئیتر ڕەگی برسییەتی و زۆر کارکردن بۆ ھەمیشە لەناودەچێت".
ئەگەرچی ئەو ڕۆمانە بەشێوەی تەنز و لەزمانی ئاژەڵەوە نووسراوە، بەڵام بە کەمێک ھۆشمەندی و لێکدانەوەی دنیای ئەمڕۆ، ئەوەمان بەجوانی بۆ دەردەکەوێ کە"جۆرج ئۆروێڵ" باسی نادادی ناوکۆمەڵگا و دەسەڵاتە تاک ڕەو و سەرەڕۆکان دەکات. باسی ئەو دەسەڵاتە تۆتالیتار و ستەمکارانە دەکات کە خەڵکی خۆیان دەچەوسێننەوە و وەکوو مرۆڤ سەیری خەڵکی خۆیان ناکەن.
ئەگەرچی بەشێکی زۆری ڕەخنەگرانی ئەدەبی پێیان وایە"جۆرج ئۆروێڵ" لەڕێگای ئەو ڕۆمانەوە دەسەڵاتی "ئیستالین" و حکوومەتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووی تێک ھەڵشێلاوە، بەڵام ڕووداوەکانی ناو ئەو ڕۆمانە، دەکرێ بە سەرجەم ئەو ڕژێمە ستەمکار و دیکتاتۆریانە بشوبێھنرێ کە ئێستا و لە ڕابردوودا خاوەنی دەسەڵاتی ڕەھای کۆمەڵگا بوون و خەڵکیان چەوساندۆتەوە.
تەنانەت لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای ھەرێمی کوردستانیش دەکرێ لێک چوونی زۆر لەنێوانیاندا ھەبێت.
قسەی کۆتایی:
ناکرێ خوێنەری کتێب بیت و ئەو کتێبە نەخوێنیتەوە، چونکە یەکێک لە جوانترین بەرھەمە ئەدەبییەکانی سەدەی بیستەمت لەکیس چووە!

وەرگیراوە

داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الجمعة يونيو 25, 2021 8:34 pm عدل 2 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

قەڵای ئاژەڵان   -  جورج  ئۆروێل Empty
مُساهمةموضوع: رد: قەڵای ئاژەڵان - جورج ئۆروێل   قەڵای ئاژەڵان   -  جورج  ئۆروێل I_icon_minitimeالخميس فبراير 01, 2018 11:51 pm

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
قەڵای ئاژەڵان - جورج ئۆروێل
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» مذكرات جورج دبليو بوش " قرارات مصيرية " - جورج بوش
» مه‌رزای ئاژه‌ڵان ( وه‌رگێڕانیكی تر ) نوسینی جۆرج ئۆروێل
» جورج سوروس والعولمة - جورج سوروس
» الظمأ الأبدي - جورج زيناتي
» حرب العوالم - هربرت جورج ويلز

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: ڕۆمان ، چیرؤك ، ئه‌ده‌ب , شانۆ-
انتقل الى: