منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11825
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر Empty
مُساهمةموضوع: یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر   یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر I_icon_minitimeالأربعاء فبراير 08, 2017 6:44 pm

یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر Aoouea10


یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید
نووسینی: ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر
بڵاوكار: بنكه‌ی ژین - سلێمانی
چاپی ساڵی: 2006

شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید - مه‌لیكی كوردستان

دامه‌زرێنه‌ری‌ یه‌كه‌مین حكومه‌تی‌ كوردستان و قاره‌مانی‌ شه‌ڕی‌ ده‌ربه‌ندی‌ بازیان، شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید كوڕی‌ شێخ سه‌عیدی‌ كوڕی‌ شێخ محه‌مه‌ده‌ بچكۆله‌ی‌ كوڕی‌ حاجی‌ كاك ئه‌حمه‌دی‌ شێخ-ه‌.
ساڵی‌ 1881 له‌ سلێمانی‌ له‌و بنه‌ماڵه‌ ئایینییه‌ به‌ناوبانگه‌ له‌دایكبووه‌، دوای‌ هه‌ره‌سهێنانی‌ میرنشینی‌ بابان ده‌سه‌ڵاتی‌ ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌ كوردستانی‌ كه‌وته‌ ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌.
شێخ مه‌حمود به ‌منداڵی‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندنو مامۆستایانی‌ وه‌ك عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی‌و عه‌بدوڵڵا زێوه‌ر ده‌رسیان پێوتوه‌.
هێشتا منداڵ بووه‌ كه ‌له‌گه‌ڵ‌ باوكیدا سه‌ردانی‌ ئه‌سته‌مبوڵی‌ كردووه‌و له‌وێ‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی‌ دووه‌م پێشوازی لێكردوون.
ساڵی‌ 1908 به‌پیلانی‌ تاقمی‌ ئیتیحادو ته‌ره‌قی‌ له ‌شاری‌ موسڵ شێخ سه‌عیدی‌ باوكی‌و شێخ ئه‌حمه‌دی‌ برای‌ شه‌هیدكران‌و ئیتر ئه‌ركی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ شێخ مه‌حمود كه‌ له‌و كاره‌ساته‌دا زۆر به‌زه‌حمه‌ت رزگاری‌ ببوو.
شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید وه‌ك شه‌خسیه‌تێكی‌ موسڵمان، ساڵی‌ 1915 به‌شدارییه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ كرد له‌ شه‌ڕه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانیدا دژ به ‌ئینگلیز له ‌ناوچه‌كانی‌ كوت‌و شوعه‌یبه‌، به‌خۆی‌و چه‌ند سه‌د سوارێكی‌ كورده‌وه‌ به‌رگرییه‌كی‌ قاره‌مانانه‌یان نواند.
ساڵی‌ 1918 كاروباری‌ شاری‌ سلێمانی‌ گرته‌ده‌ست‌.
له‌ 18ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 1919 دا ئینگلیز به‌ تۆپ‌و فڕۆكه‌‌و هێزێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بێ‌ شوماره‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ژه‌نه‌راڵ فرایزه‌ر له‌ ده‌ربه‌ندی‌ بازیان په‌لاماری‌ هێزه‌كانی‌ شێخ مه‌حمودی‌ دا.
له‌و‌ شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانی‌ شێخ مه‌حمود قاره‌مانێتییه‌كی‌ زۆریان نواندو قوربانییه‌كی‌ گه‌وره‌یان به‌خشی‌، به‌ڵام ئاكامی‌ شه‌ڕه‌كه‌ به ‌سه‌ركه‌وتنی‌ هێزه‌كانی‌ ئینگلیز كۆتاییهات.
شێخ مه‌حمود به‌برینداری‌ له‌ پاڵ‌ به‌رده‌قاره‌ماندا ده‌ستگیركراو له‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ هه‌مان ساڵدا بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دانی‌ درا، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری‌ رای‌ گشتی‌ داو له‌ترسی‌ به‌رپابوونی‌ شۆڕشێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد، ئه‌و حوكمه‌ گۆڕا به‌ حوكمی‌ ده‌ ساڵ زیندانی‌و شێخ مه‌حمودیان دوور خسته‌وه‌ بۆ هیندستان.
دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ‌ ‌بارودۆخی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ی‌ ئاڵۆزتر كرد، بۆیه‌ ساڵی‌ 1922 رێیپێدرا بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان‌و هه‌ر هه‌مان ساڵ شێخی‌ نه‌مر له‌ سلێمانی‌ حكومه‌تی‌ كوردستانی‌ دامه‌زراندو هه‌موو تواناكانی‌ خۆی‌ ته‌رخانكرد بۆ پته‌وكردنی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌، به‌ڵام سیاسه‌تی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ گه‌وره‌ هێزه‌كانی‌ دنیا دژی‌ ئامانجه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد بوون‌و ئینگلیز به‌ته‌واوی‌ پشتگیریی‌ له‌ ده‌وڵه‌تی‌ تازه‌ دامه‌زراوی‌ عێراق ده‌كردو له‌شكركێشییان ئه‌كرده‌ سه‌ر كوردستان.
شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ درێژه‌ پێداو دوا جار له‌ ئاكامی‌ گه‌له‌ كۆمه‌كێی هێزه‌ ناوچه‌ییه‌كان‌و هێزه‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان، شێخ مه‌حمود ساڵی‌ 1926 ده‌ستی‌ له ‌چالاكی‌ سیاسی‌و عه‌سكه‌ری‌ هه‌ڵگرت‌و له ‌گوندی‌ پیران دانیشت.
به‌ڵام كه‌ راپه‌رینه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌رۆژی‌ شه‌شی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 1930 خڵتانی‌ خوێن كرا، شێخ مه‌حمود ده‌ستیدایه‌وه‌ چالاكی‌ دژ به‌هێزی‌ ئینگلیزو هێزی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ عێراق‌و چه‌ند نه‌به‌ردێكی‌ تۆمار كرد، له‌وانه‌ شه‌ڕی‌ ئاوباریك‌و شه‌ڕی‌ كه‌ناروێ‌و شه‌ڕی‌ سورداش. به‌ڵام پارسه‌نگی‌ هێزه‌ عه‌سكه‌ریی‌و سیاسییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد دا نه‌بوون، بۆیه‌ شێخ مه‌حمود له‌ساڵی‌ 1931دا كه‌وته‌ ده‌ست دوژمنانی‌ كوردو به ‌ده‌ستبه‌سه‌ری‌ له‌به‌غداو ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراقدا خرایه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. به‌ڵام له‌به‌ر ناهاوكوفی له‌چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆیه شێخی نه‌مر ناچاربوو له ڕۆژی 1931.05.13دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات‌، پاشان دورخرایه‌وه بۆ به‌غداو سه‌ماوه‌و له‌دواییدا بۆ ناسریه، دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌غدا، تاكو له‌ساڵی 1941دا له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی له‌دژی بریتانیا خۆی له‌ژیانی ده‌ستبه‌سه‌ری له به‌غدا ڕزگاركردو گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان‌‌و چوو له گوندی "داری كه‌لی" دانیشت.
ئه‌م گه‌وره‌ پیاوه‌ی‌ كورد جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ جێپه‌نجه‌ی‌ به‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ كوردستان‌و عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، شه‌خسیه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ش بوو. خوێنده‌وارێكی‌ به‌سه‌لیقه‌و شاعیرێكی‌ به‌هره‌داریش بوو. پێكهاته‌و حكومه‌ت‌و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی‌ تری شێخ مه‌حمود نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌م پیاوه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ بایه‌خیداوه‌ به‌ خه‌ڵكی‌ رۆشنبیرو زۆربه‌ی‌ ئه‌فسه‌رو شاعیرو رۆشنبیرانی‌ كورد په‌یوه‌ندییان به‌شۆڕش‌و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌.
شێخی نه‌مر له ‌خه‌باتی‌ پارتیزانیشدا رۆڵی‌ خوێنده‌وارو رۆشنبیری‌ به‌رز نرخاندووه‌، بۆیه‌ چاپخانه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ (بانگی‌ كوردستان)ی‌ له ‌ئه‌شكه‌وتی‌ جاسه‌نه-‌دا جێگیر كرد.
به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بارودۆخی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ ئه‌و راستییه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه ‌له‌رووی‌ ئیداریی‌و عه‌سكه‌ریی‌و دیپلۆماسییه‌وه‌ شێخ مه‌حمودی‌ نه‌مر هیچی‌ كه‌متر نه‌بووه‌ له‌و پاشاو ئه‌میرانه‌ی‌ كه ‌له‌ده‌ورو پشتی‌ كوردستاندا پشتگیرییان لێكراوه‌.
مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حموود ڕۆژی 195609دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كۆچیدوایی كردو ته‌رمی پیرۆزی به ‌ڕیزێكی زۆره‌وه‌ له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكانی دڵسوزی شێخی نه‌مرو كوردو كوردستان له ته‌نیشت گۆڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
رێو ره‌سمی‌ پێشوازیكردن له‌ته‌رمه‌كه‌ی‌و به‌خاك سپاردنی‌ بوونه‌ پریشكی‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی‌ راپه‌رین‌و خۆپیشاندان له‌كوردستاندا.
كۆچیدوایی‌ شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید زیانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ ئازادیخوازییه‌كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان گه‌یاند، بۆیه‌ زوربه‌ی‌ شاعیران‌و نووسه‌رانی‌ كورد شیعرو به‌رهه‌میان بۆ نووسیوه‌.


داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الإثنين مايو 03, 2021 12:12 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر Empty
مُساهمةموضوع: رد: یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر   یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر I_icon_minitimeالخميس فبراير 01, 2018 7:39 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
یادنامه ی شیخ مه حموودی حه فید - ناسر حه‌فید و ئه‌وانی تر
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» دوانزه سه ده بیده نگی - ناسر پورپیرار
» كه‌ژاوه‌ی دڵ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ناسر ئاغابرا ( ژاكاو )
» تريفه‌ى ئاوات شيعرى ناسر ئاغابرا ( ژاكاو )
» شه‌وانی دوگردكان - ئاواز دزه‌یی
» بانكی زانیاری 1-5 -- محمود برهوم و ئه‌وانی تر

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: مێژوو و شارستانیه‌ت و جوگرافیای كوردو وڵاته‌كه‌یان-
انتقل الى: