منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11831
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی Empty
مُساهمةموضوع: شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی   شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی I_icon_minitimeالأحد يناير 29, 2017 8:38 pm

شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی A24


زنجیره‌ی كه‌ڵه‌ پیاوانی ئیسلام 1
شیخ عبدالقادری گه‌یلانی
" ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ"
نووسینی: د. عبدالرزاق الگیلانی
وه‌رگێڕانی: د. إبراهیم أحمد شوان
بڵاوكار: نووسینگه‌ی ته‌فسیر - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 1424-2003

ناوی عبدلقادری کوڕی ئه‌بی ساڵحی کوڕی  عه‌بدوڵڵای جه‌نگی دۆست ڕه‌چه‌ڵه‌کی ده‌گاته‌وه‌ به‌ عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تاڵیب،ڕه‌زای خودای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و له‌ساڵی 470 ی کۆچی به‌رامبه‌ر به‌ساڵی 1077ی زاینی له‌ (نیف) ی باکوری ئێران و باشوری ده‌ریای قه‌زوین که‌ پێی ده‌وترێت ناوچه‌ی گه‌یلان له‌دایک بووه‌،

پیاوێکی مه‌یله‌و درێژ بوو، ناوچه‌وانی پان و ئه‌سمه‌ربوو،قژی درێژ بوو ده‌گه‌یشته‌سه‌ر شانه‌کانی،نیگای تیژ بوو که‌م که‌س ده‌یتوانی چاو ببڕێته‌ چاوی،درێژی ڕیشی ناوه‌ندی بوو،که‌که‌وته‌ساڵه‌وه‌ خۆڵه‌مێشی بوو،ساده‌و خۆشه‌ویست بوو،دوعای قبوڵ بوو،زۆر فرمێسکی لێده‌هات،دڵی ناسک بوو،هه‌میشه‌ له‌ یادکره‌دنه‌وه‌دا بوو،بیرتیژ بوو،له‌خواپه‌رستیدا چه‌سپاو بوو، ئه‌و خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و به‌رهه‌م و هۆنراوه‌یه‌، له‌م سه‌رچاوه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ زیاتر20 کتێبی کراوه‌،وه‌خاوه‌نی چه‌ند خێزانێک بووه‌، منداڵ و نه‌وه‌ی زۆره‌ ئاماژه‌ به‌ناوی 12 کوڕی کراوه‌، وه‌ ئه‌و کتێب و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ باره‌ی باسی ژیانی یه‌وه‌ نوسراوه‌ له‌م سه‌رچاوه‌دا باس له‌150 کتێب کراوه‌ که‌ له‌ جیهاندا له‌سه‌ری نوسراوه‌، مێژوو نوسان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ‌561کۆچی  به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی 1166 ی زاینی مردووه‌ ، ته‌مه‌نی نه‌وه‌ت ساڵ بووه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن نه‌وه‌ت و دووه‌، له‌رۆژی ده‌ی ره‌بیعی دووه‌م،وتراوه‌ شێخ له‌ ژیانیدا هیچ نه‌خۆشیه‌کی قورسی نه‌گرتووه جگه‌ له‌نه‌خۆشی یه‌ک که‌ شه‌و ڕۆژێکی خایاندووه‌و پێی مردووه‌.

منداڵه‌کانی خۆی شۆردیان و قوتابیه‌کان نوێژیان له‌سه‌ر کردوو، به‌شه‌و له‌ قوتابخانه‌که‌یدا ناشتیان. به‌یانی خه‌ڵکی زانیان و ده‌نگ و هاواربه‌رزبووه‌وه‌ له‌ باب الازرج  کۆبونه‌وه‌وه له‌سه‌رچاوه‌که‌دا ‌به‌درێژی باسی ساتی وه‌فاتی کراوه‌و ئه‌وویردانه‌ی که‌ وتوویه‌تی.  مێژونوسه‌ دێرینه‌کان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گه‌یلان یان جه‌یلان که‌ده‌که‌وێته‌ پشت وڵاتی تبرستان که‌ چه‌ند‌ گوندێکه له‌سه‌ر لێواری ده‌ریای قه‌زوین له‌ناوشاخه‌کانیدا سه‌وزایی  و گوڵ وگوڵزاری زۆری تێدایه‌‌ و باراناوی یه‌ ڕوباری زۆره‌ وخاکێکی به‌پیته‌ بۆ کشتوکاڵ، گه‌یلان نه‌ته‌وه‌یه‌کن له‌فارس پێشی ده‌وترێت ده‌یله‌م ده‌که‌وێته‌ به‌شی ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران دراوسێکانی له‌ باکوره‌وه‌ سنوری تاڵیسی ڕوسیایه‌،له‌خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی مازنده‌رانه‌،له‌ باشوری  ڕۆژئاوا زنجیره‌ چیایی ئه‌لبوزه‌ ده‌که‌وێته‌  ئازر باینجان، له‌دایک بونی ئه‌و هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ‌سه‌رده‌می مه‌لیکشای سوڵتانی  سه‌لجوقی،

ئه‌و به‌ هه‌تیوی ژیاوه‌ پاش له‌دایک بوونی به‌ که‌مێک باوکی وه‌فاتی کردووه‌،ده‌ڵێن له‌ساتی له‌دایک بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان بووه‌، ئه‌و به‌ڕۆژ شیری نه‌ده‌گرت، له‌ پاشدا لای (باپیری) که‌ باوکی دایکی بوو ناوی (عه‌بدوڵای سه‌ومه‌عی )بووه،که‌سێکی پیاو باش بوو شاره‌زا له‌ فیق وشه‌رع ‌ناسراوه‌‌ ژیاوه‌، ،ته‌نها دوو برابوون ، که‌شێخ بڕیاری ڕۆشتنیدا،دایکی سامانی له‌نێوان ئه‌و براکه‌یدا دابه‌شکرد،

ئه‌و ‌له‌ته‌مه‌نی لاویدا خۆی بۆ به‌ غداد ئاماده‌کرد بۆفێربونی زانستی شه‌رعی، خه‌ڵکی گه‌یلان به‌گشتی له‌سه‌ر ڕێبازی حه‌نبه‌لی بوون به‌تایبه‌تی دوای  سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر موعته‌زیله‌کاندا، وه‌ ئه‌ویش له‌ژێرکاریگه‌ری ئیمام ئه‌حمه‌د  دابووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئیمام  له‌ساڵی 241ی کۆچی وه‌فاتی کردبوو ، بۆیه‌ زۆر شه‌یدای به‌غداد بووه‌ چونکه‌ شوێنی له‌دایک بوونی ئیمامه‌ وه‌خۆی له‌سه ر مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی بوو، ‌

وه‌ له‌کتێبی ( القلائد الجواهر ) که‌ هی محمدی کوڕی یه‌حیای  تادفی یه‌ ده‌ڵێت شێخ له‌ لاویدا که‌ له‌ گوندی خۆی سه‌رقاڵی زه‌وی کێڵان بووه‌ به‌ گا ،گاکه‌ هاتۆته‌قسه‌ و پێی وتووه‌ تۆ بۆ ئه‌م کاره‌ دروست نه‌کراویت بڕۆبۆ فێربوونی زانست ، ئیتر چه‌ند ڕۆژێک له‌رز گرتویه‌تی و پاشان بڕیاری داوه‌ که‌دایکی ڕازی بکات به‌ چونی بۆ به‌غداد،

به‌رله‌ به‌ڕێکردنی ئه‌م ڕوداووه‌ مه‌شهوره‌ که دایکی له‌باوکییه‌وه‌ هه‌شتا درهه‌می بۆ جێ مابوو ویستبووی به‌ته‌واوی پاره‌که‌ی پێبدات به‌ڵام شێخ به‌وه‌ ڕازی نابێت، چل دینار وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌ به‌ڕێکه‌وتوو دزو جه‌رده‌ ڕێگریان لێکرد ، ئه‌میش جیاواز له‌وته‌ی کاروانییه‌کانی تر درۆی نه‌کرد و فه‌رمایشتی دایکی جێبه‌جێکرد که‌ پێی وتبوو، کوڕم نه‌که‌یت درۆ بکه‌ی ،کوڕم مسوڵمان درۆ ناکات،هه‌روه‌ک په‌روه‌رده‌م کردوویت وابه‌،وو وتی چل دینارم پێیه‌ ئه‌وه‌بوو ئه‌م ڕوداوه‌ بووه‌ هۆی تۆبه‌کردنی دزه‌کان ، سه‌رۆکی چه‌ته‌کان پێێ ووت  تۆ مادام ئاماده‌ی ڕاسپارده‌ی دایکت بپارێزی ئه‌گه‌ر چی هه‌موو سامانه‌که‌شت له‌کیس بچێت،به‌ڵام ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ تاڵانی ده‌که‌ین به‌خۆشمان ده‌ڵێین مسوڵمان،وتی ڕۆڵه‌ به‌شایه‌ت به‌ هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ تۆبه‌م کرد له‌ هه‌موئه‌و کارانه‌،بۆ ئه‌وانیشی گێڕایه‌وه‌ ئه‌وانیش بڕیاریاندا وازبهێنن، سه‌رۆکه‌که‌یان ده‌ستی کرد به‌ گریان بوون به‌قوتابی و شوێنی که‌وتن،‌

به‌م ڕوداوه‌ چه‌ند دڵێکی داخراوی کرده‌وه و چه‌ند نه‌فسێکی مردوی زیندوو کرده‌وه.

له‌ پاشدا کاروانه‌که‌ به‌ڕێکه‌وت بۆ هه‌مه‌دان له‌ وێشه‌وه‌ بۆ به‌غداد  زه‌هه‌بی له‌کتێبی (سیر اعلام نبلا) ده‌ڵێت شێخ له‌ساڵی 488ی کۆچی هاتۆته‌ شاری به‌غداد له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا هاتووه‌،هاتنی بۆ به‌غداد هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وساڵه‌ که‌ ابو فه‌زل عه‌بدول واحد ته‌میمی وه‌فاتی کرد،وه‌ ئه‌بو حامیدی غه‌زالی وازی لاوانه‌ وتنه‌ وه‌ هێناو گۆشه‌گیربوو ڕۆشت به‌ره‌و شام وحیجاز باس باسی بزربوونی ئه‌و بوو که‌ پاش ده‌ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌و له‌ لوتکه‌ی چالاکی فیکری توشی بیرکردنه‌وه‌ هات ،وه‌ ئه‌بو عبدوللای ته‌به‌ری له‌ قوتابخانه‌ مایه‌وه‌، وه‌ له‌سه‌رده‌می به‌رکیارق سوڵتانی  سه‌لجوقی گه‌شتۆته‌ به‌غداد، ئه‌م پێنج خه‌لیفه‌یه‌‌ی عه‌باسی له‌به‌غداد هاو چه‌رخی شێخ بوون ئه‌وانیش(موسته‌زهه‌رو موسته‌رشید له‌ساڵی 512 و529 ) ،وه‌ڕاشید(529 بۆ 530) وه‌ موقته‌فی (530 بۆ 555) وه‌ موسته‌نجید (555 بۆ 556 ی کۆچی فه‌رمانڕه‌واییان کردووه له‌ وکاته‌دا  جگه‌ له‌ جیاوازیه‌ دینیه‌کان شه‌ڕیش له‌نێوان ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و خه‌لیفانه‌دا هه‌بوو کێشه‌ بۆ حه‌نبه‌لیه‌کان دروست بون ولاواز بوو‌.

ئه‌و له‌هاتنی بۆ به‌غداد تاوه‌کوماوه‌ی 17 ساڵ واته‌ تاساڵی 521  کۆچی به‌ ماوه‌ی‌ وانه‌ خوێندن و وفێرکردن و ئامۆژگاری و وانه‌ وتنه‌وه‌ داده‌نرێت، له‌ پاش ئه‌م ماوه‌ زۆره‌ که‌وته‌ گێژاوی بیرکردنه‌وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یگه‌یشتن به‌ حه‌قیقه‌ت‌،ئه‌و تێبینی کۆمه‌ڵگای کرد که‌ خه‌ڵکی به‌غداد له‌وسه‌رده‌مه‌دا دانیشتوانی به‌ دوو ملیۆن که‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌کرا زۆرینه‌یان به‌ڕوکه‌ش مسوڵمانن ناوه‌ڕۆکیان هیچ گیانێکی ئیمانی تێدا نه‌ماوه‌،وه‌تێبینی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌کانی هه‌ینی ئامۆژگاریه‌کان نه‌یتوانی وه‌ کاریگه‌ری و په‌روه‌رده‌ دروست بکات له‌سه‌ر  پێگه‌یاندنی تاک.، تێبینی درکی تری بۆ ژیان زۆ ر بوو،ئه‌و واله‌ به‌غدادگه‌شت بوو شاری زاهیده‌کانه‌ که‌چی بوه‌‌ته‌ شوێنی گوناح و کرده‌وه‌ی خراپ،خه‌ڵکی نوێژه‌کانیان له‌ گوناح نایان گێڕێته‌وه‌ به‌ڕۆژو ده‌بن به‌ڵام نه‌فسیان پاک ناکه‌نه‌‌وه‌،هه‌ست به‌ئازاری هه‌ژاران ناکه‌ن، گوێ له‌ ئامۆژگاری ده‌گرن به‌ڵام کاریان تێ ناکات،زاناکان ده‌دوێن ئامۆژگاری ده‌که‌ن به‌ڵام کار له‌سه‌ر که‌س ناکات، له‌ م بیرکردنه‌وانه‌دا ده‌ی وت ، ئه‌ڵقه‌یه‌کی ون بوو هه‌یه‌ بۆیه‌ وای لێ هاتووه‌،ده‌ی وت ئه‌بێت ئه‌مه‌ چی بێت که‌به‌ شه‌قامه‌کانی به‌غدادداده‌ڕۆیشت له‌ هه‌موو شوێنێ چاوی به‌خراپه‌ ده‌که‌وت،درۆی ده‌بینی فێڵی ده‌بینی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌بینی،مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ هه‌مو شوێنێک هه‌بوو،له‌ده‌رگای ماڵه‌کانه‌وه‌ گوێی له‌ ده‌نگی مۆسیقاو ژنی گۆرانی بێژ ده‌بوو، وه‌ ئه‌وساڵه‌ی چووه‌‌ به‌ غداد بینی خه‌لیفه‌ موسته‌زهه‌ر شوێنی ڕابواردن وسه‌ماو گۆرانی له‌نزیک به‌غدا ده‌کاته‌وه‌،ماوه‌یه‌ک له‌تاودا خه‌ریک بوو سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ بێزاری باڵی کێشابوو به‌سه‌ریدا،به‌ڵام ئه‌و چۆکی به‌ ئاره‌زوو نه‌فسی داداو ئیسڵاحی خۆیکرد وه‌له‌پاشدا ده‌ورو به‌ری.

ئه‌و به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی که‌ ده‌ستی پێ کرد وه‌ک خۆی ده‌فه‌رموێت :توانی پێنج هه‌زار که‌سی جوله‌که‌ دیان بکات به‌ مسوڵمان،وه‌توانی نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار که‌سی تاوانباری مسوڵمان بگه‌ڕێنه‌وه‌و تۆبه‌بکه‌ن.ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا که‌رامه‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه‌. ئه‌و هه‌ژاری و بژێوی ژیان وای لێ کرد که‌ کاسپی بکات وه‌ حه‌ماڵی کردووه‌، چه‌ندین جار گه‌ڵا و توێکڵی پاقله‌ی خواردووه‌، هه‌رگیز ده‌ستی بۆکه‌س درێژ نه‌ کردووه‌، هه‌ندێکجاردایکی پاره‌ی بۆده‌نارد،

ئه‌و  زانستی فه‌رموده‌ ڕه‌وان بێژی ئه‌ده‌ب زانستی قورئان زۆ ر زانستی تری خوێندووه‌ له‌ سه‌رچاوه‌که‌دا‌ زیاد له‌ ناوی بیست مامۆستای تێدایه‌،وه‌ناوی چه‌ندین قوتابی تێدایه‌،

داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأربعاء مايو 19, 2021 8:02 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی Empty
مُساهمةموضوع: رد: شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی   شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی I_icon_minitimeالأربعاء يناير 31, 2018 7:12 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
شیخ عبدالقادری گه‌یلانی " ئیمامی زاهید و پێشه‌نگ" - د. عبدالرزاق الگیلانی
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ئه‌تڵه‌سی توێكاری له‌شی مرۆڤ دانانی مستعین له‌یلانی
» ئوممه‌تی موسڵمان - واتاو پێكهاته‌و بنه‌ماكان - د.ماجد عرسان الگیلانی
» تاوانه‌ گه‌وره‌كان - ئیمامی زه‌هه‌بی
» ئه‌ی ڕۆڵه‌ی هۆشیار - ئیمامی غه‌زالی
» هاودڵی - ئه‌سرین ئیمامی نائینی

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: پێغه‌مبه‌ران - هاوه‌ڵان - زانایان - سه‌ركرده‌كانی ئیسلام-
انتقل الى: