منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11825
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام Empty
مُساهمةموضوع: به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام   به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام I_icon_minitimeالسبت يناير 07, 2017 7:52 pm

به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام Ueaed10


به‌شێك له‌
ئه‌نفالی گه‌رمیان
نووسه‌ر: حسن بارام
بڵاوكار: كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری كه‌ركوك
چاپی یه‌كه‌م 2007

راگواستن و سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران به‌شێكن له‌سامناكترین و پڕ سوێترین و كاره‌ساتترین روداو، كه‌ به‌درێژایی‌ مێژو دژی‌ نیشتیمانه‌ په‌رت و گه‌له‌ په‌ژمورده‌كه‌مان ئه‌نجامدراون، له‌و مێژوه‌دا ئه‌گه‌ر رۆژه‌ تاڵه‌كانی‌ ساڵانی‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م بخوێنینه‌وه‌ و بیر خۆمانی‌ بێنینه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ نێو زامه‌كانی‌ نیشتیماندا، ئه‌نفال زامه‌ قوڵه‌كه‌ی‌ سه‌رجه‌سته‌ی‌ تاكی‌ كورد سه‌ر له‌ نوێ‌ ئه‌كولێته‌وه‌.

له‌سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ به‌عسیه‌كاندا به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌دام حسین و سه‌ركردایه‌تی‌ مه‌یدانی‌ لیوا روكن سوڵتان هاشم كه‌ له‌و ده‌مه‌دا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ بوه‌، هێزه‌ سه‌ربازیه‌كان و به‌عسیه‌ چه‌كداره‌كان و كورده‌ جاش خه‌فیفه‌كان كه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی‌ موسته‌شاره‌ خۆفرۆشه‌كان له‌ فه‌وجه‌كانی‌ به‌ ناو به‌رگری‌ نیشتیمانیدا رێكخرابون، له‌(شوبات تا ئه‌یلولی‌  ساڵی‌1988) له‌ گه‌رمیان و له‌ كوێستانه‌كانی‌ نیشتیماندا، له‌ بازنه‌كانی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌ هێرشی‌ سوتاندن و روخاندن و وشككردن و گرتن و کوشتن و كاولكاری‌ و تاڵانكاریان ئه‌نجامدا، له‌نیوه‌ شه‌وێكی‌ شوباتی‌ 1988دا له‌ تاریكی‌ شه‌و و لێزمه‌ی‌ باراندا گونده‌كانی‌ دۆڵی‌ جافایه‌تی‌ به‌ ده‌نگی‌ ناڵه‌و زرمه‌ی‌ راجیمه‌ به‌ ئاگا هاتنه‌وه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ شاڵاوه‌كانی‌ ئه‌نفال بو، كه‌ به‌عسیه‌كان له‌ پێده‌شت و دۆڵ و چیاكاندا له‌ نزیكترین ئاوه‌دانی‌ له‌ ناوه‌ندی‌ شاره‌كانه‌وه‌ تا دورترین ئاوه‌دانی‌، له‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ سۆرانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌  كوردایه‌تی‌ و خه‌بات و تێكۆشانه‌وه‌ تا دوا ته‌قه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری‌ بادینانی‌ دڵڕفێن و خۆڕاگره‌وه‌، به‌ هه‌شت قۆناغی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك مێژویه‌ك له‌ دڕندانه‌ترین شاڵاوی‌ وه‌حشی‌ گه‌رانه‌یان له‌دژی‌ كورد بونمان تۆماركرد، له‌ هه‌شت مانگی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌نفالدا سه‌دان گوند و هه‌زاره‌ها خانو و سه‌ده‌ها قوتابخانه‌ و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ خاپور و وێران كران، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌سوتاندنی‌ روبه‌رێكی‌ به‌رین له‌ ره‌زو باخ و له‌وه‌ڕگا و زه‌وی‌ دێم و به‌راو، ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌ستێڵ و كارێز و بیرو كانیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌زاره‌ها سه‌ر مه‌ڕو ماڵات به‌تاڵان چون له‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ زیانبارتر شه‌هید بون و گرتن و بێ‌ سه‌رو شوێن بونی‌ هه‌زاره‌ها خێزانی‌ ئه‌و ناوچانه‌بو، كه‌ چاره‌نوسیان تا روخانی‌ رژێمی‌ به‌عسیه‌كان به‌ نادیاری‌ مابویه‌وه‌، له‌ ساڵی‌ 2003 به‌دواوه‌ خه‌م و ئازاره‌كانمان لێره‌و له‌وێ‌ له‌ زیندانی‌ نوگره‌سه‌لمان و بیابانه‌كانی‌ عه‌رعه‌رو ناوچه‌ چۆڵه‌وانه‌كانه‌وه‌، ئێسك و پروسك هاواریان كرد، نێر و مێمان له‌منداڵه‌وه‌ تا گه‌وره‌مان، باته‌ی‌ لاستیك وجل و به‌رگمان شایه‌تحاڵن كه ‌ئێمه‌ ئه‌نفال كراوانی‌ نیشتیمانی‌ كوردانین.

هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی‌ ئه‌نفال
حكومه‌تی‌ عێراق به‌هۆی‌ بون و به‌ردەوامی‌ جه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ (كورد و ئێران)  بوه‌ هۆی‌ چۆڵكردن و وێرانكردنی‌ زیاتر له‌ 4500 گوندی‌ كوردستان، رژێمی‌ به‌عس به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌و داڵده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، سیاسه‌تی‌ زه‌وی‌ سوتاو (ارض المحروقه‌)ی‌ به‌كارهێنا، به‌عسیه‌كان له‌ سیاسه‌تی‌ سوتماك كردنی‌ خاك دا، به‌تایبه‌تی‌ له‌ سه‌روبه‌ندی‌ ئه‌نفالدا، به‌ پیلانێكی‌ نه‌خشه‌ بۆ كێشراو ئه‌وه‌ندەی‌ بۆی‌ كرا خاكی‌ به‌ پیتی‌ ده‌كرد به‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبون یان ئۆردوگای‌ سه‌ربازی‌ یان كێڵگه‌ی‌ به‌ مین چێنراو، به‌عسیه‌كان مه‌به‌ستی‌ درێژخایه‌نیشیان له‌ راگواستنی‌ گونده‌كاندا هه‌بوه‌، هه‌ر له‌ داهێزرانی‌ (كه‌لەپورو رۆشنبیریی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و فه‌رهه‌نگی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و میللیی‌ گه‌لی‌ كوردستان) و كاریگه‌ری‌ له‌ ژێرخانی‌ ئابوریمان به‌ئاراسته‌ی‌ نه‌مانی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵی‌، تا نه‌توانین پشت به‌ خۆمان ببه‌ستین، هه‌روه‌ها به‌خڕكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كورد له‌ نێو ئۆردوگا زۆره‌ ملێیه‌كاندا، گه‌لێكی‌ بێكاری‌ هێنایه‌بون كه‌ گرنگترین هه‌وڵی‌ حكومه‌ت له‌ ناو ئۆردوگاكاندا دابڕانی‌ گه‌لی‌ كوردبو له‌ زه‌وی‌ و خاكه‌كه‌ی‌ و كاڵكردنه‌وه‌ی‌ ئینتیمای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و وه‌لائی‌ نیشتیمانی‌ بو.

مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامدان به‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ ئه‌نفال
ئه‌نفال به‌ ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی‌ له‌ ناوبردن و جینۆسایدی‌ تاكی‌ كورد نه‌بو،به‌ڵكوپرۆسه‌یه‌كی‌ نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو و گشتگیربو، له‌ڕوی‌ ده‌رونیه‌وه‌  تێكشكاندن و ترساندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ تاكی‌ كوردبو، له‌ڕوی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ له‌ ناوبردنی‌ به‌ها و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بو، له‌ڕوی‌ ئابوریشه‌وه‌ تێكدان و وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ بو. كه‌ تائیمرۆش كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ راگواستن له‌ بواره‌كانی‌ (ده‌رونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئابوریه‌وه‌) ئاشكرا و دیارو به‌رچاون.

پێش ئه‌نفال هێزی‌ كار له‌خاكی‌ به‌ پیتی‌ كوردستاندا توانیبوی‌ ئابورییه‌كی‌ خۆبژێوی‌ و پشتیوانیه‌كی‌ به‌ هێزیش بۆ شۆڕش دابینبكات، له‌ دوایی‌ راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ 1991 كه‌ ئه‌ركی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی‌ گوندنشین هاته‌ پێش، پێشبینی‌ تاكی‌ كوردی‌ بو كه‌ خاوه‌نكاره‌ به‌رهمهێنه‌ره‌كان (كه‌ كرابونه‌ بێكار ببونایه‌ته‌وه‌ به‌ كه‌سی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌ڵام به‌ هۆی‌ نه‌بون و كارانه‌بونی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ به‌ ئاوه‌دانی‌ له‌ پێناو بوژانه‌وه‌دا {هه‌نگاوه‌كانی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن گوندنشینان و به‌هاوكاری‌ رێكخراوه‌ خێرخوازه‌كان و به‌سودمه‌ند بون له‌ بڕیاری‌ 986 (نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك)} به‌ رێژه‌یه‌كی‌ مژه‌ده‌به‌خش سه‌ركه‌وتو نه‌بون، خه‌ونه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و باشتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ نه‌هاتنه‌ دی‌، ده‌رئه‌نجام دوباره‌ گونده‌كان به‌ره‌و چۆڵی‌ چونه‌وه‌، ئه‌م جاره‌ راگواستنێكی‌ زۆره‌ ملێ‌ نه‌بو له‌ لایه‌ن دوژمنه‌وه‌، ئه‌فسوس له‌ ژێر سێبه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمداو له‌ ئه‌نجامی‌ نه‌بونی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ‌(ئابوری‌ و ئاوه‌دانیی‌)، دیارده‌ی‌ كۆچ به‌رده‌وامی‌ پێدراو به‌رده‌وامیش له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ساڵانی‌ 1991 تا 2003  ده‌سه‌ڵاتداران حه‌قێكی‌ ناحه‌ق به‌ خۆیان بده‌ن كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه ‌پڕ له‌ دژایه‌تی‌ و نه‌هامه‌تیانه‌یان  تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ له‌ 2003 به‌دواوه‌ ده‌بو حكومه‌ت به‌ دوای‌ دروستكردنی‌ هه‌یبه‌تی‌ خۆیه‌وه‌ بوایه‌، نه‌ك له‌بری‌ بنیادنانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ به‌ {موچه‌ خۆركردنی‌ كۆمه‌ڵگا و به‌رهه‌م هێنانی‌ هه‌زاران بێكاری‌ شاراوه‌ و پشتگوێخستنی‌ كه‌رته‌ به‌رهه‌مبه‌خشه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌ له‌كارخستنی‌ تواناكانی‌ كار و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان) به‌ده‌وامی‌ بدرایه‌ به‌ ئامانجه‌ درێژخایەنەكه‌ی‌ ئه‌نفال.

ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا خستمانه‌ڕو گێڕانه‌وه‌یه‌كی‌ خێرای‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ و ئه‌نجام و هۆكارو كاریگه‌ریه‌كانی‌ بو، به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕینی‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌دا هێشتا شوێنه‌واری‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌زه‌قی‌ و ئاشكرا به‌سه‌ر كه‌س و كاری‌ قوربانیانی‌ ئه‌نفال و ناوچه‌ راگوێزراوه‌كاندا دیاره‌. هێشتا هه‌لی‌ كار وه‌ك پێویست له‌و ناوچانه‌ نه‌ڕه‌خسێنراوه‌ .هێشتا گشت سه‌رانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفال نه‌براونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگاكان.

به‌هه‌ر حاڵ هێشتاكان له‌ خه‌می‌  كاریگه‌ریه‌كانی‌ ئه‌نفالدا زۆرن و به‌ حكومه‌تێك كه‌ له‌ خه‌ونی‌ سالارێتی‌ حیزبدا بێت و خه‌مێكی‌ بۆ ئێستاو ئاینده‌ی‌ هاوڵاتیان نه‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێن، دوا وته‌شم نه‌فره‌ته‌ له‌ شاڵاوی‌ دڕندانه‌ی‌ (ئه‌نفال) كه ‌مێژویه‌كی‌ ره‌شی‌ له‌ڵاپه‌ڕه‌ سپیه‌كانی‌ مرۆڤایه‌تیدا تۆمار كرد.

داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأحد مارس 21, 2021 4:50 pm عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام Empty
مُساهمةموضوع: رد: به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام   به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام I_icon_minitimeالخميس فبراير 01, 2018 7:44 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
به‌شێك له‌ ئه‌نفالی گه‌رمیان - حسن بارام
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ئه‌نفالی زێی بچوك- إدریس ئۆمه‌رگومبه‌تی
» ژیله‌مۆی گه‌رمیان - شیخ سعید شاكه‌لی
» وزه‌و چه‌كی ئه‌تۆم له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان - گه‌رمیان محمد أحمد
» ماسۆنیه‌ت / كورته‌ باسێكی مێژوویی - حسن بارام
» بارام ناوێك هه‌بوو ( كورته‌ چیرۆك ) - عبدالله السراج

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: فایلی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال - ملف الأنفال وحلبجة-
انتقل الى: