منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس

اذهب الى الأسفل 
3 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11798
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 12:14 am

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Ouua_i10

نووری قورئان
كورته‌ باسێكه‌ ده‌رباره‌ی
قورئان و نووسینه‌وه‌ی و كۆكردنه‌وه‌و قوڕڕاو ته‌جویدی قورئان
دانراوی: مه‌لا عبدالكریمی مدرس
ساڵی چاپ: 1405-1985
بڵاوكار: كتابفرۆشی خالدی - شنۆ

ژیاننامەی مامۆستا ملا عبدالكریمی مودەرریس
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، کە بریتین لە تەفسیری قورئان بەشێوەیەکی ئێجگار فراوان و بەزمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی‌ دیکەش. ژیاننامە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە ‌و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەح و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە. کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی‌ بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە. خەمڵاندن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکایەتی “رابطة علما‌و العراق” ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی‌ ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاژمێر ١٢ی شه‌وی29 له سە ر 30ی مانگی هە شتی 2005  لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد. هەندێک لەبەرهەمەکانی ١. باخچەی گوڵان ٢. بارانی ڕەحمەت ٣. بەهارو گوڵزار ٤. بنەماڵەی زانیاران ٥. بهارستان مولانا جامى ٦. تەصریفی زنجانی ٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) ٨. پەناو سکاڵا ٩. حەج نامە ١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی ١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودين (فارسی) ١٢. دوو رستەی مرواری ١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند ١٤. دیوانی مەحوی ١٥. ديوانی مەولەوی ١٦. ديوانی نالی ١٧. ڕۆژگاری ژیانم ١٨. ڕۆژگای بەهەشت ١٩. ڕێگای پێغەمبەر ٢٠. سەرچاوەی ئايين ٢١. سۆسەنی کۆسار ٢٢. شەریعەتی ئيسلام – لە ٤ بەرگدا ٢٣. شەمامەی بۆندار ٢٤. شەوچرا ٢٥. شمشێر کاری ٢٦. عەقیدەی مرضية ٢٧. فوائد الفوائح ٢٨. كەراماتی حضرة ضياء الدين “قدس سره” ٢٩. لەپەنای پێغەمبەر ٣٠. لیمۆی مەزەدار ٣١. مەولودنامە و میعراجنامە ٣٢. نوسراوەکانی كاك احمدی شيخ ٣٣. مناجات (پاڕانەوەکان) ٣٤. نامەی بەختیار ٣٥. نامەی پیرۆز ٣٦. نامەی هۆشيار ٣٧. نامەی بۆدار ٣٨. نوورى ئيسلام ٣٩. نووری قورئان ٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا ٤١. وەفات نامە ٤٢. وەنەوەشەی نازدار ٤٣. وتارى ئايينى ٤٤. يادی مەردان (دوو بەرگ) ٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری) ٤٦. ئيمان وئيسلام هەزار هەزار درود لەگیانی پاكی تاجی سەری مەلاكانی كوردستان و مفتی عێراق ماموستا ملا عبدالكریمی مدرس ، زانای ربانی و موجاهید ، كه شافعی ،اشعری،صوفی،بوو .
هو العلاَّمة الشيخ عبد الكريم بن محمد بن فاتح بن سليمان بن مصطفى بن محمد المدرس المشهور بالشيخ عبد الكريم بيارة. ولادته: ولد في شهر ربيع الأول من سنة الف وثلاثمائة وثلاث وعشرون هجرية، في قرية (تكية) في شمال العراق. مسيرته العلمية: بدأ دراسته عندما بلغ سن التمييز فختم القران الكريم وبعض الكتب الدينية الصغيرة. تجول في المدارس ووقع تحت رعاية أحد العلماء فقرأ عنده المقدمات في النحو والصرف. دخل مدرسة (خانقاه دورود) في إدارة حضرة الشيخ علاء الدين بن الشيخ عمر ضياء الدين بن الشيخ عثمان سراج الدين، ودرس النحو والمنطق وآداب البحث والفقه والفلك. من اساتذته كذلك العالم الملا محمود بالك. أقام في خانقاه حضرة مولانا خالد حيث درس على يد العلاَّمة الشيخ عمر القره داغي علوم البرهان والتشريح والحساب والحكمة والاسطرلاب والبلاغة والفقه. حصل على الإجازة من العلمية من العلاَّمة الشيخ عمر القره داغي وذلك في محفل كبير حضره كبار العلماء سنة 1344هـ. إستلم التدريس في بيارة للأعوام 1347هـ - 1371هـ حيث خَرَّج في هذه الفترة مايقارب خمسة وأربعين طالباً. في سنة 1373هـ تعين مدرسا في مسجد الحاج حان في محلة ملكندي، وبعدها إنتقل إلى كركوك حيث بقي في تكية جميل الطالبان. إنتقل إلى بغداد في سنة 1379هـ حيث بقي إماما في الجامع الأحمدي ثم تعين مدرسا في جامع حضرة الشيخ علي. إجتمع عليه كثير من الطلاب من بلاد كثيرة من جاوة وتركيا والمغرب والجزائر ومن العراق عربها وأكرادها. إستمر في التدريس حتى بعد تقاعده في سنة 1393هـ. تكفله السادة النقباء الشرفاء أولاد سيدنا الشيخ عبد القادر الكيلاني بالبقاء في الحضرة القادرية لإفتاء المسلمين في الأحكام الشرعية وإستمر في إلقاء الدروس على الطلاب. وفاته: إنتقل الى دار البقاء رحمه الله في يوم الاثنين السابع والعشرين من شهر رجب لعام الف واربعمائة وستة وعشرين للهجرة المصادف التاسع والعشرون من شهر آب لعام الفين وخمسة ميلادية.

داگـــــــــــرتن



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأربعاء مارس 10, 2021 11:46 am عدل 2 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 10:43 am

دەستەکانتان خۆشبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئەم نوورە

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس لە لاپەڕە ٢١٤ و٢١٥ ی ئەم کتێبە دەڵێت:

لەسەر خوێندن و خوێندنەوە تۆ
قورئان قازانجت پێ ئەدا کۆکۆ

حەزرەت فەرموویە: ڕۆژی دە ئایەت
بخوێنێتەوە دوورە لە غەفلەت

ەرفێ دە ئەجرە لەبۆ دە سەدە
سەوابی قورئان خاریج لە حەدە

نەک ھەر لەبۆخۆی بۆ خزم وکەسی
ئەبێ بە مایەی ڕەحمەتی قودسی

ئەگەر سەد ئایات بخوێنێ بۆ دین
ئەینووسن لەناو ڕیزی قانیتین

گەیشت بە دووسەد ئایەتی قورئان
حیفزی ئیمانە و وەسیلەی غوفران

پێشینانی تۆ بە دڵێکی ساف
قورئانیان ئەخوێند للە بێ گەزاف

وازبێنە لەوەی لەسەر دەست وبرد
بە شەو و ڕۆژێ خەتمێکی ئەکرد

تۆ حەفتەی خەتمێ یا بە دوو حەفتە
یا مانگی خەتمێ خێرێکی مفتە

ھەرچەندێکت خوێند لەزۆر و لەکەم
بە ئارامی بێ و سەفای خاتر جەم

دە ئایەت لەگەڵ تەجوید و تەرتیل
چاترە لە خەتمێ بە شێوەی تەعجیل

ئەمەیە دەرزی شیووخی کیڕام
خێرە تیلاوەی ئینسانی ئارام

بە ئاوازی خۆش قورئان بخوێنە
نووری سەعادەت بۆ دڵ بنوێنە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 10:59 am

شێوەی ڕێنووسی زمانی کوردی لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە قۆناغێکی ئینتیقالی دادەنرێت..
چونکە ئەکادیمیای عیراق- دەستەی کورد ھەوڵی دەدا شێوە ڕێنووسێک پەیڕەوبکات کە باشتر بێت لە ھی پێشتر.
ھاوکات مامۆستا مودەڕڕیسیش رەحمەتی خوای لێبێت لەوێ ئەندام بووە و ئەم کتێبەش ئەوکاتی لە چاپدراوە..
بۆیە شێوە ڕێنووسێکی ھەیە، لەوانەیە کەسانێک لایان سەیربێت؛ بۆنموونە لەباتی دەرس دەرز نووسراوە..

جگە لەوەی مامۆستا شاعیرێک بووە بەشێوەی شیعری کلاسیکی نووسیوە، ھەم وەک مەلایەکیش.. بۆیە زۆر وشە عەرەبی بەکارھێناوە.. دیارە ئەمەش ڕوویەکی بەتوانایی مامۆستامانە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 11:22 am

دەربارەی ناوی ئەم کتێبە: لەبەر ئەوەی زانست نوورە، وە یەکێک لەو زانستانەی کە لە حوجرەی فەقێیان و خوێندنگە ئیسلامییەکان دەخوێنرێ بریتییەلە عولومی قورئان یا زانستەکانی قورئان.. ئیتر بەو تەرزە مامۆستا کتێبەکەی ناوناوە نووری قورئان

دەربەرەی ناوەڕۆکی کتێبەکەش، کە زانستەکانی قورئانە.. مامۆستا خۆی لە لاپەڕە ١٦و١٧ فەرموویە:

چەن دەرزم نووسی بۆ موسوڵمانان
عینوانم دانا با نووری قورئان

لە دەرزی مێژووی قورئانی ئەنوەر
چلۆ ھاتەخوار بۆ لای پێغەمبەر؟

چۆن نووسرایەوە کێ بوو نووسەری
لە گەلی یاران کێ کردیە بەری؟

تەعریفی چییە و ئەحواڵی جەندە؟
کە ھۆی پیرۆزین بۆ دڵی بەندە

مەککی و مەدەنی و حەضەری و سەفەر
لەیلی و نەھاری و فیراشی ئەنوەر

صەیفی و شیتائی بەشێوەی ئەکمەل
اول ما نزل ، اخر ما نزل

چەن ئەحواڵی تر پێویستن بۆمان
زانینیان خێرە بۆ حاڵی خۆمان

باش فەوتی ڕەھبەر چۆن بوو تەرتیبی
جەمعی دووجارە و خەط و تەذھیبی

چۆنیان خوێندەوە قاریئانی پاک
قیرائەی سەبعە بەشێوەی ڕووناک

حوکمی چلۆنە تەجویدی قورئان
چۆن بوو ئادابی گەلی قاریئان

الحمد لله بە فەیضی ڕەسوول
خامە ھاتە سەر نووسینی مەئموول

ئەمەیە غایەی بە مایەی نامی
بە نووری قورئان باش بێ ئەنجامی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 11:23 am

دەربارەی ناوی ئەم کتێبە: لەبەر ئەوەی زانست نوورە، وە یەکێک لەو زانستانەی کە لە حوجرەی فەقێیان و خوێندنگە ئیسلامییەکان دەخوێنرێ بریتییەلە عولومی قورئان یا زانستەکانی قورئان.. ئیتر بەو تەرزە مامۆستا کتێبەکەی ناوناوە نووری قورئان

دەربەرەی ناوەڕۆکی کتێبەکەش، کە زانستەکانی قورئانە.. مامۆستا خۆی لە لاپەڕە ١٦و١٧ فەرموویە:

چەن دەرزم نووسی بۆ موسوڵمانان
عینوانم دانا با نووری قورئان

لە دەرزی مێژووی قورئانی ئەنوەر
چلۆ ھاتەخوار بۆ لای پێغەمبەر؟

چۆن نووسرایەوە کێ بوو نووسەری
لە گەلی یاران کێ کردیە بەری؟

تەعریفی چییە و ئەحواڵی جەندە؟
کە ھۆی پیرۆزین بۆ دڵی بەندە

مەککی و مەدەنی و حەضەری و سەفەر
لەیلی و نەھاری و فیراشی ئەنوەر

صەیفی و شیتائی بەشێوەی ئەکمەل
اول ما نزل ، اخر ما نزل

چەن ئەحواڵی تر پێویستن بۆمان
زانینیان خێرە بۆ حاڵی خۆمان

باش فەوتی ڕەھبەر چۆن بوو تەرتیبی
جەمعی دووجارە و خەط و تەذھیبی

چۆنیان خوێندەوە قاریئانی پاک
قیرائەی سەبعە بەشێوەی ڕووناک

حوکمی چلۆنە تەجویدی قورئان
چۆن بوو ئادابی گەلی قاریئان

الحمد لله بە فەیضی ڕەسوول
خامە ھاتە سەر نووسینی مەئموول

ئەمەیە غایەی بە مایەی نامی
بە نووری قورئان باش بێ ئەنجامی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس Empty
مُساهمةموضوع: رد: نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس I_icon_minitimeالأربعاء يناير 31, 2018 6:51 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
نووری قورئان - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» نووری ئیسلام - مه‌لا عبدالكریمی مدڕس
» سه‌نا و سكاڵا - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
» دیوانی مه‌وله‌وی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
» دوو ڕشته‌ - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
» بارانی ڕه‌حمه‌ت - مه‌لا عبدالكریمی مدرس

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: قورئان -زانستی قورئان-
انتقل الى: