عەمرو خالیدلەدایکبوون
عمرو محمد حلمي خالد
لەدایکبووی ١٩٦٧/٩/٥ز ئەسکەندەرییە
پارتی میسری داھاتوو .. حزب مصر المستقبل
لە زانکۆی قاھیرە و زانکۆی ویلز لە میرنشینی یەکگرتوو خوێندوویەتی
عەمرو خالید ژمێریارە و بانگخوازێکی جیھانییە. عەمرو خالید مەحەممەد حیلمی کە بە عەرەبی (عمرو محمد حلمی خالد)ە یەکێکە لەو کەسە چالاک و بانگخوازانەی ئیسلام ، کە گۆڤاری نیویۆرک تایمز ئاماژەی بە خۆشەویستی عەمرو خالید کرد لە لایانی وڵاتانی عەرەبییەوە وە بەناوبانگترین کەسی بانگخواز و ئامۆژگاریکەر لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان. یەکێک لەو ١٣ سیانزە کەسە ناودارە جیھانییەی کە لە لایەن گۆڤاری تایمەوە ھەڵبژێردرا. وە شەشەمین کەسی بە توانا کە ڕووی فیکرییە و لەلایەن گۆڤاری نیگار.
ژیانی:
ھەر لە ئەسکەندەرییەی میسر لە دایکبووە و لە زانکۆی ناوبراو خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەشی ژمێریاری خوێندوویەتی. لە ساڵی ٢٠٠١ بڕوانامەی لە بنیاتنانی خوێندنەوەی ئیسلامی وەرگرتووە. ئێستا حاڵی حازر لە زانکۆی وێڵزی بەریتانی خەریکی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرایە. لە ساڵی ١٩٩٠ کە ھێشتا کەسێکی ژمێریار بوو بەڵام لە مزگەوتەکان وانەی دەوتەوە. و لە ساڵی ١٩٩٨ بە ھۆی وتاردان گواستراییەوە شاشەی تەلەفزیۆنە ئاسمانییەکان. کە لە کەناڵی ئیقڕە و ھەروەھا لەسەر شاشەی ئینتەرنێت و شریتە کاسێتی و سی دییەکان. ھانی موسڵمانان دەدات بەبێ لێک ترازان و پێکەوە خۆشەیستی دەدات و وە بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە بڕوای وایە کە لە کەسانی( لە خوار بۆ سەر) بگۆڕدرێت.
بەرنامەی تەلەفزیۆنی:
بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی وەک (دعوە للتعایش) کە لە ساڵی ٢٠٠٧ پەخش کرا، ھەروەها (صناع الحیاە) لە ساڵی ٢٠٠٥ کە مەبەستی سەرەکی پشت بەخۆبەستن لەئیش و دروست کردندا. (علی خطی الحبیب) کە مانگی ڕەمەزاندا لە وڵاتی سعودییە پێشکەشی کرد. (قصص القران) کە سەرنجی تەواوی خەڵکی ڕاکێشابوو و کە باس لە ڕەوشت و بەھا بەرزەکانی ژیان دەکرا. وە چەندھا بەرنامەوە نامیلکە و کتێبی کە لە بازاڕەکاندا ھـەیە. کاریگەری تەواوی بەسەر کۆمەڵگەی ئیسلامییەوە ھەیە. ھونەری وتنەوەی وانەی چ ئیسلامی یان غەیری ئیسلامی ھەیە.
سەرچاوە:
http://ar.wikipedia.org