منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر 1-2

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11825
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 Empty
مُساهمةموضوع: ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر 1-2   ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 I_icon_minitimeالأحد سبتمبر 08, 2013 4:59 pm

ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 Uao15ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 U16


ژیان و نهێنیه‌كانی
نه‌وشیروان مسته‌فا 2 به‌رگ
ئاماده‌كردنی : لێژنه‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌ نووسان
بڵاوكار : كتیبخانه‌ی جه‌مالی علی باپیر
چاپی یه‌كه‌م - سلێمانی

كورته‌ی ژیاننامه‌ی نه‌وشیروان:

3. نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ساڵی 1944 له‌سلێمانی له‌دایكبوه‌و ده‌رچوی به‌شی زانسته‌ سیاسییه‌كانه‌ له‌زانكۆی به‌غدا له‌ساڵی 1967. له‌ساڵی 1969دا گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی دامه‌زراند به‌ناوی ڕزگاری بۆ گه‌یاندنی بیروڕاكانی‌و له‌ساڵی 1970دا به‌نهێنی دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ دامه‌زراند. (تێبینی: كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ره‌تادا گروپێكی ماركسی بو، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونی كات زیاتر بو به‌گروپێكی چه‌پی گشتگیرو له‌كۆتاییدا بو به‌گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی). پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق گۆڤاره‌كه‌ی داخست‌و كۆمه‌ڵه‌ی خسته‌ ناو لیستی دامه‌زراوه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ره‌و نه‌مسا هه‌ڵات‌و له‌وێ ژیانی برده‌سه‌ر.

4. نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رگه‌رمی خوێندنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بو له‌زانكۆی ڤێنا. كۆتا ساڵی خوێندنی بو كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ دكتۆراكه‌ی، كاتێك سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی توشی شكست بو له‌ساڵی 1975. له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال، نه‌وشیروان وازی له‌خوێندنی دكتۆراكه‌ی هێناو چوه‌ دیمه‌شق بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و یه‌كێك بو له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی كه‌ یه‌كێتیان دامه‌زراند. نه‌وشیروان كۆمه‌ڵه‌ی برده‌ ژێر چه‌تری یه‌كێتی‌و بوه‌ جێگری سكرتێری گشتی.

5. پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی 1992 پارتی بردیه‌وه‌و یه‌كێتی شكستی هێنا. نه‌وشیروان مسته‌فا داوای كرد كه‌ یه‌كێتی ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینێت، نه‌ك به‌شداربێت له‌حكومه‌ت. داوای كرد كه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت بۆ مه‌كته‌بی سیاسی‌و سكرتێری گشتی له‌لایه‌ن هه‌مو ئه‌ندامانی حیزبه‌وه‌، نه‌وه‌ك ته‌نها سه‌ركرده‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان باڵاده‌ست بن. هاوكات سنورێك دابنرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌كانی حیزب‌و بونی شه‌فافیه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی حیزبدا. پاش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی داواكارییه‌كانی نه‌وشیروانی ره‌تكرده‌وه‌و قایل بو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی به‌دابه‌ش كردنی حكومه‌ت به‌په‌نجا به‌په‌نجا له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا. نه‌وشیروان عێراقی به‌جێهێشت به‌ره‌و له‌نده‌ن كه‌وته‌ڕێ، له‌وێ یه‌كه‌م كتێبی نوسی ده‌رباره‌ی مێژووی كورد. جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان‌و به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێ له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتیدا كوردستانی به‌جێهێشته‌وه‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌تا دوای ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی.

6. پاش ئازادكردنی عێراق له‌ساڵی 2003دا، نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمی ده‌كرد له‌ناو حیزبه‌كه‌یداو فشاری دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر یه‌كێتی بكات به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی دیموكراتی. له‌ساڵی 2004دا سكاڵایه‌كی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامه‌ باڵاكانی حیزبه‌كه‌ی كه‌ تیایدا داوای له‌تاڵه‌بانی كردبو پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌ناو یه‌كێتیدا زیاتر به‌دیموكراتی بكرێت. تاڵه‌بانی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵێنی دا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 گۆڕانكاری بكات. ئه‌وه‌ بو به‌ڵێنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراو نه‌وشیروان له‌مانگی 12/2006دا ده‌ستی له‌جێگری سكرتێری گشتی كێشایه‌وه‌، به‌ڵام وه‌كو ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌ی مایه‌وه‌.

7. ده‌وترێت له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تی نه‌وشیرواندا، تاڵه‌بانی پاداشتێكی باشی ده‌كات، ئه‌ویش كۆمپانیایه‌كی ڕاگه‌یاندنی لێدروست ده‌كات، كه‌ ئێستا پێكدێت له‌ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕو ته‌له‌فزیۆنێكی هه‌واڵی. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تاڵه‌بانی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر پێدانی پاره‌ به‌كۆمپانیاكه‌ی نه‌وشیروان‌و له‌هه‌مان كاتیشدا دڵخۆش نییه‌ به‌وه‌ی كه‌ نه‌وشیروان ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی بیروڕاكانی خۆی‌و ڕه‌خنه‌گرتن له‌یه‌كێتی.

8. نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ساڵی 1981دا هاوسه‌رگیری ده‌كات‌و سێ منداڵی هه‌یه‌، له‌ساڵی 1982 كوڕێكیان ده‌بێت‌و دوانه‌یه‌كیش (كوڕێك‌و كچێك) له‌ساڵی 1984دا. كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچووی به‌شی ئابوری نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌كۆلیژی ئیمپڕیال له‌به‌ریتانیا. كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی ئێستا له‌زانكۆی هارڤارد له‌به‌شی ئابوری ده‌خوێنێت. كچه‌كه‌شی له‌كۆلیژی ئیمپریال له‌به‌شی پزیشكی ده‌خوێنێت. نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ریه‌ك له‌زمانه‌كانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و ئه‌ڵمانی‌و فارسی ده‌زانێت.

تێڕوانینی نه‌وشیروان بۆ گه‌نده‌ڵی

9.كاتێك پرسیاری لێكرا چی زۆر جێی نیگه‌رانییه‌ به‌لاته‌وه‌، له‌وه‌ڵامدا نه‌وشیروان وتی: ته‌نها گه‌نده‌ڵی له‌حكومه‌تدا. ئه‌و ئاگاداری نه‌بونی شه‌فافیه‌ت‌و ئه‌و ڕاستییه‌شه‌ كه‌ ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌یزانن، ئه‌ویش پرسی بودجه‌یه‌ كه‌ چۆن هه‌مو ساڵێك بلیۆنان دینار له‌به‌غداوه‌ دێت بۆ كوردستان‌و چۆن سه‌رف ده‌كرێت. ئه‌و وتی: هه‌رگیز به‌رپرسێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سزا نه‌دراوه‌، چونكه‌ سیسته‌می دادوه‌ریش گه‌نده‌ڵ كراوه‌. به‌پێی وته‌كانی ئه‌و هاوڵاتیان زۆر ناڕازین به‌م بارودۆخه‌و پێیانوایه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسه‌ له‌داڕمانی ژێرخانی ئابوری‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری گشتی له‌هه‌رێم.

10. بۆ به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، لایه‌نگری سیسته‌مێكی لێپرسینه‌وه‌یه‌ كه‌ دارایی حكومه‌ت شه‌فاف بكات. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ بكات كه‌ بتوانێت به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵیی ببێته‌وه‌ له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا. نه‌وشیروان وتی ئه‌و داوای سیسته‌مێكی سیاسی ده‌كات كه‌ تیایدا حیزب له‌حكومه‌ت جیابكرێته‌وه‌و چیتر حیزب ده‌ستێوه‌ردان نه‌كات له‌كاروباری رۆژانه‌ی حكومه‌ت. ئه‌و به‌تایبه‌ت له‌وه‌ توڕه‌ بو كه‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و بازرگانی ده‌كه‌ن.

چاكسازی ئابوری

11. هه‌روه‌ها ئابوریش خاڵێكی گرنگه‌ له‌پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی نه‌وشیرواندا، ئه‌و پێیوایه‌ كه‌ گه‌شه‌كردنی دیموكراتی پشت ده‌به‌ستێت به‌كه‌رتی تایبه‌تی به‌هێز، كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ ده‌رفه‌تی ئابوری. به‌بۆچونی ئه‌و له‌هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ ئه‌و مۆدێله‌ له‌ئابوری ده‌وڵه‌تی تێكبشكێت كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ باوه‌ له‌عێراقداو ته‌نها پشت به‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان ده‌به‌ستێت. ئه‌و دانی به‌وه‌دا نا كه‌ بیروڕای ئه‌و له‌سه‌ر بازاڕی ئازاد ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ماركس ئه‌وه‌ی له‌ گه‌نجێتیدا بڕوای پێبو. ئه‌و گۆڕانه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌زمون‌و سه‌رنجه‌كانی له‌دونیای ڕاسته‌قینه‌دا.

12. نه‌وشیروان مسته‌فا لایه‌نگری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ئابوریدا پشت ببه‌سترێت به‌كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و سود له‌خاك‌و ئاوی هه‌رێم وه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌مه‌ پلانێكی هه‌یه‌ كه‌ له‌چوار هه‌نگاو پێكدێت، كه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا له‌داهاتی نه‌وت خه‌رجی بدرێت.

- دروست كردنی چه‌ند به‌نداوێك بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی ئاوی هه‌رێم.

- كه‌سانی شاره‌زا له‌ده‌ره‌وه‌ بهێنرێت بۆ پێشكه‌وتن له‌بواری ته‌كنیكی كشتوكاڵداو له‌وانه‌ش ئاودێری.

- چاككردنی زه‌وی كشتوكاڵی له‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ موڵكی حكومه‌تن، مافی جوتیاره‌كان له‌ڕوی ئابورییه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكرێت‌و ئه‌و زه‌وییانه‌ به‌باشترین شێوه‌ به‌كاربهێنرێن بۆ كشتوكاڵ.

- دروستكردنی بازاڕی گه‌وره‌ بۆ یارمه‌تیدانی بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ گوندنشینه‌كان (ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌دام له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالدا وێرانی كردن، كه‌ به‌هه‌زاران دێی كاولكرد) بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ دابڕاوانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌و دابین كردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی‌و خوێندنگاو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كه‌ تائێستا بۆیان دابین نه‌كراوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێیوابو دروست كردنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان موسڵ‌و به‌سره‌، له‌گه‌ڵ هێڵی گواستنه‌وه‌ بۆ هه‌رێم، ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان‌و مه‌ڕوماڵات له‌هه‌رێمه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی كه‌نداوی فارس.

كوردستان پێویسته‌ یه‌كبخرێت

له‌گه‌ڵ عێراقێكی دیموكراتی

13. نه‌وشیروان بڕوای به‌سه‌ربه‌خۆ بونی هه‌رێم نییه‌، (ڕۆژگاری وڵاته‌ بچوكه‌كان به‌سه‌رچو) ئه‌و پشتگیری ته‌واوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد یه‌كبخات له‌گه‌ڵ عێراقێكی به‌هێزی دیموكراتی، چونكه‌ به‌تێڕوانینی ئه‌و ده‌ستور قه‌ڵایه‌كه‌ بۆ پاراستنی كوردو گه‌ره‌نتی مافه‌كانیان. ڕێگه‌دان به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌مو به‌رپرسیارێتییه‌ك بۆ دابه‌ش كردنی هه‌مو به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ شه‌فافیه‌ت له‌و داهاته‌ی كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم، هاوڕابو له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت، كه‌ پێیوابو شه‌فافیه‌ت نییه‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم.

14. نه‌وشیروان مسته‌فا، پێیوابو كورد نابێ كارێك بكات كه‌ ڕای گشتی عێراق له‌دژی كورد تاو بدات. ئه‌و نیگه‌ران بو له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌ كورده‌كان زیاد له‌پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ وتار ده‌ده‌ن‌و داوای له‌و سیاسیانه‌ كرد كه‌ پێویست ناكات نائارامی دروست بكه‌ن له‌نێوان كوردو عه‌ره‌بدا. بۆ نمونه‌، ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوا له‌ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌هه‌رێم بكاته‌وه‌. وتیشی پێویسته‌ كورد باشتر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ به‌ڕێوه‌ ببات كه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای نیشتمانی‌و پۆلیسدا هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی تری نائارامییه‌.

15. له‌په‌یوه‌ندی به‌كه‌ركوكه‌وه‌، نه‌وشیروان پێیوایه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد ڕۆڵێكی باشی نه‌بینیوه‌. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت زۆر له‌عه‌ره‌ب‌و توركمان بكات بۆ چونه‌ پاڵی. له‌جیاتی ئه‌وه‌، پێویسته‌ شتێكی باشتر بكات‌و به‌ڕاستی، نه‌ك ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی به‌شداریان بكات له‌ده‌سه‌ڵات. هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان ڕاكێشێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئابوری، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار.

16. نه‌وشیروان چی ده‌وێت؟ له‌كاتێكدا ئه‌و به‌پاره‌و ده‌سه‌ڵات هاندراوه‌، به‌ڵام هیچ كات وازی له‌كه‌سی دوه‌می حیزبه‌كه‌ی نه‌هێناوه، هه‌تا ساڵی 2006. هانده‌ره‌كانی ئه‌و بۆ لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دژی لیستی یه‌كێتی‌و پارتی رون نین.

به‌مه‌نتیقیانه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵخۆش نییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و بڕوای به‌چاكسازی سیاسی هه‌یه‌، پێویسته‌ حیزبێكی تر بۆ خۆی دروست بكات. هه‌رچه‌نده‌ نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، پێده‌چێت ئه‌و ئامانجی ئه‌وه‌ بێت له‌ماوه‌یه‌كی دوورتردا ببێته‌ سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌دوای تاڵه‌بانی. یان ڕه‌نگه‌ له‌وه‌ گه‌یشتبێت كه‌ ئه‌و پاڵپشتێكی سیاسی‌و دارایی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتو بێت. سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئاماژه‌یان به‌تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتوه‌ ڕیفۆڕمه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا بێت ناكاته‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆرو ته‌نها له‌شاری سلێمانیدا ده‌بێت. كاتێك گروپه‌ ڕیفۆڕمخوازه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا، نه‌وشیروان هاوكاره‌كانی پێشوی خۆی (یه‌كێتی) پشتگوێ خست بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆی بپچڕێت. زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی به‌ئاشكرا دژایه‌تییان ده‌كرد، ڕه‌نگه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ بێت ده‌ترسان كه‌ لایه‌نگری چاكسازی بو، به‌ڵام زیاتر له‌به‌ر هۆكاری ئاماده‌نه‌بونی بو له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ساڵی 1994-1998. هه‌ریه‌كه‌ له‌یه‌كێتی‌و پارتی نه‌وشیروانیان به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرد كه‌ له‌شه‌ڕی ناوخۆدا هه‌ڵاتوه‌ بۆ ئه‌وروپا.  نه‌وشیروان خۆی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ هه‌رگیز ناتوانێت پێبخاته‌ هه‌ولێره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایشی پارتی ده‌یكوژێت.

له‌ئه‌ستۆگرتنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ نه‌وشیروان كارێكی قورسه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕاست بێت، له‌ئێستادا تاڵه‌بانی بڕیار ده‌دات كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا بكات له‌پێناوی پاراستنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كوردیشه‌وه‌ چۆن مشتومڕێكی كاریگه‌ر بكات له‌گه‌ڵ مالیكی‌و حكومه‌تی عێراقدا.


داگرتنی هه‌ردوو به‌رگی كتێبه‌كه‌
===============

به‌رگی یه‌كه‌م
به‌رگی دووه‌م



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأربعاء يوليو 07, 2021 11:21 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 Empty
مُساهمةموضوع: رد: ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر 1-2   ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر  1-2 I_icon_minitimeالإثنين فبراير 05, 2018 7:55 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
ژیان و نهێنی یه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر 1-2
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
»  ژیان - به ته مه نترین روژنامه ی کوردی - نه وشیروان مسته‌فا ئه‌مین
» ئامۆژگارییه‌ بچوكه‌كانی ژیان نووسه‌ر جاكسون براون
» په‌نده‌كانی پیره‌مێرد - كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر
» ته‌نگژه‌كانی تیرۆریزم - كۆمه‌ڵیك نووسه‌ر
» سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات - نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: یاده‌وه‌ری ،گه‌شتنامه‌ ،كه‌ساییتیه‌كان-
انتقل الى: