ده‌سته‌كانتان خۆشبێت, يه‌كێك له تايبهتمهندييهكانی ئه‌م پێگه‌يه برتييه له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر كه ده‌بێته هۆی رزگاربوون له سياسه‌تی (حصر المصادر)
· له‌م باره‌يه‌وه مامۆستا عبدالله عبدالعزيز هه‌رته‌لی ده‌ڵێت:
· سياسه‌تی (حصر المصادر) ئه‌وه‌يه: سه‌ركرده, يان مامۆستا, يان هه‌ر ئه‌ندام حيزبێكيتر, چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كی تايبه‌ت بۆ قوتابی دياری بكه‌ن و له سه‌رچاوه‌ی زانستهكانيتر قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن, يان له‌لای ناشيرين بكه‌ن؟
· تاكو –جگه له سه‌رچاوه‌كانی دياريكراو- باوه‌ری به هيچ سهرچاوهيهكيتری زانست نه‌بێ و نه‌شتوانی زانستێكی وه‌ها وه‌ده‌ست بێنێ: كه رێگای راستی پێ بدۆزێته‌وه, تاكو به‌رده‌وام له شوێنكه‌وتنی كوێرانه‌دا بمێنێته‌وه,
· كه‌واته: هه‌ر كه‌سێك سه‌رچاوه‌ی هه‌مه جۆر بخوێنێته‌وه, شاره‌زای راستی ئه‌بێ و چه‌وتی ئهوانيشی بۆ ئاشكرا ئه‌بێ و شوێنكهوتهيان نابێ,
· كه‌وابوو: ئه‌م سياسه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئيسلام نييه, به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێكی, يان گرۆهێكی, يان مه‌زهه‌بێكی چه‌وت و نارهوايه, كه نايانه‌وێ چهوتييان ئاشكرا ببێ؟ نهوةك دۆست و لايه‌نگريان كه‌م ببێته‌وه.
· جا ئه‌ی موسوڵمانی خۆشه‌ويست, وا به‌چاوی خۆت ئه‌بينی, كه گرۆههكانی (البدعة والضلالة) چۆن پێت ئه‌ڵێن: ته‌نها ئه‌م ناميلكه‌يه بخوێنه‌وه و ئه‌ڵێن: ئه‌م كتێبه باش نييه و مهيخوێنهوه,
· ئه‌و هه‌موو كتێبانه‌ی (عقيدة)و (تفسير)و (شرح حديث)و (شه‌ريعه‌تی ئيسلام) له‌لای ئه‌وان گشتی ناته‌واو و باوهرپێنهكراوه,
· ته‌نها چه‌ند ناميلهيهكی ره‌نگاو ره‌نگ نه‌بێ: كه سه‌رانی خۆيان –بۆ مه‌به‌ستێكی ته‌سكی مه‌زهه‌بی- نووسيويانه,
· ... سه‌رچاوه: روونكردنه‌وه‌ی العقيدة الطحاوية, په‌راوێزی ژماره دووی لاپه‌ره چوار.