روونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌باره‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌ليكترۆنی:
· راسته ده‌زگاكانی چاپكردنی كتێب مافی كۆپيكردنيان هه‌يه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانست دۆستن و حه‌زئه‌كه‌ن زانست بۆ لای زانستخوازان و كتێب دۆستان په‌خش بكرێت, ئه‌وا با رێگری له‌كارێكی ئاوا نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نا با خۆيان له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژيادا كتێبه‌كان به ئهليكترۆنيی بڵاوكه‌نه‌وه
· ئه‌مه‌ش به رێك و پێكيی كار له قه‌ڵه‌م ئه‌درێت, (إن الله يحب إذا عمل أحدكم عملا أن يتقنه)
· كه‌سێك شاره‌زايی هه‌بێت له كتێبخانه ئهليكترۆنييهكاندا, ده‌زانێت به مليۆنان ..نه‌ك به‌هه‌زاران كتێب و گۆڤاری ئه‌ليكترۆنی هه‌ن, وه چه‌ندين پێگه‌ی ئينته‌رنێت به خۆرايی يان به پاره په‌خشی ئه‌كه‌ن. ته‌نها كتێبی كوردی نه‌بێت چونكه ئێمه له‌وباره‌يه‌وه نهديتكهين –ئه‌ڵێن نه‌دی بدی كورێكی بوو, هينهكهی بری! وتی ئه‌مه زياده- ئێمه‌ی كورديش هه‌مانه‌و نيمانه ئه‌مه‌يه كه‌چی ئه‌يانه‌وێت ئه‌ميش نه‌مێنێت!
· به‌ڵێ بريا له‌بری هه‌ره‌شه ده‌ستخۆشييان بكردايه چونكه وه‌ك ريكلامێك وايه بۆ كتێبهكانيان
· سودێكيتر: كتێبه‌كانی مه‌نهه‌جی قوتابخانه پشتی قوتابييانی قهمبووركردووه! خۆشبه‌ختانه به‌شێكی زۆری به ئه‌ليكترۆنی له ئينهرنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌بری جهنتايهكی قورس ئامێرێك يا تابلێتێك هه‌بێت, چه‌ند باشتره؟ خۆ زۆربه‌ی مناڵان –به ههژارانيشهوه- بۆ ئاتاری هه‌يانه. بريا راوێژكاره ناعاقڵ و ته‌مبه‌ڵه‌كان بيريان بۆ ئه‌مه ئه‌چوو!
· سودێكيتر: ئاسانی له پهخشبوونيا. ئه‌گێرنه‌وه كاتيخۆی چه‌ند سه‌ربازێك بۆ راهێنانی سه‌ربازی ئهنێردرێنه روسيا, يه‌كێكيان ئه‌ڵێ: با هه‌ندێ موصحه‌ف بۆ موسڵمانه‌كانی ئه‌وێ ببه‌م.. له‌وێ رێگه‌يان پێناده‌ن؟ چونكه قه‌ده‌غه‌بوو كه‌سێك ئه‌مه‌نه قورئانه بباته ئه‌وێ!! ناچاربووه به‌سه‌ر هاورێ سهربازهكانيا دابه‌شكردووه‌و وتويانه هی خۆمانه –كه يه‌كێكيان مهسيحيش بووه- ئينجا دواتر له‌وێ قورئانهكانيان كردووه‌ته دياری. قسه‌كه ئه‌وه‌يه: ئه‌گه‌ر ئه‌وكات قورئان به‌شێوه‌ی ئه‌ليكترۆنی ههبووايه توشی ئه‌م كێشه‌يه نه‌ئه‌بوون
· سودێكيتر: ئه‌وانه‌ی له غه‌ريبی دان و كتێبی كوردييان ده‌ست ناكه‌وێت, با سود له كتێبی ئه‌ليكترۆنی ببينن
· سودێكيتر: با هه‌مان كتێبی كاخه‌ز و ئهليكترۆنيت هه‌بێت, ئه‌گه‌ر له شوێنێك بوويت, كاتت هه‌بوو به‌ڵام كتێبت لا نه‌بوو.. ئه‌وا له موبايله‌كه‌ت كتێب بخوێنه‌وه له‌بری ئاتاری
· سودێكيتر: كاتێ كه‌سێك داوای كتێبێكت لێده‌كات ئه‌وا تۆ كتێبه ئهليكترۆنييهكهی ئهدهيتێ
· ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای لابردنی كتێبهكانيان ئه‌كه‌ن, با راستگۆ بن و لای خۆيان له كۆمپيوته‌ر و لاپتۆب و موبايل و ميمۆری و.. گشت كتێبه ئه‌ليكترۆنييه‌كان رهشكهنهوه؟ چونكه پێيان حه‌رامه.. خۆ ئه‌گه‌ر لای خۆيان ره‌شی نه‌كه‌نه‌وه با بزانن كه خوا ئاگاداره كه له خوێنه‌رانی حه‌رام ئه‌كه‌ن و بۆ خۆشيان حه‌ڵاڵ!!
· كه‌سێك بۆ زانست بازرگانی بكات جياوازه له كه‌سێك كه به‌زانست بازرگانی بكات! وه نووسه‌ری راستهقينهش هيوای ئه‌وه‌يه كه زانسته‌كه‌ی به خه‌ڵك بگات, نه‌ك پاره‌ی خه‌ڵك به‌م بگات!! بۆ نموونه سه‌عيدی نوورسی به پاره‌ی خۆی (پهيامهكانی نوور)ی چاپ ئه‌كرد و بهخۆرايی دابه‌شی ئه‌كرد...
· له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا, به ته‌نيا كتێبفرۆشه‌كان بێبازار نين. به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی به‌هه‌موو چين توێژهكانييهوه بازاريان زۆر كز بووه! بۆيه كه كرينی كتێب كه‌م بۆته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بوونی كتێبی ئه‌ليكترۆنی نييه
· با له‌ياد خۆمان نهبهينهوه كه له گه‌رمه‌ی جه‌نگێكی دژواری جيهانی داين, -خوا خاك و نيشتمان و پێشمه‌رگه‌كانمان بپارێزێت- به‌ڵام با سه‌يری ئه‌و شارانه بكه‌ين كه وێران بوون, ئاخۆ چه‌ندين كتێبخانه خاپووركران و چه‌ندان كتێبی دانسقه سوتێنران! خۆ ئه‌گه‌ر كتێبه‌كان هه‌مووی به ئه‌ليكترۆنی كرابان ئه‌وا زيانه‌كان كه‌متر ئه‌بوو
· له كۆتاييدا ئه‌ڵێم مه‌رج نييه زانست ته‌نيا له كتێبێكی كاخهزيی رهونهقدارهوه وهربگێريت, ئه‌وه‌تا ئيمامی شافيعی پارچه كوتاڵ و چه‌رمی له زبڵخانهكانهوه كۆ ئه‌كرده‌وه و ئهيشۆرد ئينجا له‌بری كاخه‌ز به‌كاری ئه‌هێنا. پرسياره‌كه ئه‌مه‌يه: ئه‌گه‌ر لاپتۆب و ئينته‌رنێت و كتێبی ئهليكترۆنيی هه‌بوايه, ئايا به‌كاری نه‌ئه‌هێنا؟