ياخوا ده‌سته‌كانتان خۆشبێت, به‌راستی كتێبێكه ته‌نيا ئةهلی خۆی به‌ها و گرنگييه‌كه‌ی ئه‌زانن
· محمد علی قه‌ره‌داغی له كۆتايی به‌رگی نۆيه‌ميا چيرۆكی له‌چاپدانی ئه‌م گه‌وهه‌ره نايابه ئه‌كات, كه كاتێ قوابی قۆناغى چواره‌می كۆلێژ بووه و مامۆستا مه‌لا عبدالكريمی مدرّس داوای لێكردووه كه له‌چاپی بدات...
· مامۆستا مه‌لا محمد ره‌شيد به‌گی بابان, ئيجازه‌ی له ( مامۆستا مه‌لا ئه‌وره‌حمانی بينجوينی) وه‌رگرتووه و له مزگه‌وتی شيخ سه‌لام له سلێمانی دامه‌زراوه.
· له فێرگه‌ی روشدييه‌ی عه‌سكه‌ری بۆته وانه‌بێژ تا سالي 1912
· له جه‌نگی جيهانيی يه‌كه‌مه‌وه تا 1934 بۆته حاكمی شاری ئه‌ده‌نه, دوای ئه‌و ساڵه‌ش له شاری بورسه بۆته واعظ له مزگه‌وتی ئه‌مير سولطانی بوخاری, دواتريش له ئيستانبوول له مزگه‌وتی لاله‌لي...
· دانه‌ر له هه‌ره‌تی پيريدا له ماوه‌ی ته‌نيا 22 مانگ ئه‌م كتێبه‌ی داناوه!
· دوای ته‌واوكردنی كتێبه‌كه, به 43 رۆژ كۆچی دوايی كردووه –له رێكه‌وتی 13-مارت-1942 له ئيستانبوول نێزراوه
· ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌راوردێك له نێوان زمانی ئيمرۆ و كۆن بكه‌ين, سود له‌م شاكاره وه‌رئه‌كرين؟ چونكه له 1940 -1942 نووسراوه‌ته‌وه, زمانه‌كه‌ی هی سه‌دره‌می عوسمانييه‌كان و دواتره..
· ده‌ستنووسی ئه‌م كتێبه, به په‌ر په‌ر و به‌شێوه‌ی نامه له‌لايه‌ن دانه‌ريه‌وه بۆ مه‌لا حسێنی پيسكه‌ندی نێردراوه!
· ناوی كتێبه‌كه: مجمع البحرين له سوره‌تی الكهفدا هاتووه, ناونيشانی به‌يه‌كگه‌يشتنی مو‌سا و پياوچاكه‌كه. لێره‌يش به‌يه‌ك گه‌يشتنی دوو ده‌رياى فه‌رموده شيرينه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودو سڵاوی خوای لێبێت) باسكراوه كه صه‌حيحه‌كانی بوخاری و موسليمن و كراونه‌ته كوردی
· ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه به‌م جۆره‌يه:
· (به‌رگی 1) كورته‌يه‌كی عيلمی حه‌ديث –كه قه‌ره‌داغی زيادی كردووه- دانه‌ر به باب الوحي ده‌ست پێ ئه‌كات كه فه‌ضائيلی قورئانيشی تيا هێناوه, ئينجا باب الايمان
· (به‌رگی 2) باب العلم, فه‌ضائيلی ئه‌نبيا, موعجيزات, ميعراج
· (به‌رگی 3) ئه‌شراط و فيته‌ن, فضائل أصحاب النبي –ص-,
· (به‌رگی 4) فه‌ضائيلی ئه‌نصار, جيهادو سييه‌ر, غزوات النبي –ص-
· (به‌رگی 5) فضائل الأنبياء, ئه‌ده‌ب, ريقاق, طه‌هاره‌ت, غوسل, حه‌يز و بێ‌نوێژی, سه‌تری عه‌وره‌ت, رووكردنه قيبله
· (به‌رگی 6) رووكردنه قيبله‌و به‌رنوێژ, بانگ, صيفه‌تی نوێژ, دوعا ونزا, سوننه‌ته‌كان, سوجده‌ی سه‌هو, نوێژی سه‌فه‌رى
· (به‌رگی 7) نوێژی رؤژگيران و مانگ گيران, نوێژی جه‌ژنه‌كان, خۆراك, الصيد و الذبائح –نێچير و سه‌ربرين-, خواردنه‌وه, پۆشاك و جوانی, پزيشكی و نه‌خۆشی, وه‌صيه‌ت, باسی مردن و مردووناشتن
· (به‌رگی
الفرائض –به‌شكردنی ميرات-, زه‌كات, باسی رۆژوو, حه‌ج
· (به‌رگی 9) كتاب البيوع, كتاب النكاح, كتاب ما يذكر في الجنايات, ئيمامه‌تی عامه ..ئينجا به وه‌صيه‌تنامه كۆتايی پێدێنێت
· جگه له‌م كتێبه, دانراويتريشی هه‌يه:
· درر النضيدة في شرح منظومة الفريدة
· قه‌واعيدی نه‌حو و صه‌رفی كوردی