منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی  Empty
مُساهمةموضوع: نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی    نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی  I_icon_minitimeالإثنين يونيو 01, 2015 11:39 am

نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی  1000025

نوربەخشی
(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود
كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی عومەر مەعروف بەرزنجی
چاپی یه‌كه‌م 2006  

 شێخ مەحموود ناسراو بە حەفید (١٨٨١ لە سلێمانی - ١٩٥٦) کوڕی شێخ سەعید کوڕی شێخ محەمەد بچکۆل کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزووربی بەرزنجییە.[١]
لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت، سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ لە سایەی پاراستنی بریتانیادا. لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموودی حەفید کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی پێ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات.
یەکەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی ١٩١٩ دەستی پێکردو کە تێیدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبووەوە. بریتانیا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیاییی بەکارھێنا.
بریتانیەکان شێخ مەحموودیان دوورخستەوە بۆ ھیندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠، ٦٢ سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە، داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. ڕەتکردنەوەی بریتانیەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی بەغدا و بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنترۆڵی ڕاسەوخی بریتانیەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت.
وێنەی شێخ مەحموود لەگەڵ چەند سەربازێکی ئینگلیز لە کاتی دوورخستنەوەی بۆ وڵاتی ھیندستان.
لە ساڵی ١٩٢٢، بریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو ھیوایەی شێخ مەحموود کوردەکان ڕێکبخاتەوە و دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای موسڵ و کەرکووکیان دەکرد. شێخ مەحموود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند، دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنوردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێکھێنراودا.

لە ساڵی ١٩٣٠ و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە «عوسبەتول ئومەم»، شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا.



بۆداگرتن:ئێرە کرتەکە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
نوربەخشی(شیعرەکانی مەلیکی کوردستان) شێخ مەحموود - عومەر مەعروف بەرزنجی
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نووسینی د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر
» ڕەنجی فەرهادەکان یادەوەری دوکتۆر هەژار عوسمان مەعروف
» ژیانی صدام نووسینی سۆران عومەر
» دانوستانەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کوردو حکومەتەکانی عێراق ( ١٩٢١-١٩٦٨) نووسینی د. واحد عومەر محێدین
»  جمهوریه تی کوردستان-محمودی ملا عیززه ت

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: شیعر - شاعران - دیوانی شاعیران-
انتقل الى: