منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11841
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف Empty
مُساهمةموضوع: موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف   موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف I_icon_minitimeالسبت يونيو 26, 2021 8:51 am

موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف 14215


زنجیرەی شاکارنووسانی کورد ٢
موحەڕەم محەممەد ئەمین
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف
بڵاوکردنەوەی دەزگای موکریانی هەولێر
چاپی یەکەم ٢٠١١

مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین نوسەرو چیرۆکنوسێکی دیاری کوردستانەو لەرێی قەڵەمەکەیەوە خزمەتێکی گەورەی بەکاروانی ئەدەبی و روناکبیری کوردی کردووە.
لە سالی ١٩٢١ لە گەڕەکی دەرگەزێنی سلێمانی لە دایک بووە.- لە سالی ١٩٣٦ قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە.- لە سالی ١٩٤٣ قوتابخانەی دواناوەندی تەواو کردووە.- پانزدە رۆژ لە کۆلێژی حقووقی بەغدا خوێندوویەتی، بەڵام لە بەر هەندێ تەنگ و چەڵەمەی تایبەتی بەجێیهێشتووە.

-لە سالی ١٩٤٤ لە دایەرەی تەموینی سلێمانی وەرگیراوە.-لە سالی ١٩٤٥لە دایەرەی مەعاریفی سلێمانی بووە بە مووچە خۆر، لە پاشاندا بووە بە ئەمینداری نامەخانەی گشتی سلێمانی.-لە ساڵی ١٩٥٢ تا سالی ١٩٥٦ لە دایەرەی قەڵاچۆ کردنی مەلاریا لە سلێمانی دامەزراوە.-لە ساڵی ١٩٦٠-١٩٦١ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری رۆژی نوێ بووە.-لە ساڵی ١٩٥٧ لە دایەرەی شارەوانی (بەلەدیە) ی سلێمانی بە مووچەخۆر دامەزراوە و دواتر بۆتە سەرۆکی شارەوانی.

- لە ساڵی ١٩٧٥ لە دەزگەی هاوکاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە سەرنووسەری گۆڤاری بەیان بووە. زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی دەزانی، بەڵام چیرۆکەکانی بە کوردی دەنووسین و هەندێ چیرۆکیشی لە عەرەبییەوە کردۆتە کوردی، بە تایبەتی چیرۆکەکانی گۆگۆڵ وگۆرکی و دیستۆیڤسکی، جگە لە بابەتی ئەدەبی و فیکری و سیاسی و زانستی دی.-چەندین وتار و نووسین و رەخنەی ئەدەبی و بیرەوەی لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان (بەتایبەتی لە ژین و رۆژی نوێ و بڵێسە و شەفەق و نەورۆز و بەیان) دا بڵاو کردۆتەوە.
موحەڕەم محەمەد ئەمین بایەخێکی زۆری بواری نوسین داوەو زۆربەی کاتەکانی ژیانی بۆ خزمەت بەئەدەب و رۆشنبیری تەرخان کردووە.
مامۆستا موحەڕەم چیرۆکنوسێکی دیارو بەسەلیقە بووەو خاوەنی چەندین چیرۆکی ناوازەیە. بێ لە چیرۆک وتاری نوسیوەو کاری وەرگێڕانیشی کردووەو وەک رۆژنامەنوسیش لەگۆڤارو رۆژنامەکان خزمەتی کردووە.
مامۆستا موحەرەم خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە لەوانە (مام هۆمەر، گۆمی شڵەقاو، گردی شەهیدان، یادی گۆڕستانەکە، رێگای ئازادی، ئادەمیزاد، مەبدەئە بنەڕەتییەکانی فەلسەفە، شۆڕشی بارزان لەنوسینی هەمزە عەبدوڵاو وەرگیرانی م. موحەڕەم)

-ساڵی ١٩٧٧ خانەنشین بووە.- هەرلە سەرەتاشەوە تێکەڵی کۆڕی تێکۆشان بووە و لە پێناوی ئازادی و یەکسانی گەل و مرۆڤایەتیدا زیندانی کراوە و سزای نۆشیوە.- دوای لێپێچانەوە و ئەشکەنجەدانی لە لایەن دایەرەی ئەمنی سلێمانییەوە، لە رۆژی ٢٣ی تەمووزی ساڵی ١٩٨٠دا، بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد.

داگرتنی كتێبه‌كه‌

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
موحەڕەم محەممەد ئەمین ئامادەکردنی د. ئازاد حەمە شەریف
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» سەرەتایێک لە فیلۆلۆژی ی زمانی کوردی نووسینی محەممەد ئەمین هەورامانی
» برووسکەی شووم ڕۆمان نووسینی محەممەد کەریم نانەوا
» هەمەوەند لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا دانانی سەرتیپ موحەممەد ئەمین
» کلیلی تاوانەکان ئامادەکردنی عبدالقهار محمد
» دەستەواژەکانی مرۆڤ ئامادەکردنی دیدەدوانی یەعقوب

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: ڕۆمان ، چیرؤك ، ئه‌ده‌ب , شانۆ-
انتقل الى: