منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11841
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 63
الموقع : أربيل

دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع  Empty
مُساهمةموضوع: دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع    دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع  I_icon_minitimeالإثنين يناير 25, 2021 7:47 pm

دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع  Czzauu10


دڵڕەقیی و بێماڵیی
نووسينى مەریوان وریا قانیع
بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ سلیمانی
چاپی یه‌كه‌م 2015

 كتێبی دڵڕه‌قیی و بێماڵیی، كتێبێكی نووسه‌ر و ڕووناكبیری ناسراوی كورد مه‌ریوان وریا قانیعه‌، كه به‌شێك له‌ وتاره‌كانی‌ باس لە ئه‌دەبیاتیی کۆمەڵێک نووسەری گرنگیی وەک شێرکۆ بێکەس، حسێن عارف، قانیع و حاجی قادری كۆیی ده‌كات. به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌ باس لە ئەزموونی دوو نووسەری عەرەب دەکات، كه‌ ئه‌وانیش محه‌مەد ماغوت و مستەفا خەلیفەن. هاوكات وتارێکی درێژیش لەسەر ئەزموونی ئەدەبیی ئەلبێر کامۆ له‌ خۆ ده‌گرێت، به‌ده‌ر له‌مانه‌ی باس كران درێژترین وتاری ئه‌م كتێبه‌ لەسەر ڕوانینی نووسەرانی قوتابخانەی فرانکفۆرته‌ بۆ هونەر و ئەدەبیات، لەگەڵ ڕوانینی پیار بۆدریۆ.
نووسه‌ر له‌ پێشەکی كتێبه‌كه‌دا باس لە ڕوانینی جان پۆل سارتەر و رۆلان بارت بۆ هەمان بابەت ده‌كات. له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت؛ له‌م كتێبه‌دا بێماڵیی ئەزموونی سەرەکیی محەمەد ماغوتە، کە دەکرێت بۆ شێرکۆ و قانعیش هەروابووبێت. دڵڕەقیش ئەزموونی مستەفا خەلیفەیە، هەرچی ئەلبێر کامۆیە ئەوە شۆڕشگێڕێکە بەبێ شۆڕش و یاخیگەرێک بەبێ یاخیبوون. نووسینە تیورییەکانیش لەسەر فرانکفۆرتییەکان ڕەخنەی ئەو دیدەیە، کە هونەر ئەدەبیات دەکات بە ئەلتەرناتیڤی چالاکییە ئینسانییەکانی تر و هونەر وەک تاکە سەرچاوەی ئازادبوونی مرۆڤ وێنا دەکات. ئەمە لای ئەدۆرنۆ زۆر ئاشکرایە. باسکردنی سۆسیۆلۆژیای پیار بۆردیۆ، بەتایبەتی سۆسیۆلۆژیای هونەر و کولتوور لای ئەم نووسه‌ره‌، دابەزاندنەوەی هونەر و ئەدەبیاتە سەر زەویی و نیشاندانیه‌تی، کە چالاکیی هونەریی و ئەدەبیی چالاکییەکی مرۆییانەی سەرزه‌مینانەیە، کە پڕیەتی لە ململانێ و تەماح و خوستی تایبەت. بەکورتی سەندنەوەی ئەو ڕۆمانسیەتە ناتەندروستەیە لە ئەدەبیات، کە وەک ڕووبەرێکی پاکژ و بێتەماح تەماشایدەکات.
نووسه‌ر له‌ به‌شێكی دیكه‌ی پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ ئه‌و نووسه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ له‌م كتێبه‌دا تیشیان خراوه‌ته‌ سه‌ر ده‌نووسێت: ئەو نووسەرانەی لەم کتێبەدا باس دەکرێن، ڕەنگە لە نووسەرە گەورەکانی ئەم بەشەی دونیا نەبن، بەڵام بێگومان لە نووسەرە هەرە کاریگەرەکانن. بۆ نموونە کە باس لە ئەدەبیاتی کوردی لە سەدەی بیستەمدا دەکەین، ناکرێت باز بەسەر ئەزموونی شێرکۆ بێکەس و حسێن عارف و قانعدا بدەین، لە ڕێگەی قانعیشەوە باز بەسەر ئەزموونی حاجی قادری کۆییدا بدرێت، کە باس لە ئەدەبیاتی عەرەبی دەکرێت، ناکرێت باز بەسەر ئەزموونی محەمەد ماغوتدا بدرێت، کە باس لە ئامادەگیی ئەدەبیاتی بەشەکانی تری دونیا لەم ناوچەیەدا دەکرێت، ناکرێت باز بەسەر تێکستەکانی ئەلبێر کامۆدا بدرێت، کە باس لە ئەدەبیاتی زیندانی ئەم ناوچەیە دەکرێت، ناکرێت باز بەسەر ڕۆمانە تۆقێنەرەکەی مستەفا خەلیفە، ڕۆمانی (قەپێلک)دا بدرێت. ئەم نووسەرانە بە شێوازی جیاواز کاریگەریی گەورەیان لەسەر سەردەمەکەی خۆیان و لەسەر خوێنەران و لەسەر کۆمەڵگەکانیان هەبووە. هەریەکێکیان گرنگیی بە کۆمەڵێک دیاردەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی داوە، کە بەشێکی گرنگی مێژووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەم ناوچەیەیە و هەریەکەشیان شێوازێک لە خەونبینین و چاوەڕوانی و وێناکردنی دونیای سەروەر کردووە، کە بەشێکن لە وێناکردن و چاوەڕوانی و خەونە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەکانی ئەم ناوچەیە. هاوکات هەریەکێکیان ڕووکارێکی ئەو دونیایە بە خوێنەران نیشان ئەدەن، کە بە ڕووکارە هەرە سەرەکی و هەرە گرنگەکانی ئەو دونیایەی دەزانن. هەریەکێکیشیان ئەزموونی ئەدەبیی تاکەکەسێکە، کە هەڵگری ئاکار و تایبەتمەندی و ڕوانینی تاکەکەسییانەی خۆیەتی، کە لەوانی تری سەردەمەکەی خۆی و سەردەمەکانی پێش خۆی و ئەوانەی دوای خۆشی جیا دەکاتەوە.


داگرتنی كتێبه‌كه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
دڵڕەقیی و بێماڵیی - مەریوان وریا قانیع
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» شوناس و ئالۆزی نووسینی مەریوان وریا قانیع
» ده‌سه‌ڵات وجیاوازی - مه‌ریوان وریا قانیع
» باڵه‌بان - وریا أحمد
» به‌هه‌شتی په‌نابه‌ران - وریا تۆفیق
» له‌ چ ئێستایه‌كدا ده‌ژین ؟ - مه‌ریوان وریا قانع

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: فه‌لسه‌فه‌ - فیكر-
انتقل الى: