منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11678
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع Empty
مُساهمةموضوع: مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع   مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع I_icon_minitimeالأربعاء يناير 09, 2019 7:12 am

مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع Aai10


مرۆڤ و كه‌رامه‌ت
نووسه‌ر: مه‌ریوان وریا قانع
بڵاوكار: ئه‌ندێشه‌ - سلیمانی
چاپی دووه‌م 2018

كتێبه‌كه‌ باسێكی درێژه‌ سه‌باره‌ت به‌ سێ چه‌مك له‌چه‌مكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو دونیای مۆدێرن، كه‌ بریتین له‌ چه‌مكه‌كانی ”ماف“ و ”كه‌رامه‌ت“ و ”پلورالیزم“. ئه‌م سێ چه‌مكه‌ هه‌م وه‌ك ده‌ره‌نجامی دروستبوونی دونیای مۆدێرن و هه‌م وه‌ك هێزی دروستكردنی ئه‌و دونیایه‌ وێناكراوه‌و باسكراوه‌.

به‌شی یه‌كه‌م: ته‌رخانكراوه‌ بۆ باسكردنی له‌دایكبوونی ”مرۆڤی خاوه‌ن ماف“، به‌درێژایی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وێناكردنی مرۆڤ له‌فیكری ئه‌رستۆو فیكری سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و فیكری ئیسلامی كلاسیكی و پاشان فیكری رۆشنگه‌ریی و مۆدێرندا وه‌ستاوه‌. له‌ڕوانینی ئه‌رستۆوه‌ بۆ دیارده‌ی كۆیلایه‌تی، بۆ روانین بۆ مرۆڤی هۆمۆساكه‌رله‌ سه‌رده‌می رۆمانییه‌كاندا، له‌مافی خوداییه‌وه‌ بۆ مافی سروشتی و له‌بیعه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ بۆ په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كتێبێكه‌ سه‌فه‌رێكی درێژه‌ به‌ناو چه‌ندان روانینی جیاوازدا سه‌باره‌ت به‌شوێن و پێگه‌ی مرۆڤ له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیداو له‌دایكبوونی زه‌حمه‌تی وێناكردنی مرۆڤ وه‌ك خاوه‌ن بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ماف.
ته‌وه‌رێكی تری ئه‌م به‌شه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ نیشاندانی مێژوو و سیاقی له‌دایكبوونی به‌یاننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ره‌خنه‌كانی ماركس و هانا ئارێنت له‌و مافانه‌.

به‌شی دووه‌م: ته‌رخانكراوه‌ بۆ باسكردنی پرسی كه‌رامه‌ت. ئه‌م به‌شه‌ به‌باسكردنی شوێن و جێی كه‌رامه‌ت له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵده‌دات مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌می كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ له‌ڕێگای چه‌مكی كه‌رامه‌ته‌وه‌ بخوێنێته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ به‌درێژیی له‌سه‌ر مانا فیكری و فه‌لسه‌فی و سیاسییه‌كانی چه‌مكی كه‌رامه‌ت ده‌وه‌ستێت و باس له‌چۆنیه‌تی له‌دایكبوونی بیرۆكه‌ی مرۆڤ ده‌كات وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن كه‌رامه‌ت. له‌مه‌شدا كتێبكه‌ باس له‌بۆچوونه‌كانی هیجڵ و بۆچوونه‌كانی فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی چارلس تایله‌رو ئالێكس هۆنێسی ئه‌ڵمانی ده‌كات، كه‌ سه‌ر به‌نه‌وه‌ی سێهه‌می فه‌یله‌سوفانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرته‌و مه‌سه‌له‌ی كه‌رامه‌ت یه‌كێكه‌ له‌بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو فیكری ئه‌و.
كۆتایی ئه‌م به‌شه‌ش ته‌رخانكراوه‌ بۆ نیشاندانی شوێنی كه‌رامه‌ت له‌نێو زمان و چه‌مك و روانینه‌كانی ”به‌هاری عه‌ره‌بی“دا.

به‌شی سێهه‌م: ته‌رخانكراوه‌ بۆ شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی پلورالیزم و چۆنیه‌تی بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ به‌شێك له‌ڕوانین بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كان. له‌م به‌شه‌دا روانینه‌كانی سێ فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ بۆ پلورالیزم به‌درێژیی باسكراون، كه‌ بریتین له‌ هانا ئارێنت و جیانی ڤاتیمۆ و ئه‌لفارابی.

به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ هه‌موو كتێبێكه‌ به‌رگریكردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و جیاوازو پلورال. به‌هیوای خوێندنه‌وه‌و ره‌خنه‌كردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه‌.
 له‌ فه‌یسبووكی مه‌ریوان وریا قانع وه‌رگیراوه‌


داگرتنی كتێبه‌كه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
مرۆڤ و كه‌رامه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» دین و عه‌لمانیه‌ت - مه‌ریوان وریا قانع
» دین و دونیا - مه‌ریوان وریا قانع
» له‌ چ ئێستایه‌كدا ده‌ژین ؟ - مه‌ریوان وریا قانع
» له چ ئیستایه کدا ده ژین - مه ریوان وریا قانع
» كۆمه‌ڵگا و غه‌ریبه‌كانی - مه‌ریوان وریا قانع

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: فه‌لسه‌فه‌ - فیكر-
انتقل الى: