منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و ڕه‌هه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ كوردستانی باشوور - كامه‌ران بابان زاده‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4633
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و ڕه‌هه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ كوردستانی باشوور - كامه‌ران بابان زاده‌   الجمعة أكتوبر 11, 2013 4:44 pm





ڕێكه‌و‌تننامه‌ی جه‌زائیر و ڕه‌هه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ كوردستانی باشوور
نووسینی : كامه‌ران بابان زاده‌
بڵاوكراوه‌ی :به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی
چاپی یه‌كه‌م 2013 سلێمانی

ناوه‌ڕۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌سێ به‌ش پێك دێت ، به‌م شێوه‌یه‌ :
له‌به‌شی یه‌كه‌مدا : باس له‌و هۆكاره‌ ناوخۆو ده‌ره‌كیانه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌یان خوڵقاند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران بگه‌نه‌ به‌ستنی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌ سه‌ر هۆكاری كوردی له‌ ڕاكێشانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر مێزی دانووسان ، ئه‌م به‌شه‌ له‌ سێ باس پێك هاتووه‌ ،كه‌له‌م ته‌وه‌رانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ :
ڕیشه‌ی ناكۆكیه‌كانی هه‌ردوو وڵات پێش ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و كوردستان پێش ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ و دواتر كاریگه‌ری ولاتانی زلهێز و ئیقلیمی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان هه‌تا به‌ستنی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ .
به‌شی دووه‌م له‌ چوار باس ثێك هاتووه‌ :باسی یه‌كه‌م ته‌رخانه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی شڕۆڤه‌ی ده‌قه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و پڕۆتۆكۆل و پاشكۆكانی .له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌به‌رانبه‌ر ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ ، دوایی ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ له‌سه‌ر نوشستی شۆڕشی كورد، پاشان چاره‌نووسی توانسته‌ مرۆیی و لوجستی و ماددی یه‌كانی شۆڕش.
به‌شی سێ یه‌م ته‌رخان كراوه‌ بۆ بارودۆخی كوردستان و بزاڤی سیاسی كورد له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ، ئه‌ویش له‌سێ باس پێك هاتووه‌ : له‌باسی یه‌كه‌مدا له‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی پارت و ڕێكخراوه‌ كوردی یه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی چه‌كداری . له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ی خه‌بات كه‌
ڕێكه‌وتننامه‌ی عێراقی – ئێرانی سه‌پاندبووی به‌سه‌ر بزاڤی سیاسیی و چه‌كداری شۆڕشی كورد ، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عیراقی گرتبوویه‌ به‌ر به‌چۆڵكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و ناوچه‌ نه‌وتییه‌كان و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن و به‌ به‌عسیكردن ، دوا باسی ئه‌م به‌شه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هۆكاره‌كانی ڕووخانی شاو ئه‌و بارودۆخه‌ تازه‌ی هاته‌ ئاراوه‌ له‌ په‌یوه‌ندی عێراقی- ئێرانی و له‌وێشه‌وه‌ بۆ دابینبوونی ده‌رفه‌تێك بۆ بزاڤی سیاسی و چه‌كداری كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر .



داگرتنی كتێبه‌كه‌
========

لینكی***********لینكی

4SHARED******ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
 
ڕێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و ڕه‌هه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ كوردستانی باشوور - كامه‌ران بابان زاده‌
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: سیاسه‌ت ، ئابووری ،راگه‌یاندن-
انتقل الى: