منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ئيمام حه‌سه‌ن به‌ننا - مصطفی محمد الطحان

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4621
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: ئيمام حه‌سه‌ن به‌ننا - مصطفی محمد الطحان   الجمعة أكتوبر 04, 2013 10:30 am







ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا
مصطفی محمد الطحان
وه‌رگێڕانی : محمد عبدالرحیم
كتێبی پرۆژه‌ی تیشك - 49
چاپی دووه‌م 2009

كاتێك شیرازه‌ی ژیانی گه‌لێك تیكده‌چێت ، ئه‌ڵقه‌كانی په‌یوه‌ندیان یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌یه‌كتری ده‌ترازین .
كاتی نه‌زانی و نه‌فامی باڵی ڕه‌شیان به‌سه‌ر دڵ و گیانی مرۆڤه‌كاندا ده‌ده‌ن و كه‌ڵبه‌ی ژه‌هراویان له‌ جه‌سته‌یان گیر ده‌كه‌ن و نیازیانه‌ هه‌موو كون و درزێك له‌به‌رده‌م ڕۆشنیدا دابخه‌ن .
كاتێك گه‌وره‌ پیاوانی وڵات هیممه‌تیان ده‌پوكێته‌وه‌ و هه‌ڵمه‌تیان ته‌نها بۆ پڕ كردنی گیرفان و بۆ تیر كردنی ئاره‌زوه‌كانیان ده‌بێت .
كاتێك پاشای وڵات ده‌بێته‌ دۆستی بێگانه‌ و سه‌ركوتكه‌ری میلله‌تی ، خۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری به‌قه‌د گوێزێك لیبكات ده‌بێ بشكیت .
كاتیك له‌ئه‌نجامی بی پلانی و بی كاره‌یی بایه‌قوشی هه‌ژاری له‌سه‌ربانی زۆربه‌ی وۆری ماڵه‌كان ده‌خوێنیت ، و پاڕوی ژیان ده‌بێته‌ هیوایه‌كی دوور و به‌ئاسانی ده‌ستی پێی ناگات .
كاتیك ڤایرۆسی خۆپه‌رستی ناخی هه‌موو به‌رپرسه‌كان ده‌خوات ، له‌ جێی پارێزگاری له‌ خه‌ڵك و خاك و به‌های باڵا ..سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ له‌بازاڕی نیازه‌ چه‌په‌ڵه‌كاندا هه‌ڕاج ئه‌كرێن .
كاتێك فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی یان پادشاهی له‌سه‌فاره‌تی بیانییه‌وه‌ ڕه‌شنووسه‌كه‌ی ده‌نووسرێت .
كاتێك به‌رپرسیاری ده‌بێته‌ ده‌سكه‌وت و خواردنی ماڵی میلله‌ت بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌ ئازایه‌تی و ته‌مه‌ڵی كارنه‌كردن ده‌بنه‌ شانازی .
كاتێك ....كاتێك....كاتێك...
ئه‌مانه‌و شتانی له‌م بابه‌ته‌ ده‌ره‌نجامن . ده‌ره‌نجامی ونكردن و له‌ده‌ستدانی بنه‌ماكانی ژیانن ، ژیان واته‌ پێكه‌وه‌ ژیان و قبوڵكردنی یه‌كتری ، ئه‌مانه‌ ده‌ره‌نجامی پاوه‌نخوازی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و سامانن ، ده‌ره‌نجامی جیاكاری نیوان چینی فه‌رمانڕه‌واو خه‌ڵكن ، تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتداران بگه‌نه‌ (أعلی علیین ) و (قیر به‌ قه‌ره‌س ) بامیلله‌ت هه‌ر له‌ (أسفل السافلین ) دا بێت.
ئه‌مانه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ن به‌رپرسانی وڵات خێرو بێری وڵات وه‌كو شاباش به‌ دوژمنان بده‌ن و به‌ میلله‌تی خۆیان بڵین : با بیبه‌ن !! چونكه‌ ئێمه‌ خۆمان نازانین به‌رهه‌میان بهێنین و بۆیشمان به‌كارنایه‌ت !! به‌وه‌ش نه‌بێت گیانی پاشاو كورسی پاشا ، خۆشی و حه‌وانه‌وه‌ی پاشا و ته‌نانه‌ت سه‌لامه‌تی پاسه‌وان و پارێزگاره‌كانیشی ئه‌كه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ .
ئه‌مانه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ن فه‌رمانڕه‌وا به‌جیا له‌ جه‌ماوه‌ر ژیا ، ئه‌و كات گه‌لی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا ، ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ خه‌ڵكی بێنێت پاسه‌وانی خۆی و كورسیه‌كه‌ی بكه‌ن .
كۆتایی ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ش په‌رتی وته‌و گرۆگرۆیی میلله‌ت و هه‌ركه‌س بۆ خۆی ده‌بێت ، ئاشه‌كه‌ش دوژمنان چۆنیان ویست وا ده‌یگێڕن و ئه‌و كاته‌ش سه‌ره‌نجامی هه‌موو هاوكێشه‌كان یه‌كسانن به‌زیانی خه‌ڵك و دواكه‌وتنی وڵات و له‌ده‌ست دانی سه‌روه‌ری و سامان و ...ڕیسوابوونیش به‌شی فه‌رمانڕه‌واو سه‌ركرده‌كانیه‌تی ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی .
بارودۆخی له‌و جۆره‌ ڕاوه‌ستان و دواخستن و خاوه‌خاو كه‌ڵكی ناخوات .
بارودۆخی له‌و جۆره‌ بانگخوازێكی ده‌وێت له‌جه‌رگه‌ی گه‌له‌وه‌ ڕاپه‌ڕێت ،بانگ بۆ چاكسازی و یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌ ژیان بكات . بانگخوازێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا وه‌ك و خه‌ڵك بژێ و هه‌نگاو هه‌نگاو بۆپێكه‌وه‌ ژیان و بۆ مه‌به‌ست ژیان و بۆ ئازادی هه‌وڵدان و بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی بۆخۆو سه‌ربه‌خیی بۆ نیشتمان ، نه‌وه‌ی نوێ نوێ پێئه‌گه‌یه‌نێت .


داگرتنی كتێبه‌كه‌
========



4SHARED===========ARCHIVE


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
 
ئيمام حه‌سه‌ن به‌ننا - مصطفی محمد الطحان
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: بانگه‌واز - ڕۆشنبیری ئیسلامی-
انتقل الى: