منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11668
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر  Empty
مُساهمةموضوع: چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر    چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر  I_icon_minitimeالجمعة سبتمبر 14, 2018 2:37 pm


چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر  1303

چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم
( بیره‌وه‌رییه‌كانم )
به‌شی یه‌كه‌م 1961 - 1991
م. عه‌لی باپیر
چاپی یه‌كه‌م 1436 - 2015

پـێشــه‌كی
الحمد لله رب
العالـمین، والصلاة والسلام والبـركات علی رسول الله محمد
الـمبعـوث رحمـة‌ للعالـمین وآ‌لـه أجـمعین، من الصحب والأزواج والقرابـة‌،
والتابعین لـهم بإحسان الـی یوم الدیـن.
هه‌رچه‌نده‌
عاده‌ت وایه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌رگوزشته‌ی ژیانی خۆیانیان نووسیوه‌ته‌وه‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی
گه‌شتی ته‌مه‌نی خۆیانیان تۆماركردوون، به‌زۆریی له‌دوا دوای ته‌مه‌ن‌و قۆناغی كۆتایی
ژیانیاندا ئه‌وكاره‌یان كردوه‌، یان به‌لانی كه‌مه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كۆتاییان به‌و
كاروچالاكیـی‌و پرۆژانه‌ هێناوه‌، كه‌كردوویانن به‌ ئامانجی ژیانیان، به‌ڵام من به‌ڕواڵه‌ت
پێش ئه‌و قۆناغه‌ ده‌ستم به‌و كاره‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌س خوای په‌نهانزان (عالم
الغیب) كۆتایی ته‌مه‌نی ئینسان ده‌زانێ، ئه‌ویش به‌ دوو پاڵنــه‌ر:
یه‌كه‌م:
داواكاریی‌و داكۆكییكردنی
چه‌ند برایه‌كی دڵسـۆزو نیزیك، كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی پێویسته‌و بۆ خه‌ڵك‌و خوێنـه‌ران
جێی سوودو به‌هره‌یه‌.
دووه‌م:
دیاره‌ هه‌میشه‌
مردن‌و به‌جێهێشتنی ئه‌م ژیانه‌ كاتییه‌، شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به‌هه‌ر ده‌قه‌و
چركه‌یه‌كی ژیان‌و ته‌مه‌نمان، هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌و سه‌ره‌نجامه‌ مسۆگه‌ره‌ نیزیكتر
ده‌بینه‌وه‌، ئاشكراشه‌ گه‌لێك كه‌س فریای تۆماركردن‌و نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیان
نه‌كه‌وتوون‌و، له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوویانن بۆ گۆڕو جیهانی به‌رزه‌خ‌و پاشان قیامه‌ت!.
شایانی باسیشه‌
كه‌ وێڕای سه‌رقاڵیی‌و پڕئیشیی‌و كه‌م ده‌رفه‌تییم، ئه‌وه‌ی واده‌كات بم په‌رژێته‌
سه‌ر یادداشتكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانم، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برای به‌ڕێزو دڵسۆزم كاك سۆران
عومه‌ر له‌ شێوه‌ی نیمچه‌ چاوپێكه‌وتنێكـدا، هه‌ڵده‌سـتێ‌ به‌ تۆماركردنی سه‌رگوزشته‌ی
ژیانم‌و، پاشان خۆی له‌كاسێته‌وه‌ تایپی ده‌كات‌و دووباره‌ بۆم ده‌نێرێته‌وه‌‌و پێیدا
ده‌چمه‌وه‌، بگره‌ جاری واهه‌یه‌ دوو جار یان زیاتریش پێیدا ده‌چمه‌وه‌و، سووكه‌
ده‌ستكارییه‌كی ده‌كه‌م، به‌وجۆره‌ من كاتی زۆرم بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
بۆیه‌ش ئه‌وه‌م
خسته‌ڕوو، تاكو هه‌م شێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سـه‌رگوزشـته‌ی ژیانم‌و تۆماركردنی بیره‌وه‌رییه‌كانم
دیاربێ‌، هه‌م وه‌ك وه‌فایه‌كیش بۆ ئه‌رك‌و ماندووبوونی كاك سۆران‌و، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ش
وانه‌زانرێ‌ كه‌ وه‌ك عاده‌تی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیانیان یادداشتكردوون،
منیش له‌كاتی بێ‌ ئیشیی‌و ده‌ست به‌تاڵیـی (فراغ)دا به‌وكاره‌ هه‌ڵده‌سـتم !
شایانی باسیشه‌
كه‌ به‌ مه‌به‌ستی زۆر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌ی ژیانم‌و، زۆر قه‌به‌نه‌بوونی
قه‌باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانم، خۆم له‌ باسكردنی زۆر شت پاراستوه‌، كه‌ پێمـوابووه‌
حیكمه‌ت‌و سوودێكی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی تێدانـیه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ جاری واش هه‌یه‌ له‌كاتی
گێڕانه‌وه‌كه‌مدا شـتێكی گرنگم له‌یاد نیه‌و، له‌كاتی چاوپێداخشاندنه‌وه‌دا ده‌ینووسم،
یان ئه‌وكاتـه‌ش هه‌ر نایه‌تــه‌وه‌ یادم‌و، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن به‌ به‌رییـه‌وه‌ما،
له‌ چاپـه‌كانی داهاتوودا تۆماری ده‌كـه‌م.

داگرتنی كتێبه‌كه‌

 
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
چه‌ند مه‌ڵۆیه‌ك له‌ خه‌رمانی ته‌مه‌نم - عه‌لی باپیر
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ده‌رمانی ئه‌فسوناوی ( چیرۆك) - ڕۆڵد داڵ
» گوڵ چنینه‌وه‌ له‌ خه‌رمانی هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ی هه‌ژار - عبدالله حسن زاده‌
» هه‌گبه‌ی نه‌خۆشی زانی و چاره‌سه‌ری ده‌رمانی - عبدالرحمن محمدامین باسه‌ڕه‌یی
» چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی باوی سه‌رده‌م - علی باپیر
» ئیسلام و ده‌وڵه‌تداریی - علی باپیر

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: یاده‌وه‌ری ،گه‌شتنامه‌ ،كه‌ساییتیه‌كان-
انتقل الى: