منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر

اذهب الى الأسفل 
3 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالجمعة أغسطس 10, 2018 11:04 am



ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر 38814910
ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز
نووسینی: م. عه‌لی باپیر
بڵاوكار: دار المعرفة - به‌یروت
چاپی یه‌كه‌م 1433 - 2012

پێشكی
الْحَمْدُ للهِ نَحْمَدُهُ ۆنَسْــتَعِینُهُ، ۆنَسْـتَغْفِرُهُ، ۆنَعُوژُ بالِلَّهِ مِنْ شرُوڕ أَنْفُسِــنَا، ۆمِنْ سَیئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ ێهْده اللهُ فَڵا مُضــلَّ ڵهُ، ۆمَنْ یُضلِلْ فَڵا هَادِێ ڵهُ، ۆأَشْهَدُ أَن ڵا إڵهَ إلاّ اللهُ ۆحْدَهُ ڵا شَڕیكَ ڵهُ، ۆأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ ۆرَسولُهُ.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ -102- آل عمران.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا -1- النساء.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا . يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا -71،70- الأحزاب
أمَّا بَعْدُ: فإنَّ أَصْدَقَ الحَديث كَلامُ الله وَخَيْرَ الْهَدِي هدْيُ مُحَمَّد “صلى الله عليه وسلم” وَشرَّ الأُمُورِ مُحْدَثاتُها، وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَة، وَكُـلَّ بِدْعَةٍ ضَــلاَلَةٌ، وَكُلَّ ضَــلاَلَةِ فِي النَّـار.
خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزو خۆشه‌ویسـته‌كان!
هیچ گومانی تێدانیه‌ – بۆ مرۆڤی بڕوادار – كه‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی له‌ خزمه‌ت دوایین كتێبی خوا (قوڕئان)دا به‌سه‌رده‌برێ، جا به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی له‌ خزمه‌تدابووندا بێ‌؛ خوێندنه‌وه‌، تێفكرین‌و ڕامان، فێركردن، كارپێكردن … هتد، به‌باشترین جێگرتن جێگا ده‌گرێ‌‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ دنیاو دواڕۆژدا لێی به‌هره‌مه‌نده‌.
منیش كه‌ – وه‌ك باسكردنی چاكه‌ی خوا (التحدّث بنعمة‌ الله) ده‌یخه‌مه‌ڕوو- له‌وه‌تی فامم كردۆته‌وه‌، خوای به‌به‌زه‌یی‌و به‌خشه‌ر چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم‌و، به‌ فه‌رمایشتی به‌رزو بێ‌ وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ سه‌رگه‌رمی كردوومو، به‌ر له‌ ته‌مه‌نی بیسـت ساڵیی یه‌وه‌ هیدایه‌تی داوم، كه‌ قوڕئانی به‌ڕێزو پێز له‌به‌ر بكه‌م‌و، سه‌رقـاڵیی خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیره‌كانی قوڕئان‌و تێوه‌ڕامانی ئایه‌ته‌ پڕ به‌ره‌كه‌ته‌كانی‌و، لێوردبوونه‌وه‌یان بم.
هه‌ر بۆیه‌ش تێكڕای كتێب‌و نامیلكه‌و وتارو ده‌رسه‌كانم، كه‌م‌و زۆر له‌به‌ر ڕۆشنایی قوڕئان دابوون، كه‌ دیاره‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه‌؛ ئاخر ئایا ئیسلام بێجگه‌ له‌ قوڕئان پاشان سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر “صلى الله عليه وسلم”، كه‌ ئه‌ویش هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی قوڕئان‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن‌و كارپێكردنیه‌تی، شتێكی دیكه‌یه‌؟! بێگومان نه‌خێر.
ئنجا له‌مێژ ساڵیش بوو كه‌ براو خوشكانێكی دڵسـۆزی نزیك‌و ئاشنام، داوایان لێده‌كردم كه‌ ده‌ست بكه‌م به‌ دانانی ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌كی قوڕئان، هه‌تا له‌ ڕه‌مه‌زانی ساڵی (1428)دا هاته‌ دڵمه‌وه‌، كه‌ ناوی خوای لێبهێنم‌و ده‌ست به‌و كاره‌ گه‌وره‌و گرنگه‌ بكه‌م، به‌ڵكو ورده‌ ورده‌ به‌پێی بوارو ده‌رفه‌ت، هه‌رساڵه‌ هه‌ندێكی لـێ‌ ئه‌نجام بده‌م، له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵیی زۆرو جۆراو جۆریشـدا، هه‌تا ده‌رفه‌تێكی وام بۆ ده‌ڕه‌خسـێ‌ كه‌ بتوانم خێرایی تێدا بكه‌م‌و خۆمی بۆ یه‌كلایی (متفرِّغ) بكه‌مه‌وه‌و، خوا پشتیوان بێ‌ ته‌واوی بكه‌م، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن به‌به‌ریه‌وه‌ مابێ‌.
سه‌رچاوه‌ی دانانی ئه‌م ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌یه‌شـــم وێڕای سه‌رنجدانی زۆربه‌ی ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی كه‌ باون‌و ده‌ستم پێیان گه‌یشـتوه‌، بریتیه‌ له‌ وردبوونه‌وه‌و تێوه‌ڕامانی خۆم له‌ خودی قوڕئان، چونكه‌ بێگومان قوڕئان هه‌ندێكی هه‌ندێكی ڕوون ده‌كاته‌وه‌: (القرآن يُفَسِّـر بَعضُهُ بَعْضَـاً)، پاشان سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا  “صلى الله عليه وسلم”، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خواش ڕوونكه‌ره‌وه‌ (مُبَیِّن)ی قوڕئانه‌، وه‌ك خوا “صلى الله عليه وسلم” فه‌رموویه‌تی: وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ -44- النحل، واته‌: وه‌ زیكرمان بۆ لای تۆ ناردۆته‌ خوار تاكـــو ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی نێرراوه‌ته‌ خوار، بۆیان ڕوون بكه‌یه‌وه‌، وه‌ به‌ڵكو خۆشیان بیـربكه‌نه‌وه‌.
ئومێدیشم وایه‌ – به‌ یارمه‌تی خوای به‌خشـه‌ر “عز وجل” شایسته‌یی ئه‌وه‌م هه‌بێ‌ ته‌فسـیرو لێكدانه‌وه‌یه‌كی وا بۆ قوڕئان پێشكه‌ش به‌ مسـوڵمانانی كوردستان بكه‌م، كه‌ له‌ قوڕئان بوه‌شێته‌وه‌و مایه‌ی به‌هره‌و سوودی خوێنه‌ران بێ‌، به‌ تایبه‌تیش كه‌ زیاتر له‌ سی (30) ساڵه‌ له‌گه‌ڵ قوڕئانی به‌رزو مه‌زن‌و ته‌فسیره‌كانی‌و كتێبه‌كانی سوننه‌تدا خه‌ریكم‌و ده‌یان كتێب‌و به‌رهه‌می جۆراوجۆرم له‌ زۆربه‌ی بواره‌كانی زانسته‌كانی شـه‌ریعه‌تدا پێشكه‌ش كردوون.
شایانی باسیشه‌ كه‌ ئه‌و بیست‌و دوو مانگ زیندانیی كرانه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ – له‌ (10/7/2003 تاكو: 28/4/2005) – ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌و گرنگ بوو، بۆ زیاتر پێدا قووڵبوونه‌وه‌ی كتێبی خوا تبارك و تعالـی، وه‌ بۆ په‌یدابوونی تێگه‌یشتنی تایبه‌ت له‌ باره‌ی زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانی یه‌وه‌، ئه‌م ڕاستییه‌ش له‌ كتێبی: (الإسلام كما یتجلَّی فـي كتاب الله تعالـی)دا زۆر دره‌وشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته‌ ناڵێم‌و هیچكه‌سیش بۆی نیه‌ بڵـێ‌: كه‌ ئه‌م ته‌فسیره‌ی من تێروته‌واوه‌، چونكه‌ وێڕای سنوورداربوونی تواناو بڕستم له‌ به‌رانبه‌ر كتێبی له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ ڕه‌ها (مطلق)و بێسـنوور (لا محدود)ی خوادا، نه‌شـمویستوه‌ كه‌ زۆر به‌ملاولادا بچم‌و بچمه‌ نێو هه‌ندێك ورده‌كارییه‌وه‌، كه‌ یان من تێیدا پسپۆڕو شاره‌زا نیم، یان خوێنه‌ر پێویستی پێی نیه‌، له‌ كاتێكدا ده‌یه‌وێ‌ له‌ قوڕئان تێبگات‌و بزانێ‌ خوا تبارك وتعالـی ڕاسته‌وخۆ چی پێ‌ فه‌رمووه‌؟!
ئنجا هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم پڕ به‌ دڵ سوپاسی ئه‌و برا گه‌نجه‌ ڕووح سووك‌و گورج‌و گۆڵ‌و دڵسـۆزه‌ بكه‌م (حه‌زی نه‌كرد ناوی بهێنم)، كه‌ هه‌ڵسـا به‌ نووسینه‌وه‌و هێنانه‌ سه‌ر كاغه‌زو، پاشان تایپكردن‌و دوایی پێدچوونه‌وه‌و هه‌ڵه‌گیریی، سه‌رجه‌م ئه‌م زنجیره‌ ده‌رسه‌، كه‌ له‌ ئه‌سـڵدا له‌ شێوه‌ی وتار (محاضرة‌)دا پێشكه‌ش كراون، هه‌روه‌ها هه‌ڵسـا به‌ (تخریج)ی سه‌رجه‌م ده‌قه‌كانی سوننه‌ت، له‌ سه‌رچاوه‌ متمانه‌ پێكراوه‌كانه‌وه‌و، زه‌حمه‌ت‌و ماندووبوونێكی زۆری به‌م به‌رگی یه‌كه‌مه‌وه‌ – كه‌ سه‌رجه‌م سووڕه‌تی (البقرة) ده‌گرێته‌ خۆی – كێشـاوه‌، خوا به‌ باشـتـرین شێوه‌ پاداشتی بداته‌وه‌و، هـه‌ر صاڵح‌و ساغ‌و سه‌لامه‌ت‌و سه‌ربه‌رزبێ‌، له‌ خوای به‌رزو بێ‌هاوتاش داواكارم ئه‌و جۆره‌ گه‌نج‌و لاوانه‌ له‌ كوڕان‌و كچان له‌نێو گه‌له‌كه‌ماندا زۆر بكات.
شایانی باسیشه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌م ته‌فسـیـره‌ماندا باسی به‌ش (جز‌ء)ه‌كانی قوڕئان‌و دابه‌شكردنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك: – (حزب) – ناكه‌ین، چونكه‌ هه‌ر سووڕه‌تێك بۆخۆی شتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌كانی وه‌ك ئاڵقه‌كانی زنجیرێك پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن‌و، ئاشكراشه‌ كه‌ دابه‌شكرانی سه‌رجه‌م قوڕئان بۆ سی (30) به‌ش (جز‌و) و شه‌ست (60) (حزب)، شتێكه‌ له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ كراوه‌، بۆ ئاسانكاریی خوێندنی قوڕئان، دیاره‌ ئێمه‌ له‌ دابه‌شكردنی به‌رگه‌كانی ئه‌م ته‌فسـیره‌شـدا دیسان حیساب بۆ به‌شه‌كان (أجزا‌ء)ی ناكه‌ین‌و به‌ گوێره‌ی سووڕه‌ته‌كان به‌رگه‌كانی دیاری ده‌كه‌ین.
دوا قسـه‌شم ئه‌وه‌یه‌ كه‌:
ئه‌م ته‌فسیره‌ – وه‌ك پێشـتر گوتمان – له‌ ئه‌سڵدا به‌شێوه‌ی ده‌رس‌و وتار پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام دواتر خۆم دووجار به‌ وردیی پێیدا چوومه‌وه‌و به‌پێی پێویست ده‌ستكارییم كردوه‌، دیاره‌ هه‌موو ده‌رسێكیش به‌ناوی خواو ستایشی خوا “عز وجل” ده‌ستی پێكردوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌رسه‌كانه‌وه‌ ئه‌وانه‌مان لابردوه‌، بۆ زۆر دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌و، ئه‌و (خطبة‌ الحاجة‌)یه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م پێشكه‌ییه‌وه‌ هاتوه‌، له‌جیاتی سه‌ره‌تای سه‌رجه‌م ده‌رسـه‌كانه‌.
سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ، وَسَلامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.
عه‌لی باپیر

به‌رگی یه‌كه‌م: سووڕه‌تی الفاتحة و البقرة
به‌رگی دووه‌م: سووڕه‌تی ال عمران
به‌رگی سێیه‌م: سووڕه‌تی النساء
به‌رگی چواره‌م: سووڕه‌تی المائدة
به‌رگی پێنجه‌م: سووڕه‌تی الأنعام
به‌رگی شه‌شه‌م: سووڕه‌تی الأعراف
به‌رگی حه‌وته‌م: سووڕه‌تی الأنفال
به‌رگی هه‌شته‌م: سووڕه‌تی التوبة
به‌رگی نۆیه‌م: سووڕه‌تی یونس
به‌رگی ده‌یه‌م: سووڕه‌تی هود
به‌رگی یازده‌یه‌م: سووڕه‌تی یوسوف
به‌رگی دوازده‌یه‌م: سووڕه‌ته‌كانی الرعد، إبراهیم، الحجر
به‌رگی سێزده‌یه‌م: سووڕه‌تی النحل
به‌رگی چوارده‌یه‌م: سووڕه‌تی الإسراء
به‌رگی پازده‌یه‌م سوڕه‌تی الكهف و مریم
به‌رگی شازده‌یه‌م سووڕه‌تی طه والأنبیاء
به‌رگی حه‌ڤده‌یه‌م سووڕه‌تی الحج والمؤمنون
به‌رگی هه‌ژده‌یه‌م سووڕه‌تی النور والفرقان
به‌رگی نۆزده‌یه‌م سووڕه‌تی الشعراء والنمل
به‌رگی بیسته‌م سووڕه‌تی القصص والعنكبوت
به‌رگی بیست و یه‌كه‌م سووره‌تی الروم و لقمان و السجده‌
به‌رگى بيست و دووه‌م سووڕه‌تى الأحزاب و سبأ
به‌رگى بيست و سێيه‌م سووڕه‌تى فاطر ويس والصافات



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأحد مايو 01, 2022 8:52 pm عدل 15 مرات

kamalblbas يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
Mhammad

Mhammad


عدد المساهمات : 1
تاريخ التسجيل : 03/11/2018

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالسبت نوفمبر 03, 2018 2:29 pm

بارك الله فيك

تم الإرسال من خلال التطبيق Topic'it

ابو علي الكردي يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالسبت نوفمبر 03, 2018 3:28 pm

Mhammad كتب:
بارك الله فيك

تم الإرسال من خلال التطبيق Topic'it
و فيكم بارك الله تعالى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
sirwanhassan




عدد المساهمات : 2
تاريخ التسجيل : 19/09/2020

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالسبت سبتمبر 19, 2020 9:11 am

سڵاو
دەستان خۆش
ئەرێ کاکە باقی بەرگەکان لاتان دەست ئەکەوێ؟
بە تایبەت بەرگی تایبەت بە سورەتی ئەنبیاو کەهف
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالأحد سبتمبر 20, 2020 6:55 pm

sirwanhassan كتب:
سڵاو
دەستان خۆش
ئەرێ کاکە باقی بەرگەکان لاتان دەست ئەکەوێ؟
بە تایبەت بەرگی تایبەت بە سورەتی ئەنبیاو کەهف
وعليكم
ان شاء الله
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
sirwanhassan




عدد المساهمات : 2
تاريخ التسجيل : 19/09/2020

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالإثنين ديسمبر 21, 2020 3:49 am

سلاوی خواتان لێ سوپاستان ئەكەم هەر كاتێك بەرگی نوێتان دابەزاند ئاگادارمان بكەنەوە لە رێگەی ئەم ژمارەوە
چونكە زۆر تامەزرۆم
07740910297
07511610175

ابو علي الكردي يعجبه هذا الموضوع

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر Empty
مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر   ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر I_icon_minitimeالإثنين ديسمبر 21, 2020 3:39 pm

sirwanhassan كتب:
سڵاو
دەستان خۆش
ئەرێ کاکە باقی بەرگەکان لاتان دەست ئەکەوێ؟
بە تایبەت بەرگی تایبەت بە سورەتی ئەنبیاو کەهف
وعلیكم
برام هه‌ربه‌رگێكی لێ ده‌رچێ إن شاء الله به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
 
ته‌فسیری قورئانی به‌رزو به‌ پێز - عه‌لی باپیر
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ته‌فسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز - م.عبدالكریم مدرس
» ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی
» ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتایی قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكام و بابه‌تیك
» ته‌فسیری قورئان به‌ شه‌رح و به‌یان - مه‌لا عومه‌ری موده‌ڕسی
» له‌به‌ركردنی قورئانی مه‌زن - غریب عزیز

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: قورئان -زانستی قورئان-
انتقل الى: