ابو علي الكردي المدير
عدد المساهمات : 11655 تاريخ التسجيل : 01/09/2013 العمر : 62 الموقع : أربيل
| موضوع: داغستانی من -هه‌ردوو به‌رگ - ڕه‌سووڵ هه‌مزه‌تۆڤ الإثنين ديسمبر 25, 2017 10:23 pm | |
| داغستانی من دوو به‌رگ نووسه‌ر: ڕه‌سووڵ هه‌مزه‌تۆڤ عه‌زیز گه‌ردی له ئینگلیزییه‌وه كردوویه به كوردی ساڵی چاپ 1985 به‌غدا
له‌م كتێبه‌دا, ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆف له ژێر چه‌ند ناونیشانێكدا, كۆمه‌ڵێ بابه‌تی وروژاندووه, له‌وانه‌ش: “زمان, بابه‌ت, جۆر, شێواز, به‌هره, كار, ماڵ, مرۆڤ, گه‌ل, قسه, گۆرانی, كتێب”. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م ناونیشانانه بده‌ین, هه‌موویان ناونیشانی بابه‌تی تیۆریین و پێویستیان به لێكدانه‌وه‌ی زانستیی و گه‌ڕان و سووڕانی ئه‌كادیمی هه‌یه, به‌ڵام هه‌مزه‌تۆف به شێوازێكی بابه‌تی و تیۆری وشك و زمانێكی زانستی ئه‌بستراكت قسه‌یان له‌سه‌ر ناكات, به جۆرێك لێیان نادوێ كه ته‌نها پسپۆرانی بواره‌كان و خوێنه‌ری جیدی و ئه‌هلی نووسین لێی تێبگه‌ن, به‌ڵكو باسی هه‌ر یه‌كێك له‌م بابه‌تانه به شێوازێك ده‌كات, كه خوێنه‌ری ئاسایی تێ‌یان بگات و به جوانی بۆی ڕوون بێته‌وه كه مه‌به‌ستی چییه, نموونه‌كان له ژیانی خۆی و له ژیانی خه‌ڵكی گونده‌كانی وڵاته‌كه‌ی و باوك و دایك و هاوڕێ و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان و نه‌وه‌كانی پێش خۆی هه‌ڵده‌هێنجێ و بابه‌ته‌كان به نموونه‌ی ساده‌ی ژیانی ڕۆژانه و ئاسایی خه‌ڵك ڕوون ده‌كاته‌وه, هه‌مزه‌تۆف ئه‌م كاره‌ی به بێ ئاگایی و به نه‌شاره‌زایی له ڕووی زانست و تیۆره‌وه نه‌كردووه, به‌ڵكو به مه‌به‌ست و بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر وای كردووه, ئه‌و ده‌ڵێت: “ئه‌من به پێی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه نانووسم كه كتێبیان له‌سه‌ر ده‌نووسرێ, ئه‌من به ویست و فه‌رمانی دڵی خۆم ده‌نووسم, به‌ڵام دڵ هیچ یاسا و ڕێسایه‌كی نییه, یان باشتر بڵێم دڵ یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه, كه له‌گه‌ڵ هیچ یاسا و ڕێسایه‌كی دیكه یه‌ك ناگرێته‌وه
نووسه‌ر: ڕه‌سوولی هه‌مزه‌تۆف (1923-2003) له گوندی (تسادا)ی ناوچه‌ی (خونزاخ) له وڵاتی داغستان له دایكبووه, كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی داغستانی (هه‌مزه‌تۆف تساداسا)یه و خۆشی جگه له كتێبی به‌ناوبانگی (داغستانی من), چه‌ندین دیوانی شیعریی هه‌یه.
كتێبى يه‌كه‌م كتێبی دووه‌م
عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في السبت مارس 02, 2024 5:12 pm عدل 2 مرات | |
|
ابو عبدالرحمن الكردي مشرف
عدد المساهمات : 5013 تاريخ التسجيل : 03/09/2013 العمر : 48 الموقع : (أرض الله الواسعة)
| موضوع: رد: داغستانی من -هه‌ردوو به‌رگ - ڕه‌سووڵ هه‌مزه‌تۆڤ الأحد فبراير 04, 2018 1:14 am | |
| بارك الله فيكم وجزاكم الله خيرا واحسن الله اليكم واعانكم الله ويسر امركم كان الله لكم وكثر من امثالكم ادام الله بقائكم علي الخير | |
|