منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 دروستبونى ژیان و بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن - ناظم ناصح

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 5652
السٌّمعَة : 0
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: دروستبونى ژیان و بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن - ناظم ناصح    الخميس فبراير 23, 2017 8:26 pm




دروستبونى ژیان و بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن
نووسینی: ناظم ناصح
بڵاوكار: نووسینگه‌ی ته‌فسیر - هه‌ولێر
چاپی یه‌كه‌م 1431- 2010

 پرسیارێكی هه‌ستیار و ناسك له‌ مێژ بوو له‌ هه‌ست و بیری مرۆڤدا ده‌خولایه‌وه‌ كه‌ هه‌رده‌م پرسیاری ده‌كرد و ده‌یووت: ئایا ژیان چۆن دروست بووه‌؟، داروین له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌، بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی داڕشت، كه‌ ده‌یووت: له‌ سه‌ره‌تادا به‌ ڕێكه‌وت( الصدفة) زینده‌وه‌رێكی ساده‌ و سه‌ره‌تایی له‌ ته‌نۆچكه‌یه‌ك یان خانه‌یه‌كی نازیندوی ژێر خاكدا به‌ كاریگه‌ری ژینگه‌ دروست بووه‌ و پاشان ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ به‌ره‌به‌ره‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و گۆڕاوه‌ بۆ گیانداری تر، تاوه‌كو هه‌زاره‌ها جۆری گیانداری تر له‌ یه‌كترییه‌وه‌ دروست بوون و دواتر له‌ دوا قۆناغدا ئاژه‌ڵێك دروست بوو كه‌ له‌ ڕووی عه‌قڵ و زیره‌كییه‌وه‌ تۆزێك پێشكه‌وتووبووة هه‌روه‌ها له‌ ڕووی شێوازی هه‌ڵكه‌وتنی ئه‌ندامه‌ جه‌سته‌ییه‌كانه‌وه‌ زۆر له‌ مه‌یمه‌ن نزیك بوو، پاشان ئه‌م گیانداره‌ په‌ره‌ی سه‌ند و دوو لقی لێ جیابووه‌وه‌، لقێكیان بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی مه‌یمونه‌كان و ئه‌وی تریش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ په‌ره‌ سه‌ندو گۆڕا بۆ مرۆڤ كه‌ لێره‌دا یه‌كه‌م خاڵی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێكرد!
كه‌واته‌ چۆله‌كه‌و مشك و كیسه‌ل ، بزن و به‌راز و مه‌یموون، باپیره‌ گه‌ورانی مرۆڤن له‌ نه‌زه‌ری داروین! به‌م بیردۆزه‌ ته‌م و مژاوییه‌ داروین ویستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌كه‌ ده‌یووت ژیان چۆن دروست بووه‌ ؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م بیر و ڕایه‌ پرسیاره‌كه‌ نابڕێنیته‌وه‌، به‌ڵكو مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی پرسیرێكی زۆر دژوارتر ده‌كاته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ( ئایا مرۆڤ له‌ داهاتوودا ده‌گۆڕێت بۆ چ گیاندارێك ؟ ) چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بێت كه‌ مرۆڤ به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانی جه‌سته‌ی گیاندارانی پێش خۆیه‌وه‌ دروست بووه‌، ئه‌وا بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕێێ ئه‌وه‌ بكات كه‌ له‌ سه‌رده‌مێكدا، جه‌سته‌كه‌ی ئه‌ویش به‌ په‌ره‌سه‌ندندا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گۆڕێت بۆ كائینێكی تر، به‌ڵام ئایا ده‌گۆڕێته‌وه‌ بۆ مه‌یموون و كه‌نغه‌ر و سمۆره‌ و ده‌چێته‌وه‌ نێو دارستان وه‌ك سه‌ره‌تاكه‌ی، یاخود به‌ره‌و پێشه‌وه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت و ده‌بێته‌ بوونه‌وه‌رێك كه‌ ئه‌ستێره‌ قووت بدات ؟!. ئه‌سڵه‌ن ئه‌مه‌ گاڵته‌جاڕی و یاریكردنه‌ به‌ نرخ و قیمه‌تی مرۆڤایه‌تی...


داگرتنی ئه‌م كتێبه‌
=========

داگرتنی ڕاسته‌وخۆ

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
 
دروستبونى ژیان و بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن - ناظم ناصح
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: زانست , بواری پزیشكی , ده‌روون زانی-
انتقل الى: