منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 5429
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی    الأربعاء فبراير 15, 2017 8:34 pm




ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
" 10 به‌رگ"
لیكدانه‌وه‌ی: مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی
چاپی: دووه‌م 1431-2010- بیروت

کورتەیەک لە ژیانی موفەسیری قورئان و موجاھیدی ئیسلام، شێخ عوسمان عبدالعزیز
ئامادەکردنی: پەیجی پیاوێک لە نوور
مامۆستای موجاھید و موفەسیری قورئان، عەللامە شێخ عوسمان عبدالعزیز موحەممەد ساڵی (١٩٢٢) زایینی لە گوندی (پریسی سەروو) کە لە قەزای ھەڵەبجەو پارێزگاری سلێمانیدایە ھاتۆتە دونیاوە.
مامۆستای بەڕێزمان ھەر لە منداڵییەوە لەناو زانست و زانایاندا پێگەیشتووەو لەنزیک مەدرەسەی (پریس) گۆشکراوە کە زانایان و قوتابیان لە ھەموو شوێنێکەوە بە مەبەستی بەدەستھێنانی زانست و زانیاری لەو سەرچاوە پاکەوە ڕوویان تێدەکرد.
مامۆستاو مودەریسی ھەڵکەوتوو شێخ (عبدالعزیز محمد) باوکی مامۆستا سەرپەرشتی وانە وتنەوەی کردووە کە بە یەکێک لە دیارترین زانای سەردەمی خۆی لە ناوچەکەدا ناسراوەو تەقواو چاکسازی و میوانپەروەر و سەخی بووە، لەبەر فراوانی زانستی لە بوارە فیقھییەکاندا بە پێشەوا ئیمام مالیکی سەردەمی خۆی ناوبراوە.
جەنابی مامۆستا مەلا عوسمانی ڕەحمەتی لە ژیانی پڕ بە فەڕیدا سێ ھاوسەری بوونە، ھاوسەری یەکەم ڕێزدار عەتییە خانە کچی شێخ سدیقی شێخ مەعرووفی نێرگسە جاڕییە باوکی یەکێکە لە گەورە شێخانی ڕێبازی قادری کە لە ھەردوو گوندی نێرگسە جاڕ و ئەحمەد برندە بوو.
عەتییە خان لەگەڵ مامۆستا مەلا عوسمان بەشداری ھەموو قۆناغەکانی دەکات و ئافرەتێکی بەڕێزو ئارام گر بوو.
زۆر یارمەتی مامۆستای داوە لە سووک کردنی ناڕەحەتییەکانی و بەڵکو زۆر جاریش لە وەڵامدانەوەی بابەتە شەرعییەکاندا دەربارەی فتوا یارمەتی مامۆستای داوە بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە تایبەتن بە ئافرەتان و وەڵامی مامۆستای دەگواستنەوە.
ئەم خێزانە بەڕێزەی مامۆستا ساڵی ١٩٩٢ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەنی بەریتاینا کۆچی دوایی کردووە.
ھاوسەری دووەمی مامۆستا پاش چوار لە کۆچی دوایی عەتییە خان دەبێت، بەناوی خانم ڕەحیم، کە خەڵکی گوندی زەڵمی سەر بەناحییەی خورماڵە. ئەم خێزانە بەڕێزەی مامۆستایش ساڵی ١٩٩٧ کۆچی دوایی دەکات.
ھاوسەری سێھەمی مامۆستا ئافرەتێکی بەڕێز دەبێت لە گوندی ئەحمەد برندە بەناوی بەھییە حمەامین، دوای کۆچی دوایی مامۆستا ھەموو مافێکی شەرعی لەمیرات و نەفەقە دەدرێتێ و دەگەڕێتەوە ناو کەس و کاری.
تەواوی منداڵە لەدایک بووەکانی مامۆستای ڕەحمەتی ھەموویان لە خێزانی یەکەمی مامۆستان، مامۆستای ڕەحمەتی (١٢) منداڵی لە خێزانی یەکەمی (عەتییە خان) دەبێت، شەش کوڕ و شەش کچ.
کوڕ و کچێکی دەمرن و سیان لە کوڕەکانیشی لە ساڵی (١٩٩٤) لە ڕووداوی شەڕی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نیشتمانی شەھید دەبن.
کوڕە شەھیدەکانی مامۆستا مەلا عوسمانی ڕەحمەتی ئەمانەن:
١. زوبێر تەمەنی (٢١) ساڵ.
٢. سەعید (١٧) ساڵ.
٣. عبدالقادر (٣٥) ساڵ.
دووان لە کوڕەکانی دەمێننەوە مامۆستا ئیبراھیم و حاجی عبدالرحمن، مامۆستا ئیبراھیمیش لە ڕەمەزانی ٢٠١٠ کۆچی دوایی کرد و گەڕایەوە بەردەم حزووری خوای گەورە، خوا لە خۆی و باوکی بەڕەوشتی خۆش بێت.
جەنابی مامۆستای ڕەحمەتی بڕیار بوو لە مانگی چواری ساڵی (١٩٩٩)دا گەشتێک بکات بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام قەدەری خوای گەورە وابوو گەشتەکەی مامۆستا دوا کەوت و کەوتە سەرەتای مانگی پێنجی داھاتووی ھەمان ساڵەوە، لەکاتی چوونیشی بۆ دەرەوە ھەردوو کوڕەکەی مامۆستا ئیبراھیم و عبدالرحمن لە خزمەتیدا بوون، لە سنووری سوریا – عێراقەوە ڕۆیشتن بۆ دیمەشق لە شەوی (١١/١٢ – ٥ – ١٩٩٩) ئازارێکی کتوپڕ لە سنگی درووست بوو، توانای ھەناسەدانی قورس و گران کردبوو. عبدالرحمنی کوڕی دەگێڕێتەوەو دەڵێت لەم بارەشدا مامۆستا بەردەوام بوو لەسەر شەونوێژ، کاتێ ئازاری زۆر بوو داوام لێکرد، بیبەین بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دڵنیایکردینەوە فەرمووی ئازارێکی ئاسانەو دەڕوات.

تێبینی/ له‌به‌رگی دووه‌م به‌ دواوه‌، به‌ پێی جزم و سووره‌ته‌كان پێڕستی بۆ كراوه‌.
داگرتنی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
===============

به‌رگی یه‌كه‌م: جزمی 1،2،3
به‌رگی دووه‌م: جزمی 4،5،6
به‌رگی سێیه‌م: جزمی 7،8،9
به‌رگی چواره‌م: جزمی 10، 11، 12
به‌رگی پێنجه‌م: جزمی 13، 14، 15
به‌رگی شه‌شه‌م: جزمی 16، 17، 18
به‌رگی حه‌وته‌م: 19، 20، 21
به‌رگی هه‌شته‌م: 22، 23، 24
به‌رگی نۆیه‌م: 25، 26، 27
به‌رگی ده‌یه‌م: 28، 29، 30


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
qasm

avatar

عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 13/01/2014

مُساهمةموضوع: رد: ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی    الأحد يونيو 25, 2017 3:33 am

خودا پاداشتان بداته‌وه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز " 10 به‌رگ" - مامۆستا عثمان عبدالعزیز - رحمه الله تعالی
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: قورئان -زانستی قورئان-
انتقل الى: