منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4617
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر   السبت سبتمبر 10, 2016 6:00 pm




پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر
بڵاوكار: ب - چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌
چاپی یه‌كه‌م 2008 و 2011


داگرتنی كتێبه‌كه‌
=======
به‌رگی یه‌كه‌م
به‌رگی دووه‌م

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras2017



عدد المساهمات : 5
تاريخ التسجيل : 18/09/2016

مُساهمةموضوع: رد: پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر   الأحد سبتمبر 18, 2016 12:49 pm

دەستەکانتان خۆشبێت، یاخوا جەژنتان پیرۆز بێ
هەڵبەت کتێبێکی گرنگتان بەرزکردۆتەوە.. خەریکە نەوت چەنەها نەتەوە بەشەڕبێنێت و هەزاران مناڵ هەتیو بکات
ئەو نیعمەتەیە کەمرۆڤەکان کردوویانە بە نیقمەت، ئەوەتا لەکاتی دۆزینەوەیدا کێڵگە و باخات تێک ئەدرێ... لەکاتی دەرهێنانیشیا ژینگەکە و ناوچەی دەوروبەری تێک ئەدرێ...
ئینجا لەکاتی گرێبەندی فرۆشتنیا ژمارەیەک گەندەڵی لەژێر ناوی شیرینییەوە ئەنجامئەدرێ..
وەهەروەها لەکاتی گواستنەوەیشیا تانکەرەکان ڕێگا گشتییەکان و تایبەتییەکان تێک و پێک ئەدەن و قەڕەباڵغی و .. دروست ئەکەن و نیو مانگ نیو مانگ لەدەرەوەی وڵات ئەبن خوا ئەزانێ شوفێرەکان لەوێ چی ئەکەن... جارجاریش ڕوداوی ترسناک دروست ئەبێ
بەڵام بۆڕییەکان هێشتا باشترن چونکە ئەگەر بەبێ ژمێرەر یان پێوەری نەوتی رەوانەکراویش بێت خۆ خەڵکی ئاگای لێ نییە... هەروەک ئەڵێن لە 2003 ەوە ئەمەریکا سعاتی بۆڕییەکانی نەوتی عیراقی لێکردۆتەوە و هەر لەگۆترە بۆخۆی نەوت ئەبات - من قسە لەسەر ئەوە ناکەم چونکە کێ ئەزانێت ئەمەڕاستە یان نا هەروەها پێشتریش سەدام بۆری تایبەتی بۆفەلەستین هەبوو.. کەچی ئێمە نەوتمان کەم بوو..
بێینەوە قسەی خۆمان، دوای گواستنەوەشی کە پارەکە وەردەگیرێ.. هەر نیقمەتە چونکە بە یەکسانی یان بەدروستی ناگاتە دەستی هاوڵاتیان ... وئەبێتە شەڕە حیزب چونکە حیزبێک وا هەست دەکات کە کەمتری بەرکەوتووە، خۆ گەر ئەو هەستە نەبێ فشەفش ناکات و خەمی خەڵکی نییە بەڵکو خەمی ئەوەیەتی کە کەمترگەندەڵی بەرکەوتووە..
گەر وانەبێت نەوت شێکی باشەو پێویستە لەم تەکنەلژیایە دوا نەکەوین و بودجەی خۆمان بەبێ منەتی شیعە و فڵانو فیسار دابین بکەین
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras2017



عدد المساهمات : 5
تاريخ التسجيل : 18/09/2016

مُساهمةموضوع: رد: پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر   الأحد سبتمبر 18, 2016 1:22 pm

شتێکیتریش کە لێی بێئاگاین ئەویش گەمژەیی تەوای وڵاتانی هەناردەکاری نەوتە بە روسیا دەستپپێبکە بۆ فەنزوێلا بۆ وڵاتانی ئۆپێک تا ململانێی  نێوان ئێران و سعودیە هەموو بەرپرسن لە هەرزان فرۆشیی نەوت و بە تاڵان چوونی بۆ زڵهێزکان... با ئەوەش بزانن کە لە زۆرشوێن نەوت هەیە بۆنموونە ئەمەرکا بەڵام زیادەڕەوی ناکات لە دەرهێنانی چونکە لە شوێنیتر بەبەلاش بۆی دێت...
لە کوردستانی خۆمان هەموو حیزبەکان بە وردو درشتییانەوە کێڵگەی نەوتیی تایبەت بەخۆیان هەیە.. بەڵکو وای لێهاتووە بیرەنەوتی تاکە کەسییش هەیە با لێرە ناوی فڵانە هونەرمەندە و فلانە کەبابچییە و .. نەهێنم کە بیرەنەوتی تایبەت بەخۆیان هەیە، جا نۆرەی حیزبە جیاجیاکانە.. خۆ هەموویان پشکی خۆیان هەیە بەڵام کاتێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناڕەزایەتی دەرئەبڕن کە پشکی خۆیان ڕازینین..
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras2017



عدد المساهمات : 5
تاريخ التسجيل : 18/09/2016

مُساهمةموضوع: رد: پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر   الأحد سبتمبر 18, 2016 1:33 pm

بیرمەندانی ئیسلامی لە سەدەی ڕابردوودا بەوە پێناسەی (ئیستیعمار)یان کردووە کە بریتییە لە بردنی کەرەستەی خاوی وڵاتە داگیرکراوەکە بە هەرزانترین نرخ پێدانی کەرەستەی پیشەسازییانەی خۆی بە گرانترین نرخ.
بۆیە ئەم داشکانەی نرخی نەوت شێوازێکە لەئیستیعمار.. بۆیە نەک نەوتەکەمان بەڵکو خودی خۆمانیش ئەکڕڕێین و ئەفرۆشرێین ـمەبەستم وڵاتانی وڵاتانی جیهان سێهەمە بەگشتی ـ بە هەرزانترین نڕخ بە بێئەوەی بەخۆمان بزانین!
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
پاڵاوتگه‌ و ته‌كنۆلۆژیای نه‌وت 2 به‌رگ - ئه‌ندازیاری كیمیاوی فرهاد جمیل نادر
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: زانست , بواری پزیشكی , ده‌روون زانی-
انتقل الى: