منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 به‌شێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال - وه‌رگێڕانی سۆران علی

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4624
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: به‌شێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال - وه‌رگێڕانی سۆران علی   الخميس يوليو 14, 2016 11:03 am




به‌شێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال
ئاماده‌كردنی: معد فیاض
وه‌رگێڕانی: سۆران علی
بڵاوكار: كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك
چاپی: یه‌كه‌م كه‌ركوك 2009

مام جه‌لال ئه‌مڕۆ وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سیاسه‌تمه‌دارێكی ناودارو لێهاتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌مان قورسایی و كاریگه‌ریی هه‌یه‌و گه‌لێك له‌و رووداوه‌ ئیجابیانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مه‌یدانی سیاسی و ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ رووده‌ده‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ شوێن په‌نجه‌ی ئه‌ویان پێوه‌ دیاره‌.
ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكی كه‌مه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال، گێڕانه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیانه‌یه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (مه‌عد فه‌یازه‌و)ه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ)ی له‌نده‌نی به‌ زمانی عه‌ره‌بی بلاوكراوه‌ته‌وه‌ و (سۆران عه‌لی) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌گه‌ر چی دیدارێكی درێژخایه‌نی رۆژنامه‌وانییه‌، به‌لام به‌ركوڵێكی به‌پێزو پڕ بایه‌خه‌و پڕه‌ له‌ زانیاری به‌ كه‌ڵك بۆ ده‌رخستنی قۆناغێكی گرنگی مێژوویی و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد و سیاسی كه‌سایه‌تێكی تێكۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان. خاوه‌نی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌، كه‌سێكی به‌ توانا، ئازاو لێهاتوه‌ ، له‌ ئێستادا وه‌ك شه‌خسیه‌تێكی گه‌وره‌ی كورد و عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ ته‌واوی دونیادا ناسراوه‌، وورده‌كارییه‌كانی ژیانی و چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی خه‌بات و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی تێكۆشانی له‌م دیداره‌ به‌ شێكیانی له‌ خۆ گرتووه‌، كارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌یان له‌ دووره‌وه‌ ناسیوه‌. خوێنه‌ر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌رده‌یه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی، باشترو زیاتر ئاشنای ده‌بن، بایه‌خه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا زیاتره‌، چونكه‌ كوردستان و عیراق هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانی چاره‌نوسساز ده‌نێن.
به‌ركوڵێكه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی
مام جه‌لال وه‌ك خۆی باسی ده‌كات هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌ چوارده‌ ده‌فته‌ری تێبینی گه‌وره‌دا نوسیوه‌ته‌وه‌و هێشتا بلاوینه‌كردۆته‌وه‌، به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌وه‌ی له‌م به‌شانه‌دا خراونه‌ته‌ روو، به‌شێكی زۆر كه‌می ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ ئه‌زموون و سه‌رده‌م دیده‌یه‌و لایه‌نی كه‌می وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ جه‌نجاڵ و پڕاوپڕه‌ نیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ ده‌توانن هیچ نه‌بێت كه‌لێنێكی بچووكی رووداوه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌كانی پشت په‌رده‌ بخه‌نه‌ڕوو، هه‌ندێك زانیاری ووردو بایه‌خدار ئاشكرا بكه‌ن كه‌ پێشتر نه‌زانراون، كه‌مێك له‌ كه‌لێن و بۆشایی راستی رووداوه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌، خوێنه‌ر وا لێبكه‌ن به‌ چاوێكی تیژتر رووداو به‌سه‌رهاته‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی بخوێنێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی ته‌واوی كه‌سایه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌ ئاست گۆڕانكارییه‌ گرنگه‌كانی رابردوو تێبگات. گرنگی ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌ له‌وه‌دایه‌، شتێكی ده‌گمه‌نه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سه‌رۆكی وولاتان له‌ ژیانماندا بن و بێسڵه‌مینه‌وه‌ توخنی بابه‌تێكی وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیان بكه‌ون، كه‌ هه‌ر زانیارییه‌كی چه‌نده‌ بچووكیش بێت، به‌نده‌ به‌ ته‌واوی بواره‌كانی ژیانی ولاته‌كه‌و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر داده‌نێت و دوریش نییه‌ كێشه‌و گیروگرفتیش به‌ دوای خۆیدا بهێنێت، هه‌ر بۆیه‌ سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كان، نووسینه‌وه‌و ئاشكراكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ كاتی دوای وازهێنان له‌ پۆسته‌كانیان یاخود خانه‌ نیشینبوونیان یان دانیشتنیان. هه‌روه‌ها ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ بایه‌خێكی دیكه‌یان له‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌رۆكی ولاتێك و حیزبێكی گه‌وره‌ دێت و راستگۆیانه‌ ئه‌و رووداوانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵیان ژیاوه‌، له‌وه‌شدا خۆی نه‌بواردووه‌ له‌ باسكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌سایه‌تی خۆی یاخود هه‌ڵسوكه‌وتییه‌وه‌ یان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا باسكردنی ژیانی تایبه‌تی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان له‌ ولاتی تازه‌ پێگه‌یشتوو یان خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا قه‌ده‌غه‌كراوه‌. كه‌چی ئه‌م دێت و ته‌نانه‌ت دڵفراوانانه‌ ئه‌و نوكتانه‌ش ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی خۆیه‌وه‌ وتراون. خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م كتێبه‌ له‌بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری و كۆمه‌لایه‌تی كه‌ركوكه‌و له‌ ئاماده‌كردنی معد فه‌یازه‌و سۆران عه‌لی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ كردوویه‌تی به‌كوردی.
تێبینی/ ئه‌م پێشه‌كیه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی گكوردستانی نوێ وه‌رگیراوه‌

داگرتنی ئه‌م كتێبه‌
=======
لینكی ڕاسته‌وخۆ****لینكی تر
4SHARED###ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
 
به‌شێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال - وه‌رگێڕانی سۆران علی
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: یاده‌وه‌ری ،گه‌شتنامه‌ ،كه‌ساییتیه‌كان-
انتقل الى: