منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةالمنشوراتس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا - احمد كاكه‌ محمود

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 6188
السٌّمعَة : 3
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا - احمد كاكه‌ محمود    الأحد مايو 15, 2016 9:18 pm



سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا
نووسینی: احمد كاكه‌ محمود
چاپی ساڵی 1404ك-1983ز به‌غدا

ئه‌م كتێبه‌
ئایا سه‌ربه‌ستی كامه‌یه‌...؟ بریتیه‌ له‌ ئاشوبه‌ و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و به‌ره‌ڵایی و راكردن له‌یاسا..؟ به‌ ئلره‌زوو ڕابوێری .. ته‌ماشای شه‌ره‌فی ئه‌م و ئه‌و بكات..؟ هه‌موو كه‌س ده‌ست له‌ شه‌ره‌ف و نامووسی بشؤرێ...؟ جه‌رده‌یی بكرێ..ز گزیكاری و خیانه‌ت..به‌رتیل..؟ سوو خواردن...؟داماڵینی به‌رگی عیزه‌ت و شه‌ره‌ف..؟
ئه‌م كتێبه‌، چمكیكی سه‌ربه‌ستی نیشان ئه‌دات له‌ ئیسلامدا، به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:
- نرخ و ڕێزی كرێكار له‌ ئیسلامدا.
- خه‌شم و قینی ئیسلام له‌ بێ كاره‌و ته‌ممه‌ڵ و ده‌ست پانكردنه‌وه‌ ( سواڵ ).
- بایه‌خ و ڕێزی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا، له‌گه‌ڵ چاوگێڕانێك به‌ یاساكانی تری جیهاندا.
- زیانه‌كانی عه‌ره‌ق و بیره‌.
- زیانه‌كانی تێكه‌ڵاوی نێرینه‌و مێیینه‌.
- به‌راوردێكی یاسای ئابووری.

داگرتنی ئه‌م كتیبه‌
=======
ڕاسته‌وخۆ****لینكی تر
4SHARED###ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras

avatar

عدد المساهمات : 473
السٌّمعَة : 0
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا - احمد كاكه‌ محمود    الأربعاء مايو 18, 2016 6:27 pm


له‌ به‌هاری‌ 1950زایینیدا له‌ وه‌رزێكی‌ زۆر به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی‌ ئه‌و ساڵه‌دا كۆرپه‌یه‌كی‌ ده‌ست و په‌نجه‌ جوان و چاوڕه‌ش و چاوگه‌ش له‌ دامێنی‌ دایه‌ خاتوونی‌ زه‌حمه‌ت كێش دێته‌ دونیاوه‌و له‌ پاڵ چیا سه‌ركه‌ش و دوژمن به‌زێنه‌كانی‌ یالاَنپێی‌ سه‌رفرازدا ، پاشان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رپێ كۆمه‌ڵێ ڕه‌وشتی‌ جوانی‌ موسڵمانانه‌ی‌ هه‌ر به‌مناڵی‌ پێوه‌ دیار بوو ، زۆر گوێ ڕایه‌ڵی‌ دایك و باوكی‌ بوو ، به‌ هه‌ر لایه‌كدا بیان ناردایه‌ به‌بێ لاكردنه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵیان بوو ، له‌ خوار ته‌مه‌نی‌ حه‌وت ساڵییه‌وه‌ دایك و باوكی‌ به‌ڕێزی‌ ، خوا ئه‌یخاته‌ دڵیانه‌وه‌ كه‌ بینێرنه‌ به‌ر خوێندنی‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كان ، بۆیه‌ دایكی‌ به‌رێزی‌ ئه‌یخاته‌ سه‌ر كۆڵی‌ ماندونه‌ناسیی‌ و ده‌یباته‌ خزمه‌تی‌ یه‌كه‌م مامۆستای‌ وانه‌ شه‌رعییه‌كان جه‌نابی‌ مامۆستا ( سید حسێن ) هه‌ر له‌ دێی‌ یالاَنپێی‌ زێدی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د واته‌: له‌ ساڵی‌ (1957)ـه‌وه‌ ئه‌نێررێته‌ به‌ر خوێندنی‌ شه‌رعی‌ . وه‌ یه‌كه‌م مامۆستای‌ وانه‌ شه‌رعییه‌كان بۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د مامۆستا ( سید حسین ) بوو كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ ئێران بوو ، - له‌ ساڵی‌ 1987 _ 1988 كاتێ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دو هاوه‌لاَنی‌ هیجره‌تیان كرد بۆ ئێران له‌ شاری‌ مه‌ریوان مامۆستا سید حسین كه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌دی‌ بینییه‌وه‌ به‌و هه‌موو رۆشنبیریی و كه‌سایه‌تیی‌ و سه‌ركرده‌وه‌ ، زۆر خۆشحاڵی ده‌ربڕی‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێ له‌ قوتابیه‌كانی‌ ساڵی‌ ( 1957 )ـی‌ بۆته‌ یه‌ك له‌سه‌ركرده‌و هه‌ڵكه‌وتوانی‌ جیهان و سه‌ركردایه‌تی‌ موجاهیدان ده‌كات - جه‌نابی‌ مامۆستا له‌گه‌ڵ (12) كه‌سی‌ تری‌ گوندی یالاَنپێ كه‌ ئێسته‌ زۆربه‌یان ماون نێردرانه‌ به‌ر خوێندن و بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێ مانگی‌ (250) فلس یارمه‌تی‌ بۆ مامۆستای‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ ته‌رخان كرا ، له‌ نێو هاوه‌ڵه‌كانیدا ووریایی‌ و زیره‌كی‌ و گوێڕایه‌ڵی‌ مامۆستا بوبووه‌ جێی‌ سه‌رنجی‌ مامۆستاكه‌ی‌ ، دایك وباوكی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌دیش به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌تكردنی‌ جه‌نابی‌ مامۆستا سید حسین ، چونكه‌ هیواو ئه‌مه‌لێكی‌ گه‌وره‌یان بۆ كۆرپه‌كه‌یان هه‌بوو . پاش ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر لای‌ مامۆستا سید حسین ده‌مێنێته‌وه‌ و دوایی‌ ئه‌نێردرێته‌ گوندی‌ (ته‌پی سه‌فای‌ سه‌رو) و له‌وێش لای‌ جه‌نابی‌ مامۆستا سید نجم الدین -به‌ره‌حمه‌ت بێت- درێژه‌ به‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌كان ده‌دات .پاشان ده‌نێردرێته‌ گوندی‌ (هانه‌ی دن) له‌وێش لای‌ جه‌نابی‌ مامۆستا مه‌لا موسته‌فای‌ ڕه‌حمه‌تی‌ درێژه‌ به‌وانه‌كانی ده‌دات ، پاشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ نیعمه‌تیی و مامۆستا مه‌لا عیزه‌ت هه‌رسێ كیان له‌ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێراندا به‌ شوێن خوێندندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن . پاش ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستانی‌ عێراق و له‌ شاری‌ خورماڵ له‌ مزگه‌وتی‌ عبدالله ی‌ كوڕی‌ عومه‌ر له‌ خزمه‌ت جه‌نابی‌ م . مه‌لا محمدی‌ مه‌لا به‌ها درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن ، پاش ئه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ ساڵێكیش له‌گوندی‌ (نه‌وێ) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز م. عبدالرحمن حه‌یدری‌ وانه‌ی ئاینییان خوێندووه‌و پاشانیش بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ چووه‌ته‌ خزمه‌ت عه‌للامه‌ جه‌نابی‌ م . مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو هه‌ر له‌ خزمه‌ت ئه‌ویشدا ئیجازه‌ی‌ مه‌لایه‌تی‌ وه‌رگرتووه‌ .ساڵی‌ 1967 كه‌ په‌یمانگای‌ ئیسلامی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ته‌وه‌ مامۆستا چووه‌ته‌ ئه‌وێ و ساڵی‌ 1971 په‌یمانگای‌ ته‌واو كردووه‌ . وه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریدا پێنج تا شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری‌ به‌ڕێزی‌ له‌ گوندی‌ (شیره‌مه‌ڕ) وه‌ك پێش نوێژو وتاربێژ ماوه‌ته‌وه‌ ، وه‌ له‌و ساڵه‌ به‌دواوه‌ بۆ گوندی‌ (بناوه‌سوته‌)ی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ پێنجوێن هیجره‌ت ده‌كه‌ن و له‌وێ چوار ساڵ ئه‌مێننه‌وه‌و خوای‌ گه‌وره‌ دوو جگه‌ر گۆشه‌یان به‌ناوی‌ فاروق و عیرفان پێ ده‌به‌خشێ ، پاشان له‌ 1974 _ 1975 له‌ شاری‌ پێنجوێن له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌رزان له‌ مزگه‌وتی‌ به‌ركێو ده‌بێته‌ پێش نوێژو وتاربێژی‌ ئه‌وێ . پاش نه‌كسه‌كه‌ی‌ 1975 ی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ خوڕماڵ و له‌وێ له‌مزگه‌وتی‌ مه‌لا عبدالله‌ی گوڵپیی ده‌بێته‌ پێش نوێژو وتاربێژ ، كه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌حوه‌ی‌ ئیسلامی‌ زۆر لاواز بوو ، مامۆستا زۆر بوێرانه‌ ته‌فسیری‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئانی‌ ده‌كردو خه‌ڵكی‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ سیاسه‌ت و ئاكاره‌چه‌وته‌كانی‌ ڕژێمی‌ به‌عس به‌ ئاگا ده‌هێنایه‌وه‌ و خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ شوێنه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خورماڵ ئاماده‌ی وتاره‌كانی‌ هه‌ینیی‌ ده‌بوون ، وه‌ هه‌ر له‌وێش كۆمه‌ڵێ لاوی‌ خواویست به‌ده‌رس و وتاره‌كانی‌ پێگه‌یاند ، كاتێك كه‌ به‌عسیه‌كان زانیان جه‌نابی‌ مامۆستا كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌و بۆ لای‌ ئیسلام ڕای كێشاون ، ئیتر به‌ربوونه‌ نانه‌وه‌ی‌ پلان و ئاژاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ دوور خستنه‌وه‌ی‌ مامۆستا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ، ئه‌وه‌بوو دوای‌ وتارێكی‌ رۆژی هه‌ینیی‌ سێ ( 3 ) جه‌ندرمه‌ی‌ ئه‌منی‌ خورماڵ ته‌قه‌یان له‌ ده‌رگای‌ ماڵی‌ مامۆستا داوه‌و به‌ خێزانی‌ به‌ڕێزیان وتووه‌ : جه‌نابی‌ مامۆستا لێره‌یه‌ ؟ ئه‌ویش وتویه‌تی : به‌ڵێ فه‌رموون .. ئه‌وانیش نه‌هاتبوونه‌ ژووره‌وه‌ و، وتبوویان به‌ئه‌رك نه‌بێت ئیشمان به‌ جه‌نابی‌ مامۆستایه‌ ( 5) ده‌قیقه‌ ده‌چین تا مه‌ركه‌زو ته‌شریف دێنێته‌وه‌ ، پاشان ئه‌م لاو ئه‌ولای مامۆستایان ماچ كردووه‌و بردویانه‌ بۆ مه‌ركه‌ز . له‌ وێشه‌وه‌ به‌ سه‌یاره‌یه‌كی‌ داخراو به‌په‌له‌ گه‌یاندویانه‌ته‌ ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و فه‌تره‌یه‌ك له‌وێوه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و زیندان كراوه‌ .له‌ ساڵی‌ 1982 له‌ دوای‌ بڵێسه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ئێران و عێراق وه‌ك خه‌ڵكی‌ خورماڵ ئاواره‌ی‌ شارۆچه‌كه‌ی‌ سیروان بوو ، له‌وێش كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می‌ باشی پێشكه‌ش به‌ بانگه‌وازی‌ ئیسلامی‌ كرد ، وه‌ له‌ سیروان وه‌ك پێش نوێژو وتاربێژی‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وێ تا ساڵی‌ 1987 مایه‌وه‌ .له‌ ساڵی‌ ( 1987 ) له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی‌ نوخبه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ هیجره‌تیان كرد بۆ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ، وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئایینه‌كه‌یان ده‌ستیان له‌ زێدو كه‌س و كار هه‌ڵگرت ، له‌ ئێرانیش یه‌كێك بوو له‌و زانا به‌جه‌رگانه‌ی‌ كه‌ فه‌توای‌ كوفری‌ ڕژێمی‌ سه‌دامیان دا ، پاشان وه‌ك ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ بزووتنه‌وه‌ ، بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ چه‌كداریی‌ جیهادیان دژی‌ زوڵم و زۆری‌ به‌عس دامه‌زراندو بوویه‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌.به‌ر له‌ ڕاپه‌ڕینیش له‌ خه‌باتی‌ شاخدا ڕۆڵێكی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بوو له‌ گه‌رم كردنه‌وه‌ی‌ لاوه‌كان و وه‌ك مه‌فاریز بۆ سه‌ر باره‌گاكانی‌ ڕژێم له‌ سه‌رگه‌ت و یالاَنپێ و سوورێن و هه‌ورامان و فه‌تواكانی‌ جه‌نابیان زۆر جێی متمانه‌ی‌ لاوانی‌ بزووتنه‌وه‌ بوون ، ده‌ست و ده‌ورێكی‌ بێ وێنه‌ی‌ دانابوو له‌ باره‌گاكانی‌ بزووتنه‌وه‌دا ، قوتابخانه‌یه‌كی‌ ئه‌خلاقیی‌ و فیكریی‌ دروست كردبوو له‌ نێوان موجاهیدانی‌ ئوردوگاكانی‌ دزڵیی‌ و باراماوادا ، به‌ جۆرێك كاریگه‌ری‌ له‌و خه‌ڵكه‌ كردبوو له‌ بچوكترین كاروباریاندا پرس و ڕایان به‌و ده‌كرد ، وه‌ له‌كۆنگره‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بزووتنه‌وه‌دا له‌به‌ر ده‌ست پاكیی‌ و لێهاتوویی پله‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌ده‌ست هێنا له‌ساڵی‌ ( 1987 ) دا . له‌پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیی‌ و ئازادیخوازه‌كانی‌ نێو گۆڕه‌پانی‌ كوردستان ، عه‌قڵ و سه‌لیقه‌یه‌كی‌ برایانه‌و ژیرانه‌ی‌ هه‌بوو هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ پێوه‌ری شه‌رع هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بكرێ و ماندوو بوونییان و هه‌وڵ و زه‌حمه‌تیان بخوێنرێته‌وه‌ .. كه‌ شه‌ڕی‌ عێراق و ئێران به‌ بڕیاری‌ ( 598 )ـی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی‌ ( 1988 ) ڕاگیرا ، هه‌ڵویستی‌ زۆر مه‌ردانه‌یان هه‌بوو ، جه‌نابیان موجاهیدانی‌ هێزی‌ هه‌ورامانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی نارده‌وه‌ سه‌ر خاكی‌ عێراق ، كه‌ ئه‌وكات بزووتنه‌وه‌ی‌ كوردی‌ له‌وپه‌ڕی‌ داڕوخاندا بوو ، پاشان له‌ چیای‌ ڕه‌نگین باره‌گایان دانایه‌وه‌ ، له‌ هات و چۆی‌ مامۆستادا بۆ سه‌ردانی‌ موجاهیدانی‌ باره‌گاكان زۆر جار له‌ سه‌ر سنووری‌ ئێران له‌ لایه‌ن پاسدارانه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی‌ ئازاری‌ ڕۆحی‌ ده‌دراو ، زۆرجاریش مامۆستایان ده‌پشكنی‌ ، به‌لاَم ئه‌و هه‌ر كۆڵی‌ نه‌ئه‌دا له‌به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ موجاهیداندا .
سەرچاوە: ماڵپەڕی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود، عابد کاکە مەحموود
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
avatar

عدد المساهمات : 5037
السٌّمعَة : 0
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 42
الموقع : (أرض الله الواسعة)

مُساهمةموضوع: رد: سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا - احمد كاكه‌ محمود    الأربعاء يناير 31, 2018 10:20 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
سه‌ربه‌ستی له‌ ئیسلامدا - احمد كاكه‌ محمود
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: بانگه‌واز - ڕۆشنبیری ئیسلامی-
انتقل الى: