منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 5429
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   الإثنين مايو 09, 2016 11:06 pm




خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی
دانانی: مه‌لا عبدالكریمی مدرس
ساڵی چاپ: 1431ك-2010ز

داگرتنی خولاصه‌ی ته‌قسیری نامی
==============

ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر
4SHARED#####ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
aras

avatar

عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   الثلاثاء مايو 10, 2016 8:35 am

دانەری رەحمەتی خۆی فەرموویە:
پەروەردگارا سەرچاوەی ئیحسان

بۆ گشت گیانداران بەتایبەت ئینسان

ھەروەک بەئیحسان کەرەمت فەرموو

ئەم خۆلاسەمە بۆ جێ بەجێ بوو

وەھایش بە فەیزی کەرەم و ئینعام

بیکە بەرەحمەت بۆ گشت خاس و عام

بیکە بە ھاورێی رێگەی باریکم

بیکە بە چرای جێگەی تاریکم

بیکە بە پایەی ئەمن و سەلامم

بیکە بە مایەی حوسنی خیتامم

نامی بۆ مەولایساداتی کیرام

دیاریی ئەنێرێ بە بەستەی سەلام

بۆ خۆی و ھەموو برادەرانی

بۆ گەلی یاری فیداکارانی

بۆ ئالی ئەھلی کەرەم و ئیحسان

بۆ باقی زومرەی ئەعیانی ئینسان
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

avatar

عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   الثلاثاء مايو 10, 2016 8:51 am

چەند زانیاریۆکەیەک بە کورتی:

نامی نازناوی مامۆستای گەلەکەمان مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیسە

دانەری تەفسیری نامییە، و ئەمەیش چاپی دوھەمی پوختەی تەفسیرەکەیە

چاپی یەکەمی لە سێ بەرگ بڵاوبۆوە کق ھێشتا مامۆستا لەژیان مابوو

لەم چاپە کراوەتە یەک بەرگ، وە خودی تەفسیرەکەش حەوت بەرگ بوو بەڵام چاپێکی نوێی شەش بەرگی بڵاو بۆوە..

دەمەوێ ھەڵوێستەیەک لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە بکەم: سەرەتا زۆر گرنگە دەزگاکانی چاپکردن لە پەیامی نووسەری کتێبەکان بگەن...

مامۆستامان لە کتێبی نووری قورئان باسی لەوە کردووە کە قاریئ ھەبووە قورئانی پیرۆزی بۆ حەوت بەش دابەش کردووە و ھەر ڕۆژێکی ھەفتەیش بەشێکی لەم حەوت بەشە خوێندۆتەوە .. تا بە ھەفتەیەک خەتمێکی کردووە... دیارە تەفسیرەکەشی کردۆتە حەوت بەرگ...

ئەم خۆلاسەیەیش کەواین لە خزمەتیا لە سێ بەرگ بڵاوی کردەوە، چونکە خێراترین خەتمی قورئان وا باشە لە سێ ڕۆژ کەمتر نەبێ... مامۆستمان ئەوە مەبەستی کەچی دەزگاکانی پەخش و چاپ بە ئارەزووی خۆیان دەسکاری دەکەن...

ھەرچەندە چاپەکانیان ڕەنگیی و جوانن

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

avatar

عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس   الثلاثاء مايو 10, 2016 9:01 am

سێ تێبینییۆکەش بۆ باشترنکردنی ئەم پی دی ئێفە:

١- لاپەرەیەکی بە تاڵ لە دوای بەرگ و پێش سورەتی فاتیحە دابنرێ؟ بۆ ئەوەی کە لەکاتی خوێندنەوە کە دەکەینە دوولاپەڕەیی وەکو دەقەکە لێ بێت..

٢- ناوی سورەتەکان دابنرێ؟ وەکو فەرھەنگەکان کە پیتەکانیان بۆ دانراھە.. کلیک لەسەر کام سورەت بکەین یەکسەر ببێتەوە...

٣- ئەگەر بکرێ لاپەڕەکانی کۆتاییش زیاد بکرێ کە ژیاننامەی مامۆستا و دانراوەکانی تیایە

لەگەڵ رێز و دەست خۆشیمان بۆتان
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
خولاصه‌ی ته‌فسیری نامی - مه‌لا عبدالكریمی مدرس
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: قورئان -زانستی قورئان-
انتقل الى: