منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4614
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف   الأربعاء أبريل 27, 2016 10:51 pm




هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
جۆره‌كانی، ڕیگاكانی توشبوون
بڵاوبونه‌وه‌ی، خۆپاراستن، چاره‌سه‌ری
نووسینی: د.إبراهیم طاهر معروف
چاپی ساڵی : 1435 - 2015

تێبینی :
ئه‌م زانیارینه‌ له‌ په‌یجی :http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=11378 وه‌رگێراوه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌
هه‌وكردنی جگه‌ر له‌مرۆڤدا گه‌لێك مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ ئه‌ندامێكی تر نییه‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤی فرمانه‌كانی جگه‌ر بێت له‌ له‌شدا، نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی ڤایرۆسه‌و زیان به‌جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زیانه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت له‌وانه‌یه‌ كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، زۆرجار به‌هۆی ئه‌م هه‌وكردنه‌وه‌ له‌ش توشی زه‌ردویی Jaundice، ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌مناڵاندا.

جۆره‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی Vira Hepatitis بریتیه‌ له‌ (A.B.C.D.E.G)، ڤایرۆس واته‌ بونه‌وه‌ری وورد كه‌زاوزی ناكات و زۆر نابێت ته‌نها له‌ناو خانه‌ی زیندودا نه‌بێت، ڤایرۆس له‌ناو خانه‌ زیندوه‌كه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به‌داگیركردنی خانه‌كه‌و وه‌ك رێگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤایرۆسی تازه‌ سودی لێ ده‌بینێت، ئه‌م زنجیره‌ كارلێكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری وێرانكردنی خانه‌كه‌، له‌وانه‌شه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ یه‌كسه‌ر (كتوپڕ) له‌ناو خانه‌كه‌دا ده‌ست به‌دابه‌ش بوون نه‌كات و زیان به‌خانه‌كه‌ نه‌گه‌یه‌نێت.

• جگه‌ر قه‌باره‌كه‌ی، شوێنه‌كه‌ی، كێشه‌كه‌ی، فرمانه‌كانی
گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی له‌شه‌، ده‌كه‌وێته‌ لای راستی خوار قه‌فه‌سه‌ی سنگه‌وه‌، كێشی جگه‌ر له‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوودا له‌ پیاواندا (1.4 – 1.6) كلگم، به‌ڵام له‌ژناندا (1.2 – 1.4) كلگم.

• فرمانه‌كانی جگه‌ر
1- كۆگایه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ككری گلوكۆز كه‌ سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یه‌ له‌له‌شدا.
2- كۆگای كانزاو ڤیتامینه‌كانه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت ئاسن.
3- كارگه‌ی پڕۆتینه‌ پێویسته‌كانی گه‌شه‌و بنیاتنانی له‌شه‌.
4- كارگه‌ی ئه‌و رژێن و ئه‌نزیمانه‌یه‌ له‌كرداری هه‌رسكردنی خۆراك و چه‌وریدا.
5- رۆڵی هه‌یه‌ له‌لابردنی ژه‌هراویبونی خۆراك و ده‌رمان، هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به‌شیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ خۆراكیه‌ ئاڵۆزه‌كان و خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان.

• خۆپاراستن له‌هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێدا بڵاوه‌.
2- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌ نادروسته‌كان.
3- دڵنیابون له‌سه‌رچاوه‌ی خۆراك و ئاو، جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌پاك و خاوێنی كه‌سێتی.
4- وازهێنان له‌خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان.
5- پاراستن و هه‌ڵگرتنی ده‌رمان له‌شوێنی پارێزراو دوور له‌ده‌ستی مناڵ.
6- وه‌رنه‌گرتنی ده‌رمان به‌بی راوێژی پزیشك، چونكه‌ هه‌ندێك ده‌رمان كه‌له‌ دۆزی چاره‌سه‌ر زیاترت وه‌رگرت زیانی لاوه‌كی ده‌بێت بۆ سه‌ر جگه‌ر.
7- خۆدوورگرتن له‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ مۆڵت پێدراو نین به‌مه‌به‌ستی پشكنینی خوێن یان هه‌ر مه‌به‌ستێكی تری پزیشكی.
8- به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری پاكژو دیس پۆسیبڵ له‌كاتی سه‌ردانتدا بۆ سه‌رتاشخانه‌كان.
9- وه‌رگرتنی كوتان دژی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی.

• نیشانه‌و ده‌ركه‌وته‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی
1- هه‌ستكردن به‌داهێزرانی له‌ش و ماندوبوون.
2- نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن و دابه‌زینی خۆنه‌ویستانه‌ی كێشی له‌ش.
3- گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگێكی تێر.
4- بونی ئازار له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راستی سك.
5- ئاوسانی سك و هه‌ستكردن به‌ئازار له‌كاتی پشكنیندا به‌تایبه‌ت كاتێك په‌ستان ده‌خه‌یته‌ سه‌ری.
6- هێڵنج و رشانه‌وه‌.
7- زه‌ردوویی و زه‌ردبونه‌وه‌ی سپێنه‌ی چاو په‌رده‌ ناوپۆشیه‌كان.
8- خورانی پێست له‌په‌له‌كانی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌م نیشانه‌یه‌ به‌زۆری له‌په‌له‌كانی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
9- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
10- گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی مه‌مك له‌پیاواندا، هه‌روه‌ها ئاوسانی په‌له‌كانی خواره‌وه‌، هه‌روه‌ها سكچون به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگی پیسایه‌كه‌ خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، ئه‌م جۆره‌ نیشانه‌یه‌ له‌ هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (A) دا زۆر باوه‌.
11- ئازاری جومگه‌و پشت ئێشه‌ به‌تایبه‌ت به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ئه‌م جۆره‌ نیشانه‌یه‌ له‌ هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (B) دا زۆر باوه‌.
12- كه‌ڵه‌كه‌بوون و كۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له‌سكدا ئه‌م جۆره‌ نیشانه‌یه‌ له‌ هه‌وكردنی جگه‌ری جۆری (C) دا زۆر باوه‌.


داگرتن
====

ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر

4SHARED#####ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف   السبت أبريل 30, 2016 10:25 pm

ئەوانە دژی کتێبی ئەلیکترۆنین با چاک بزانن کە ئەم کتێبە لە لای ھیچ کتێبفرۆشێک بوونی نییە، بەڵکو بە خۆڕایی لە لایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی ھەولێر، ھۆبەی ڕاگەیاندن دابەش دەکرێ
بەڵام بەشێوەی پی دی ئێف سودێکی زۆری دەبێت بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی ھەولێرن
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف   السبت أبريل 30, 2016 10:32 pm

زۆرخۆشە مرۆ بەزمانی خۆی کتێبی زانستی وەخوێنێ، بەتایبەت ئەوانەی دوچاری دەردەکانی جگەر ھاتوون.. لەم کتێبە زانیاری زۆر بەسوود وەدەس دێنن

نووسەری کتێبەکە پزیشکی پسپۆرە لەبواری تەندروستی و کۆمەڵ، وە خۆی سەرپەرشتی و چاودێری نەخۆشەکانی تووشبوو بە ھەوکردنی جگەر دەکات.. چەند کتێبکیتریشی ھەیە و چەند دانەیەکیان لە لایەن منتدی اقرائەوە کراون بە پی دی ئێف
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف   السبت أبريل 30, 2016 10:35 pm

یاخوا دووربن لە نەخۆشییەکانی جگەر و گشت دەردەکانی تر
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی - د.إبراهیم طاهر معروف
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: زانست , بواری پزیشكی , ده‌روون زانی-
انتقل الى: