منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا - جه‌نگیز چاندار

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4633
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا - جه‌نگیز چاندار   الخميس مارس 31, 2016 5:51 am




شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا
گه‌شتێكی مێژوویی
نووسه‌ر : جه‌نگیز چاندار
وه‌رگێڕ : زریان ڕۆژهه‌ڵاتی
چاپی دووه‌م 2015


شه‌مه‌ندۆفێری‌ میزۆپۆتامیا نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی‌ تورك جه‌نگیز چاندار نووسیوێتی‌‌ و زریان ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كردویه‌تی‌ به‌ كوردی‌‌ و به‌ زنجیره‌ له‌ كوردستانی‌ نوێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ گه‌شتێكی‌ مێژووییه‌ به‌ توركیاو كوردستانی‌ باكوورو ڕووداوه‌ سیاسییه‌كاندا. ئه‌م كتێبه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ (له‌ تورگوت ئۆزاڵ-ه‌وه‌ بۆ ته‌یب ئه‌ردۆغان، قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كورد له‌ باره‌گای‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ سوپادا، هه‌زارو یه‌ك چیرۆك له‌ باره‌ی‌ دیجله‌، نووسینه‌وه‌ی‌ مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕاست، خۆڕهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێوه‌ ده‌ڕوات‌ و ... ئه‌مانه‌و چه‌ندین بابه‌تی‌ تر كه‌ له‌ دووتوێی‌ ئه‌م كتێبه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌."

له‌ پێشه‌كی‌ ئەم كتێبه‌‌دا هاتووه‌: "بایه‌خی‌ ئه‌م كتێبه‌ هه‌ر له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ به‌شێكی‌ ڕووداوه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان‌ و توركیاو عێراق‌ و ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ریی‌ سیاسی‌ ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا به‌سه‌ریانه‌وه‌ یاداشت ده‌كات‌ و به‌ مێژووی‌ ده‌سپێرێت، به‌ڵكو شێوازی‌ نووسین‌ و ئه‌زموونی‌ گیڕانه‌وه‌و سه‌فه‌ری‌ شه‌مه‌ندۆفێری‌ جه‌نگیز چاندار به‌ناو جوگرافیاو مێژوو ڕووداوه‌كانی‌ كه‌ خۆی‌ شایه‌ت بوو له‌سه‌ریان كۆمه‌ڵێك وانه‌ن بۆ ڕۆژنامه‌وان‌ و نووسه‌ری‌ كورد كه‌ چۆن ئه‌زموونی‌ خۆی‌ مشتوماڵ بكات‌ و په‌ی‌ ده‌رپه‌ی‌ هه‌نگاونانی‌ له‌ ڕووماڵكردنی‌ ڕۆژانه‌دا به‌شی‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌رهات‌ و قه‌ومان گلبداته‌وه‌ تا دواڕۆژ چیرۆكێكی‌ هه‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ له‌ كتێباندا. هه‌موو ڕۆژنامه‌وانه‌ سه‌ركه‌ووتووه‌كان وا ده‌كه‌ن‌و چانداریش به‌م كتێبه‌ كتێبی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ له‌ناو ڕووداوه‌كاندا نووسیووه‌ته‌وه‌و وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێكی‌ چالاكیش هێشتا هه‌ر كوردستان‌ و توركیاو دونیا ده‌گه‌ڕێ‌‌ و له‌ خوێندنگه‌ی‌ ژیاندا خوێندكاره‌ وه‌كو له‌م كتێبه‌دا مامۆستای‌ وانه‌یه‌ بۆ هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك بخوازێ‌‌ بزانێ‌‌ و فێربێت."


داگرتنی ئه‌م كتێبه‌
========

لینكی ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر

4SHARED######ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا - جه‌نگیز چاندار   الخميس مارس 31, 2016 5:24 pm

ماوەیەک بەر لەئێستا نووسەری ئەم پەرتووکە لە شاری سلێمانیا دەعوەتکرابوو لە ڕێو ڕەسمێکدا کە ھێرۆخانیش لەوێ بوو وتارێکی خوێندەوە و تەوقیعی خۆی لەسەر ئەم وەرگێڕاوە کوردییە دەکرد

شایانی باسە من لە تیڤی بەشێک لە وتارەکەم بیست

لە وتارەکەیدا زۆر باسی بەسەرھاتی خۆی و مام جەلالی کرد

یەکێ لەو ڕووداوانە وتی کاتێ بۆ یەکەم جار ویستم مام جەلال ببینم چوومە شوێنەکە و چوومە لای کەسێک زۆر ڕووی خۆی پێ نەدام، منیش وتم دیارە کاتی نییە، دواتر کەسێک بانگی کردم و وتی چیت بۆ بێنم منیش وتم ھیچم نەوێ تەنھا لەگەڵ مام جەلال ھەڤپەیڤین دەکەم، کەسەکە قۆڵی گرتم و بردمیە ژوورێکیتر و ئەیوت چ خواردنێکت دەوێ ... منیش لە دڵی خۆم وتم لەوانەیە نەریتی ئەوانە بەو جۆرە بێ، بۆیە شتێکم خوارد... دواتر بۆم دەرکەوت کەسەکەی یەکەم مام جەلال نەبووە بەلکو پاسەوان بووە و کەسی دووەم کە رایکێشام و خوادنی پێشکەش دەکردم مام جەلال بووە

وە دوای بوونی بە سەرۆکی عیراقیش زۆر ڕێزی گرتووم...

...بۆ دانانی ئەم کتێبە دەستخۆشیتان لێ دەکەین
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
شه‌مه‌ندۆفێری میزۆپۆتامیا - جه‌نگیز چاندار
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: سیاسه‌ت ، ئابووری ،راگه‌یاندن-
انتقل الى: