منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 زنجیره‌ی ته‌ندروستی و ژیان - ڕۆماتیزم - لێژنه‌یه‌ك له‌ پزیشكان

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4628
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: زنجیره‌ی ته‌ندروستی و ژیان - ڕۆماتیزم - لێژنه‌یه‌ك له‌ پزیشكان   الخميس مارس 17, 2016 5:46 am




زنجیره‌ی ته‌ندروستی و ژیان
ڕۆماتیزم
دانانی : لێژنه‌یه‌ك له‌ پزیشكان
وه‌رگێڕانی : د.فیصل عارب بلباس
ساڵی چاپ : 2014

نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
( نەخۆشی ڕۆماتیزم )
Rheumatoid Arthritis

پێناسەی نەخۆشی ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی (نەخۆشی ڕۆماتیزم) :

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە ئیلتھابی درێژخایەنی جومگە کەبەشێوەیەکی سەرەکی کاردەکاتە سەر جومگە بچوکەکانی دەست و قاچ , نەخۆشی ڕۆماتیزم تووشی ھەزاران خەڵک دەبێت لەسەرانسەری جیھاندا . نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر دیوی ناوپۆشی جومگە کان و ئازار و ئاوسان لە جومگەکەدا درووست دەکات و دوای تێپەڕبونی چەندین ساڵ دەبێتە ھۆی تێک چوونی شێوەی جومگەکە .
نەخۆشی ڕۆماتیزم نەخۆشیەکی درێژ خایەنە , وەک و نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی تری وەک زەخت , شەکرە.
نەخۆشی ڕۆماتیزم کاتَێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەھەڵە پەلاماری خانە و شانەکانی لەشی خۆت دەدات
وە دەبێتە ھۆی درووستبوونی گرفت لە جومگەکاندا .
نەخۆشی ڕۆماتیزم کاردەکاتە سەر ھەموو ئەندامەکانی لەش و دەبێتە ھۆی درووست بوونی بێھێزی و تا .
نەخۆشی ڕۆماتیزم زیاتر تووشی ئافرەتان دەبێت بەبەراورد بە پیاوان وە عادەتەن لەنێوان تەەمەنی ٤٠-٦٠ ساڵیدا ڕوودەدات .
مەبەست لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتیە لە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و نەھێشتنی تێکچوونی جومگەکە .


داگرتنی ئه‌م كتێبه‌
=======

ڕاسته‌وخۆ*******لینكی تر

4SHARED####ARCHIVE


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: زنجیره‌ی ته‌ندروستی و ژیان - ڕۆماتیزم - لێژنه‌یه‌ك له‌ پزیشكان   الجمعة مارس 25, 2016 10:13 pm

دەستتان خۆش بێت

نەخۆشی رۆماتیزم یەکێکە لەو ئارێشانەی کە زۆربەێ پزیشکانیش لێی شارەزانین و تێکەڵی و پێکەڵی تیا ئەنجامدەدەن، بەتایبەتی لە وڵاتە دواکەوتووەکانی وەک ئێمە - مەگەر پسپۆڕانی ئەم بوارە نەبن-

جا نۆرەی خەڵکێکی ناشارەزا لە وردەکارییەکانی بواری پزیشکیدا

بۆیە ئەم کتێبە بەشێک لەم ئارێشانە چارەسەر دەکات بەوەی کە بە کوردییەکی پاڵفتە زانیاری لەم بارەیەوە دەستەبەر دەکات

نەخۆشیش بەخوێندنەوەی ئەو کتێبە تا ڕادەیەکی باش بەرچاو ڕوونی دەبێت بەرامبەر ھەندێ پزیشکی کلاوچی و فێڵباز، کە ھەر شتێک ھەبێت و لێی نەزانن ئەڵێن ئەمە ڕۆماتیزمە و عەلاگەیەک دەرمانی گران بە نەدۆش ساغ دەکەنەوە و ھەمووی ئازار شکێنە نەک چارەسەری ھۆکاری ئازارەکە، بۆیە دوای مانگێک یا زیاتر نەخۆشەکە وەک خۆی لێدێتەوە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
زنجیره‌ی ته‌ندروستی و ژیان - ڕۆماتیزم - لێژنه‌یه‌ك له‌ پزیشكان
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: زانست , بواری پزیشكی , ده‌روون زانی-
انتقل الى: