منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 مه‌ولانای ڕۆمی - ئازاد قه‌زاز

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4636
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: مه‌ولانای ڕۆمی - ئازاد قه‌زاز   الأحد فبراير 28, 2016 8:19 pm




مه‌ولانای رۆمی
دانانی : ئازاد قه‌زاز
چاپی دووه‌م : 2014
بڵاوكار : كتیبخانه‌ی بیخود

جەلالەددین موحەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین موحەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بەفارسی: مولانا، بەواتای مامۆستا یان گەورەی ئێمە)، مەولەوی یان مۆلەڤی (بەفارسی: مولوی، بەواتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا ناسراوە بە مەڤلانا (Mevlānā) و بەگشتی لەجیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر و فەقێ و ئاییناس و سۆفییەکی فارس بوو[٢] لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لەماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕوومی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە. شیعرەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لەساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕوومی بەفارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکە لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی و یەکێکە لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان ئەخوێندرێتەوە بەزمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسی زمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئوردو، پەنجابی، تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.
مەولانا لە گوندی وەخش کە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک لە سەر ڕووباری وەخش لە وڵاتی فارس (ئێستای تاجیکستان). وەخش سەر بە پارێزگای بەلخ بوو وە لەو ساڵەی کە مەولانا تێیدا لەدایکبوو باوکی بە یەکێک لە زاناکانی ئەو شارە ناسرابوو.[٣] ھەروەھا ئەم دوو شارەش سەر بە کلتووری گەورەتری ئەو کاتەی فارسی خۆراسان بوون لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی فارس ھەروەھا بەشێک بوو لە دەوڵەتی خەوارزمی.
ھەردوو شوێنی لەدایکبوون و زمانی دایکی مەولانا ھەڵقوڵاوی میراتی فارسی بوون.


داگرتنی كتیبه‌كه‌
=======

لینكی ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر

4SHARED******ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: مه‌ولانای ڕۆمی - ئازاد قه‌زاز   الإثنين فبراير 29, 2016 5:39 am

د ه‌سته‌كانتان خۆشبێت, ياره‌بی خوا هه‌ر چركه‌يه‌كی ماندوو بوونتان به‌م كتێبانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران ساڵ په‌رستش وعيباده‌ت هه‌ژماربكات و بيخاته‌ نێو ده‌فته‌ری كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان

· ئه‌گه‌ر بيركه‌ينه‌وه‌, له‌ رۆژگارێكی وه‌ك ئيمرۆيا.. كه‌سايه‌تييه‌كی وه‌ك جه‌لاله‌دينی رۆمی چه‌ند گرينگه‌ نه‌ك ته‌نيا بۆ جيهانی ئيسلامی به‌ڵكو بۆ ته‌واوی مرۆڤايه‌تی

· به‌م جۆره‌ ئةستێرانه‌ رێگای هێمنيی ده‌روونی له‌ جيهانی تاريكی ئه‌نگوسته‌شه‌ودا ئه‌دۆزينه‌وه‌

· چونكه‌ دوورمانئه‌خه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌راو هۆريای زه‌مانه‌ و درۆ وديعايه‌ و... ده‌مانبه‌نه‌ جيهانێكی بێ سياسه‌ت و زولم و ناعه‌داڵه‌تی و...

· شايانی باسه‌ ئه‌م كه‌ڵه‌ پياوه‌ به‌ (مه‌وله‌وی)يش ناسراوه‌, پێويسته‌ له‌گه‌ڵ شاعيری ناوداری كورد (مه‌وله‌وی) جيايكه‌ينه‌وه‌...
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
مه‌ولانای ڕۆمی - ئازاد قه‌زاز
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: یاده‌وه‌ری ،گه‌شتنامه‌ ،كه‌ساییتیه‌كان-
انتقل الى: