منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 مه‌شخه‌ڵی ڕێ - نووسینی سه‌ید قوتب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4633
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: مه‌شخه‌ڵی ڕێ - نووسینی سه‌ید قوتب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت    الأربعاء فبراير 24, 2016 10:00 am




مه‌شخه‌ڵی ڕێ
نووسه‌ر : سه‌ید قوتب ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت
وه‌رگێڕ : مامۆستا كرێكار
بڵاوكراوه‌ی : بنكه‌ی دیدی نوێ
ساڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی : 1436-2015


گرنگی كتێبه‌كه‌ :
هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بۆ دووباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئیسلام و خاوه‌ندارێتی كردنی زه‌وی ئامانج بێ پێویسته‌ كه‌وا ئه‌م كتێبه‌ بخوێنیته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی كتیبَبه‌كه‌دا:
بێگومان ئێمه‌ شتێكی ته‌واو نوێمان هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی نیه‌تی‌و ناشزانێت‌و ناشتوانێت به‌رهه‌می بێنێت.. به‌ڵام ئه‌م شته‌ نوێ‌یه‌ش قابیل نیه‌ هه‌ر ده‌بێت له‌ واقعێكی كرده‌وه‌ییدا بچه‌سپێنێت، هه‌رده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێ‌ بێته‌دی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێ‌ بژی… كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌"بوژاندنه‌وه‌" هه‌یه‌ له‌سه‌ر خاكی ئیسلامی


داگرتنی مه‌شخه‌ڵی ڕێ
==========

لینكی ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر
4SHARED******ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: مه‌شخه‌ڵی ڕێ - نووسینی سه‌ید قوتب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت    الثلاثاء أغسطس 09, 2016 4:19 pm

• مامۆستای به‌رێز خوا پاداشتت بداته‌وه‌
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras
عضو متميز


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: مه‌شخه‌ڵی ڕێ - نووسینی سه‌ید قوتب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت    الثلاثاء أغسطس 09, 2016 4:23 pm

سەید قوتب ئیبراھیم لە‌ (ماوەی ژیان:٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر تاکوو ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ . کورِی یە‌کە‌می دایکی بووە‌ ، بۆیە‌ بایە‌خێکی زۆریان پێداوە‌ . باوکی موختاری گوندە‌کە‌یان بووە‌و وە‌کو ئە‌ندامی حیزبێکی سیاسیش چاو کراوە‌ بووە‌ . دایکیشی ھە‌میشە‌ ھیواو ئومێدێکی گە‌ورە‌ی لە‌ دڵ و دە‌رووندا رواندووە‌ .

## ژیان:
خوێندنی سە‌رە‌تایی لە‌ گوندە‌کانی خۆیان تەواو کردووە ، لە‌ تە‌مە‌نی ١٤ ساڵیدا چووە‌ ماڵی خاڵی ( کە‌ مامۆستاو رۆژنامە‌نووس بوو ) لە‌ قاھیرە‌و لە‌وێ ئیدامە‌ی بە‌ خوێندنە‌کە‌ی داو دارالعلومی تە‌واو کرد . ھێشتا تە‌مە‌نی نە‌بوو بوو بە‌ حە‌ڤدە‌ ساڵ ھیممە‌تی کورِی لادێ و رۆشنبیری و قسە‌زانی کورِی شاری تێدا رووا ! کە‌ لە‌ دارالعلوم دە‌یخوێند بابەتیشی لە گۆڤارە‌کان دە‌نووسی

سە‌یید نووسینە‌کانی لە‌ گۆڤاری پەیام ( الرسالە‌ ) و ( اللواء الاشتراکیە‌ ) و ھی تریشدا بڵاو دە‌کردە‌وە‌ تا دواتر ئیتر خۆی بووە‌ سە‌رنوسە‌ری گۆڤاری ( الفکر الجدید ) وبوو بە‌ یە‌کێک لە‌ بە‌ھێزترین لایە‌نگری مە‌درە‌سە‌ی ئە‌دە‌بی عباس محمود العقاد کە‌ دژی مە‌درە‌سە‌ی تە‌ھا حوسێن بوو . سە‌یید لە‌ ماوە‌ی ژیانیدا ژنی نە‌ھێناوە‌ ، گە‌رچی دوو جار دڵی بە‌ ئافرە‌تە‌وە‌ بووە‌ . بە‌ڵام خوای گە‌ورە‌ بە‌ نسیبی نە‌کردووە‌ . بۆی نە‌رِە‌خساوە‌ ھیچیان بھێنێت . لە‌٣ /١١/١٩٤٨دا بۆ دوور خستنە‌وە‌ی لە‌ ساحە‌ی میسر حکومە‌ت بە‌ بە‌ھانە‌ی خوێندن ناردی بۆ ئە‌مریکا ، سە‌یید لە‌وێ بوو کە‌ لە‌ شوباتی ١٩٤٩ دا ئیمام بە‌ننا شە‌ھید کرا .. ساڵی ١٩٥٠بووە‌ بە‌ ئیخوان و لە‌ ١٩٥٢ دا بوو بە‌ ئە‌ندامی شورا ( مە‌کتە‌بی ئیرشاد ) و بە‌رپرسی بە‌شی راگە‌یاندن . ھە‌ر لە‌ ئیخواندا مایە‌وە‌ تا ساڵانی دوایی تە‌مە‌نی کە‌ ئیتر لە‌گە‌ڵ عبدالفتاح اسماعیل و محمد یوسف ھە‌واش و عبدالمجید شازلیدا وازیان لە‌ ئیخوان ھێناو خۆیان تە‌نزیمێکی تری سە‌ربە‌خۆیانیان دروست کرد .

لەسێدارەدانی سەید قوتب:
سە‌یید لە‌ ٢٩/٨/١٩٦٦دا بە‌ فە‌رمانی جە‌مال عبد الناسری سە‌رۆکی میسر لەدوای دادگایی کردنی لەسێدارە درا.

## پەرتووکەکانی:
سەید قوتب لەژیانیدا چەندین پەرتووکی گرنگی نووسی لەسەر بانگەواز و فیکری ئیسلامی لەوانە:

ڕاڤەی ئایەتی شورا قورئان
چۆنیەتی بانگەوازکردن
چیڕۆکی بانگەوازی
ئیسلام یان نابۆ ئیسلام
مەشخەڵی ڕێ
پەیامی نوێژ
النقد الادبی
تە‌فسیری قورئانی پیرۆز "فی ظلال القرأن"
وەچەندەھا پەرتووکی تری نووسیوە وە خاوەنی چەندین بەرھەم و نامیلکە و پەند و ووتە و چیڕۆکە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
مه‌شخه‌ڵی ڕێ - نووسینی سه‌ید قوتب - ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: بانگه‌واز - ڕۆشنبیری ئیسلامی-
انتقل الى: