منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -  Empty
مُساهمةموضوع: سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -    سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -  I_icon_minitimeالجمعة فبراير 26, 2016 9:14 am

سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -  Ueauea10


سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی مامۆستا هیمن
تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌ و په‌خشانه‌كان
ساڵی چاپ : 2014

محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو.
سەرەتای ژیان
مامۆستا ھێمن
هەژار، ھێمن و موحەممەد مەولوود مەم

ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.

ھێمن لە رۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.

لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا. باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.

ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:

   ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.

بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.

ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لە باری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەو‌رەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانی‌دا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی، بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی زمانی کوردی، کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە.

بە ئاوا‌رەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ، ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە، دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە، ناسۆرییە، خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی رۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی،جودایی لە خێزان، لە خانوو، ماڵ و گوند و گەڕەک، شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە.

دیارە ھێمن مردووە و لە نێومان دا نەماوە، بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە.ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو. ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی خوازی کورد بوو. خوازیاری یەکیەتی گەلان بوو. کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو. شاعێری جوان پەرەست، شاعێری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد، ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و پۆڵا دروست نەکراوە، بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە، بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت:
پارچە گۆشتێکە، دڵی من روو نییە ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە

لە شێعرێکی دیکەدا دەڵێ:
شینم زۆر گێڕاوە، شادیم کەم دیوە ئەڵێن ھەیە، بەلام نەمدیوە‌

شاعێر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا راز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش روو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم زاخاوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل ، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو رۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.

بە فەرموودەی خۆی:
ھەتاکوو دوا پشوو رێبواری رێگەی ئێشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر
شاعیری گەل

هێمن عاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردی کوردستانه. نیشتمانی، تەبیعەتی وڵاتەکەی باش دەناسێ و لەگەڵی پەروەرده بووه. له "بەهاری لادێ"، "بەهاری کوردستان"، "شەنگەبێری"، "فریشتەی پەڕیوه" و زۆر شێعری تریشدا نیشانی دەدا که له ناسین و ناساندنی تەبیعەتی کوردستان و جوانیەکانیدا چەنده شارەزا و مامۆستایه. جێگای سەرسوڕمانیش نیه هێمن لەگەڵ تەبیعەت گەوره بووه له تەبیعەت ئیلهامی وەرگرتوه. کەسێک تەبیعەتی کوردستانی دیتبێ و نەک هەر دیتبێ بەڵکوو لەگەڵی تێکەڵاو بووبێ، هێمن به ناهەق نازانێ که دەڵێ:
بەهەشته کوردەواری من بەهەشته

هێمن له شێعری خۆیدا زۆر جار باسی زۆرلێکراوی نەتەوەی دەکا، له مافی خوراوی گەل دیفاع دەکا، ئارەزووی ئەوەیه کورد هەرچی زووتر له ستەمی نەتەوایەتی رزگار ببێ، بوونی ئەو ستەمه به سەرچاوەی زۆر بەدبەختی و کوێرەوەری و بێبەشی دەزانێ. له "دوا ڕۆژی رووناک" دا دەڵێ:
لەمێژ بوو هەقی کورد دەخورا به فیڕۆ لەمێژ بوو کورد بوو دەیکرد شین و ڕۆڕۆ
له مەیدانی شەقێنی دوژمنیدا سەری سەرداری کوردی بوو وەکوو گۆ

هێمن به تایبەتی زۆر پەرۆشی ئەوەیه که له کوردستانی ئێران زمانەکەی ئازادی پەرەئەستاندنی نیه، ئەدەبەکەی بڵاو ناکرێتەوه، فەرهەنگەکەی پێشێل دەکرێز له "رۆژگاری رەش" دا دەڵێ:
داخرا دەرکی رۆژنامه شکاون نووکی خامه
کوردی نووسین حەرامه دوژمن دەڵێ بێ تامه
دڕان کاغەز و دەفتەر گیران شاعیر و نووسەر

هێمن نەتەوەکەی خۆی خۆش دەوێ؛ لەوەش زیاتر نەتەوەی خۆی دەپەرەستێ، بەڵام رقیشی له هیچ نەتەوەیەکی تر نییه. له هەموو دیوانی هێمن دا شێعرێک که باسی نەتەوەیەکی تر به خراپه بکا یا کورد له نەتەوەیەکی تر به بەرزتر دابنێ بەدی ناکرێ؛ دیاردەیەک که به داخەوه له دیوانی زۆر شاعیری کورددا بەرچاو دەکەوێ. نەک هەر ئەوه، بەڵکوو بەشەردۆستی یەکێک له سروشته تایبەتیەکانی شێعری هێمنه.

هێمن زۆر جار باسی پێشەوا قازی دەکا و له شێعرەکانی ڕا دیاره کە چەند ئەو رۆڵه بەنرخ و هەڵکەوتووەی گەلی کوردی خۆش ویستووه. پێشەوای خۆش دەوێ چونکه :
زانا بوو، کوردپەروەر بوو پێشەوا بوو، رابەر بوو

بەڵام بۆیەش پێشەوا به مەزن دەزانێ چونکه :
هەر کورد نەبوو، بەشەر بوو خەمی خەڵکی لەبەر بوو

هێمن گەلانی تری ئێرانی به دۆستی گەلی کورد دەزانێ و له خەبات و تێکۆشاندا به برا و هاواڵیان دادەنێز له "کورد و ئازەربایجانی" دا دەڵێ:
کورد و ئازەربایجانی هەر دوو داوایان رەوایه هەر بژین و پایەدار بێ یەکیەتی ئەم دوو برایه
ژیانی سیاسی
هێمن، قازی موحەممەد، ھەژار
هێمن، قازی موحەممەد، ھەژار لە تەورێز


ناوی ھێمن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەمانە کە لە کۆمەڵەی ژ-کاف و کۆماری کوردستاندا وەکوو پێشمەرگەیەک خزمەتی بە نەتەوەکەی دەکرد و لە نێو تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە کە ھەر یەکەی ناوی نھێنیان ھەبوو، بە ھێمن ناسرا و ھەر وەکوو بۆخۆی دەڵێ:

   شاعیری هیچ قازانجی بۆ من نەبووبێ ئەو قازانجەی هەبووە کە ئەو ناوە دوورودرێژەی «سەید محەممەد ئەمینی شێخەلئیسلامی موکری» لە کۆڵ کردوومەتەوە.

لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ی کۆچی ھەتاوی لە شاری مەھاباد کۆمەڵەی ژ-کاف بە دەستی ڕەحمانی زەبیحی وچەند کەسی دیکە دادەمەزرێ. ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوە‌دا دەبێ کە چی بۆ ئەو کۆمەڵەیە بکا کە کاری ڕزگاری کوردستانە، ھێمن لەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان و دوایەش گۆڤاری ئاوات. لە ساڵی ١٣٢٤ی کۆچی ھەتاوی کە لە سەر بناغەی ژ-کاف، حیزبی دێموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی قازی محەممەد دادەمەزرێ، ھێمن بۆ یەکەم جار لە مزگەوتی سووری مەھاباد لە بەرامبەر خەڵک‌دا شێعر دەخوێنێتەوە و دەبێتە سکرتێری ھەیئەت رەئیسەی میللی دێموکڕات و دوایە لە کۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەکار دەکا. لەو کۆمارەدا بۆ دانانی کتێبی کوردی بۆ فێرگەکانی کوردستان کاری کردووە، لە گۆڤارەکانی ئەودەمی حیزب وەک کوردستان، ھاواری کورد، ھاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان و ھەڵاڵەدا شێعر و وتاری بڵاو کردۆتەوە. لە کۆماری مەھاباددا پێشەوا شانازی پێوە کردووە و رایگەیاندووە کە شێعرەکانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بکەن و بیکەنە پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان.

ھێمن ھەر لە پلەی یەکەمی تێکۆشانیدا وەک شاعیرێکی نەتەویی و کۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو، چونکە شیعرەکانی لە راستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی کۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان. ھێمن ھەر لە رۆژی یەکەمی تێکۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن کردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگماکی قۆلی ‌ھە‌ڵماڵی. شیعرەکانی بە زمانێکی ساکار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا، جا بەو بۆنەوە پێشەوا پێی سپاردبوو، کە بۆ گەلێک وشەی فارسی و عەرەبی کە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە کار دەھێندرێن، وشەی کوردی پەتی بدۆزنەوە و بەکاری بێنن، ھێمن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێک کە بۆ ئەو کارە دیاری کرابوو، دانرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە داخێکی زۆر گرانەوە کۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ:

   ئەو رووداوە دڵتەزێنە و ئەو کارەساتە جەرگ بڕە ھەموو کوردێکی بە شەڕەفی خەمناک و تازیەبار کرد.


ساڵی‌ ١٣٢٥ی کۆچی ھەتاوی دایکی پێ لە کەوشان دەکا و پێی دەڵێ: دەبێ ژن بێنی، بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ؛ بەھەر جۆرێک بێ، دایکی، ھێمن رازی دەکا و داوای برازایەکی خۆی بۆ دەکا و ھێمن قەتی نەدیوە، بەم جۆرە لە٢٥ی خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا بووکی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەکەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش کوڕێک بە ناوی سەلاح دەبێ. ساڵی ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی وشکە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەک خەڵکی دیکە دەکەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەکی بە تەو‌ژم ئێران دادەگرێ، زۆر کەس لە برسان دەمرن و خەڵک لەو ساڵەدا کوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن.

لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی کۆچی ھەتاوی کۆبوونەوەیەک لە مەیدانی شاری مەھاباد پێک دی وھێمن شێعری دەبڕۆ ئەی شاھی خائین، بەغدا نیوەی رێت بێ دەخوێنێتەوە. لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەکی زۆر بە کێوانەوە دەبێ و ساڵی ١٣٤٤ی کۆچی ھەتاوی باوکی دەمرێ و ھێمن دەڵێ:

   دەردی باب مردن، دەردێکی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێکدا بابی بمرێ، ھەست بە ھەتیوی دەکا.

دوو ساڵ دوای باوکی، دایکیشی دەمرێ و ئەم رووداوانە بە تەواوی پیری دەکا.
لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

بۆ جاریکی دیکە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشکی دادێ و بەھاری ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ دادەمەزرێنێ و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵک و ھێمن ئەمە دەڵێ:‌ ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی کوردان خۆش بکا.
سەرای هێمن
سەرای هێمن (ماڵی مامۆستا هێمن)، وێنەگر: کاروان دوورئەندیش

ماڵی مامۆستا هێمن کراوەته بنکەی پاراستنی ئاسەواری ناودارانی فەرهەنگ و هونەری شاری مەهاباد.

له شاری مەهاباد کەم نین ئەو بلیمەتانەی که له بواره جۆراوجۆرەکانی زانستی، فەرهەنگی و هونەری دا، بوون به چرایەکی پڕشنگدار و ڕێگای خزمەت به گەلیان ڕووناک کردووەتەوه. جێگای خۆی بوو له شوێنێکی تایبەت و شیاودا ئاسەوار و کەل و پەلی بەجێ ماوی ئەو مەزنانه کۆ بکرێنەوه و ئەویندارانی ئەوان بیانبینن و سوکنایی یان بێتێ و بەرەی داهاتوو بیانناسن، قەدریان بزانن، دەرسیان لێوەرگرن و ڕێیان کوێر نەکەنەوه. جا چ جێیەک پیرۆزتر و بەنرخ تر له ماڵی مام هێمن بۆ ئەو کاره؟
پەیکەرەی مامۆستا هێمن له سەرای هێمن
پەیکەرەی مامۆستا هێمن له سەرای هێمن، وێنەگەر: کاروان دوورئەندیش

پەیکەرەی مامۆستا هێمن کاری هونەرمەندی ناسراوی پەیکەرسازی کورد، مامۆستا هادی زیائەددینی له ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٢ له سەرای هێمن پەردەی لادرا.
بەرھەمەکان
دیوانی ھێمن بە ناوی ناڵەی جودایی (١٩٧٩).

ئاسەوارەکانی مامۆستا ھێمن بریتین لە:

   دیوانی هێمن
   بارگەی یاران
   تاریک و ڕوون (شیعر و پەخشان). ١٩٧٤
   پاشەرۆک (شیعر و پەخشان).
   توحفەی موزەففەرییە(فۆلکلۆری کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە وھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).
   شازادە و گەدا .
   قەڵای دمدم .
   ھەواری خاڵی .
   چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز.
   ئەفسانە کوردییەکان (کاری قەنات کۆردۆ کە ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی).
   ناڵەی جودایی ، شیعر ١٩٧٩
   پاشەرۆکی مامۆستا ھێمن ، کۆمەڵە وتار، مەھاباد ١٩٨٣

نمونەی هۆنراوەی نەتەوەیی
کوردم ئەمن
گەرچی توشی ڕەنجەڕۆی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لە دەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵی نیم ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسن و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم نۆکەری بێگانە ناکەم تا لە سەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نیە لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا ئەڵێم کوردم ئەمن
کۆچی دوایی

ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری فەرھەنگ و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕش‌دا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و ڕێگای پاشەڕۆژی بۆ ڕووناک کردین. پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی ڕەنگینی کوردستان، مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لە٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێ‌کردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداق‌سوڵتانی شاری مەھاباد بە خاکیان سپارد.


داگرتنی كتێبه‌كه‌



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأحد يوليو 04, 2021 9:53 am عدل 1 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -  Empty
مُساهمةموضوع: رد: سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -    سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -  I_icon_minitimeالجمعة فبراير 02, 2018 9:27 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن ( تاریك و ڕوون ، ناڵه‌ی جودایی ، بارگه‌ی یاران و نامه‌و په‌خشانه‌كان -
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» ناڵه‌ی دڵ - مامۆستا مه‌لا عبدالله ی كاتب - عابد بابان
» ئه‌لف بێی كاركردن له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن - جف پریدمۆر
» دمدم نامه‌ هۆنراوه‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فیدایی
» به‌ئیسلام كردنی كورد (( ماسته‌رنامه‌ یان هه‌ڵه‌نامه‌) - مامۆستا فاضل قه‌ره‌داغی
» ديوانى ناڵه‌ حه‌سه‌ن دوو به‌رگ نووسينى ناڵه‌ حه‌سه‌ن

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: شیعر - شاعران - دیوانی شاعیران-
انتقل الى: