منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

  بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم - هانا ئارێنت

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 5593
السٌّمعَة : 0
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم - هانا ئارێنت   السبت سبتمبر 07, 2013 8:56 pm




بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم
نووسینی / هانا ئارێنت
وه‌رگێڕانی /محمد رشید
چاپ / یه‌كه‌م 2007 سلیمانی

ده‌رباره‌ی نووسه‌ر: هانا ئارێنت

هانا ئارێنت، فیلسووف، بیرمه‌ندی سیاسی، ژۆرنالیست، رۆشنگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌رپرس‌و یارمه‌تیده‌ری شیكردنه‌وه‌ له‌پێناو دركێكی قووڵ له‌ نیزامه‌ توتالیته‌ره‌كان‌و جینایه‌ته‌كانیان له‌دژی مرۆڤایه‌تی له‌جۆری فاشیزم‌و ئیستانیلیزمه‌. ئه‌و ده‌نووسێ كه‌ شكستی ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا‌و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ مۆدێرنه‌كان، به‌ڵام بێ رێبه‌ریه‌كی شیاو ته‌ندروست، بووه‌ هۆی جێگیربوونی فاشیزم له‌ رۆژئاوا. ئه‌مڕۆكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ راوبۆچوونه‌كانی ئارێنت ده‌بێت به‌سه‌رنجدان به‌ دۆخی سه‌ده‌ی 20 واته‌ قۆناغی حاكمییه‌تی فاشیزم‌و ئیستانیلیزم بخوێندرێته‌وه‌.

هانا ئارێنت هه‌ستا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێكردنێكی گرنگ‌و پڕ ناوه‌رۆك سه‌باره‌ت به‌ تۆتالیتاریزم له‌ سه‌ده‌ی بیستدا. یه‌كێك له‌ بابه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی مرۆڤ له‌ چاخی مۆدێرن بوو. ئه‌و ده‌نووسێ كه‌ حاكمییه‌تی تۆتالیته‌ر له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ بوو له‌سه‌ر چالاكییه‌ گرنگه‌كانی مرۆڤایه‌تی وه‌كوو «هه‌ستانه‌وه‌ی دووباره‌». ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو كه‌ مرۆڤ هیچ كات به‌ بێ پێشداوه‌ری نه‌ژیاوه‌. له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ مرۆڤ به‌شێوه‌ی جه‌وهه‌ری بوونه‌وه‌رێكی كرده‌گه‌راو ئه‌كتیڤه‌. ئه‌و به‌سێ جۆر چالاكی مرۆڤ ئاماژه‌ ده‌دات، كاركردن بۆ بژیوی رۆژانه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سروشت، كاری داهێنه‌رانه‌و به‌رهه‌می هونه‌ری، كارو چالاكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی چالاكه‌ی مرۆڤ له‌كۆمه‌ڵگاو سیاسه‌ت، توانی هێزێك ببه‌خشێته‌ فه‌لسه‌فه‌ی كرده‌یی. ئه‌و وتی به‌پێچه‌وانه‌ی قۆناغی یۆنانی باستان، له‌سه‌رده‌می نوێدا كاری به‌رهه‌م هێن رێگری ئازادی‌و چالاكی سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌. له‌دێمۆكراسی مۆدێرندا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌درێته‌ حیزب یان گرووپێك. هانس یوناس سه‌باره‌ت به‌و وتی كه‌ هانا ئارێنت كه‌سێكی به‌ته‌واوی ئه‌خلاقییه‌، قسه‌كانی گرنگ‌و وروژێنه‌ر، جاروبار هه‌ڵه‌‌و هیچ كات خراپ‌و بێ بایه‌خ نه‌بووه‌.له‌به‌رهه‌مه‌كانی هانا ئارێنت، فه‌لسه‌فه‌ی بوون چییه‌؟ ره‌گه‌زه‌كان‌و سه‌رچاوه‌كانی توتالیته‌ر، سه‌باره‌ت به‌ژیانی كرده‌یی، خاتوو راحل فارنهاگن، ژنێكی فێمێنیستی جووله‌كه‌، نێوانی رابردووو داهاتوو، موحاكمه‌ی ئایشمن له‌ ئیسرائیل، سه‌باره‌ت به‌ شۆڕش، ده‌سه‌ڵات‌و توندوتیژی، سه‌باره‌ت به‌ژیانی رۆح، شۆڕشی مه‌جارستان‌و ئایدیالیزمی توتالیته‌ر، مرۆڤ له‌ چاخی ره‌ش، بلۆمن فلد، ماری مه‌ك كارتی، حه‌قیقه‌تی مێژوویی‌و حه‌قیقه‌تی عه‌قڵگه‌راوچه‌ندین كتێب‌و نووسراوه‌ی دیكه‌ ده‌توانین ناو به‌رین. گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌و ره‌گه‌زه‌كان‌و سه‌رچاوه‌كانی حاكمییه‌تی توتالیته‌ره‌. ئارێنت له‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت، كه‌ جووله‌كه‌ كوشتن له‌سه‌ده‌ی بیست له‌ئه‌ورووپا، ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دژایه‌تی جووله‌كه‌ له‌ سه‌ده‌ی 18و19له‌م كیشوه‌ردا. ئه‌گه‌رچی كتێبی موحاكمه‌ی ئایشمنی هانا ئارێنت له‌ ساڵی 1961 نوسراوه‌ به‌لام ئه‌م كتێبه‌ له‌ساڵی 2000دا مۆڵه‌تی بڵاوبوونوه‌ی پێدرا.

هانا ئارێنت له‌ساڵی 1906 له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئاڵمانی ئه‌و كات له‌دایك بووو له‌ساڵی 1975 له‌ تاراوگه‌ له‌ ئامریكا گیانی له‌ده‌ست دا. ئه‌و ته‌نیا مناڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووله‌كه‌ی لایه‌نگری حیزبی سۆسیال دێمۆكراتی ئاڵمان بوو و له‌ساڵه‌كانی لاویه‌تی خۆیدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێی كۆمۆنیستی هه‌بوو. دایكی هانا یه‌كێك له‌ لایه‌نگرانی رۆزا لۆكزامبۆرگ بوو. هانا ئارێنت له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا ده‌ستی دایه‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب. ناوبراو له‌ زانكۆ فه‌لسه‌فه‌و ئیلاهیاتی پرۆتستانی‌و وشه‌ ناسی زمانی یۆنانی خوێند. هانا ئارێنت له‌گه‌ڵ هاتنه‌ سه‌ركاری فاشیزم له‌ ساڵی1933 له‌ئاڵمان، به‌هۆی جووله‌كه‌ بوون، سه‌ره‌تا بۆ فه‌ڕانسه‌و پاشان بۆ به‌ره‌و ئامریكا هه‌ڵات.

ئه‌و له‌ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه‌ دوجار له‌لایه‌ن راسته‌كانه‌وه‌ گیراو بۆ زیندان گوازرایه‌وه‌. هانا ئارێنت له‌ئامریكا له‌پاڵ مامۆستای له‌زانكۆدا، ده‌ستی دایه‌ رۆژنامه‌نووسی‌و بابه‌ت نووسین. یه‌كه‌مین جار له‌ئامریكا كتێبی: یادداشته‌كانی رۆژانه‌ی كافكا»ی بڵاوكرده‌وه‌. له‌ساڵی 1935 سه‌فه‌رێكی بۆ فه‌له‌ستین كردو خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی جووله‌كه‌_عه‌ره‌بی بوو. تئۆری تۆتالیتاریزمی ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای فاشیزم‌و ئیستالینیزم بووه‌ هۆی كه‌ بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی خوێندكاری له‌ساڵی 1968 بایه‌خێكی ئه‌وتۆ به‌ روانگه‌كانی نه‌دات.

هانا ئارێنت ئه‌گه‌رچی خۆی به‌ تێۆریسیه‌نێكی سیاسی ده‌زانێ، به‌ڵام دژایه‌تی هه‌بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ چه‌پ‌و راسته‌كان. له‌ روانگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ تۆتالیتاریزمی ده‌وڵه‌ته‌ ناسیۆناڵیسته‌كان له‌ فاشیزم‌و ئیستانیلیزم، خاوه‌ن به‌رابه‌رییه‌كی پێكهاته‌یین. ئه‌و بیرمه‌ندێكی سیاسی‌و به‌رپرس بوو كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ خوازیاری پێكیهێنانی ئه‌رته‌شێكی جوو له‌دژی فاشیزمی ئاڵمانی بوو. له‌نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیست، ئه‌و خۆی له‌ زایۆنیزم به‌دوور گرت‌و رایگه‌یاند كه‌ به‌رپرسایه‌تیه‌كی له‌به‌رابه‌ر هه‌ڵه‌كان‌و توندڕه‌وییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ جووه‌ نییه‌. ئه‌و له‌ راپۆرتی «موحاكمه‌ی ئایشمن»دا نوسی: برۆكراته‌كان‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانێكی وه‌كوو ئایشمن له‌ نیزامێكی دیكتاتۆریدا، ده‌بینه‌ سه‌مبولی كوشتارێكی جه‌ماوه‌ری.

هانا ئارێنت له‌ لاویه‌تیدا له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هایدگر، هوسرێل، یاسپارس‌و بولتمندا بوو. ئه‌و دواتره‌كان هه‌ستا به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی بوون له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كیه‌ر كه‌ گاردو یاسپاس. له‌ بابه‌ته‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی جگه‌ له‌ تۆتالیتاریزم، جووكوشتن‌و جیاوازی ره‌گه‌زی، هه‌ستا به‌ هێنانه‌ ئارای هه‌ندێت باس سه‌باره‌ت ئه‌مپریالیزم، زایۆنیزم‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و شه‌ڕی ویه‌تنام. ئه‌و سێ ئه‌ركی بۆ فیكر له‌به‌رچاو ده‌گرت.

بیركردنه‌وه‌، قه‌زاوه‌ت، خواست‌و ئیراده‌، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ماركس باوه‌ڕی به‌ نامۆبوونی مرۆڤ له‌ چاخی سه‌رمایه‌داری نه‌بوو، به‌ڵكوو بڕوای به‌ نامۆبوونی مرۆڤ له‌ جیهانی ده‌ورووبه‌ری له‌ سه‌رده‌می نوێدا هه‌بوو. هانا كه‌سایه‌تیه‌كی سۆسیالیست‌و هۆمانیستی به‌ خه‌یاڵێكی ئۆتۆپیستی وه‌سف ده‌كرد. ئه‌و وێنای سۆسیالیستی له‌ موڵكدارییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ یوتۆپیایه‌كی پڕ له‌دژوازی‌و ناكۆك به‌یه‌ك ده‌زانی. ئارێنت له‌ كتێبه‌ 1000 لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی، ره‌گه‌زه‌كان‌و سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی تۆتالیته‌ر» باس له‌ئه‌مپریالیزم‌و جوو كوشتن ده‌كات. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌گزیستانسیالیزمی سارتێر ده‌كردو ده‌یگوت: ده‌كرێت حه‌قیقه‌ت له‌وێدا بخرێته‌ به‌رچاو.

داگرتنی كتێبه‌كه‌
=======

لینكی داگرتنی ڕاسته‌وخۆ

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
 
بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم - هانا ئارێنت
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: سیاسه‌ت ، ئابووری ،راگه‌یاندن-
انتقل الى: