منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثالأعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
avatar

عدد المساهمات : 372
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 41
الموقع : (أرض الله الواسعة)

مُساهمةموضوع: فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار   الجمعة سبتمبر 12, 2014 1:01 am




هه‌نبانه‌ بۆرینه‌
فه‌رهه‌نگی كوردی - فارسی
دانانی : مامۆستا هه‌ژار
بڵاوكار : سروش - تاران
چاپیی : یه‌كه‌م 1369


فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار
پیشه کی:پیشکه ش به به ریز به ریوه به ری مونته داکه مان کاک(ابو علی)ئه و به شیوه پیره ی که گورو تینی هه زاره ها گه نجی هه یه،که ته نها خوی(بورکان)یکه،له زه وی زانیاری و زانست و تیگه شتنی گوره پانی کوردستان،خوری ئاسمانی نیشتیمانی خوینه واری و تیگه شتن و خویندنه وه،ئه م دیارییه وه ک پیزانینیک به هه وله کانت پیشکه شت ده که م.
ئه م فه رهه نگه له هه رکتیبخانه یه کی کوردیدا نه بیت،ئه وه ناقیسه ئه و کتیبخانه.

فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.
ھەژار لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا سەبارەت بە ھۆکاری ناو نرانی نووسیویەتی:
«ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە: ھەنبانە بۆرینە، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەرچیت بوێ دەستی تێخە دێتە چەنگت.»
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار(١٩٢٠ – ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) یەکێک لە نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەک بەرھەمی ئەدەبییە. .ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی» کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی ، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە. ھەژار لە کۆماری کوردستان‌دا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری‌ ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئە‌بێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.


لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٢) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.
بەرھەمەکان
بە کوردی

بەیتی سەرە مەڕ، لە ١٩٥٧ لە شام چاپیکردووە
چێشتی مجێور، یادداشتەکانی خۆیەتی
ئاڵە کۆک
مەم و زین، ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی
بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، ١٩٦٥
شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
چوارینەکانی خەیام
مێژووی ئەردەڵان
یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
دایە، باوە، کێ خراوە؟
شەرحی دیوانی مەلای جزیری
بیرەوەریەکانی ژیان
قورئان بە کوردی
ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی
فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی» ، تاران، ١٩٩٠
دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە


داگرتنی هه‌نبانی بۆرینه‌
===========

لینكی ڕاسته‌وخۆ*********لینكی تر

4SHARED******ARCHIVE

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
avatar

عدد المساهمات : 5423
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 56
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: رد: فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار   الجمعة سبتمبر 12, 2014 6:09 am

جزاك الله خیرا براكه‌م
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com متصل
aras

avatar

عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

مُساهمةموضوع: رد: فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار   الجمعة نوفمبر 27, 2015 8:39 pm

هەژار كوردى دەولەمەند كرد - ئيوەش كتيبخانەى ئەليكترونيى كورديتان دەولەمەند كرد
ئەو دەست و پلانە نەرزێت و بە ئاگر‌ نەسوتێت كە ئەو هەموو لا پەرەيە سكان دەكات و دەيكاتە pdf
دەستتان خۆش
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە-کوردی-کوردی-فارسی-هەژار
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: فه‌رهه‌نگ - ئه‌تڵه‌س - گۆڤار - مه‌وسوعه‌-
انتقل الى: