منتدى اقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها

منتدى اقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات العربية والكوردية والفارسية
 
الرئيسيةالبوابةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی - هارۆڵد لمپ

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير


عدد المساهمات : 4610
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 55
الموقع : أربيل

مُساهمةموضوع: ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی - هارۆڵد لمپ   الجمعة فبراير 07, 2014 10:33 pm





ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی
نووسینی : هارۆڵد لمپ
وه‌رگێڕانی : علی أكبر مجیدی
بڵاوكراوه‌ی : خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما
چاپی سێیه‌م 2013 – سلێمانی


ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌:

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ گه‌وره‌ كه‌ به‌ یۆنانی‌ میگاس ئه‌لیكسه‌نده‌روسی‌ پێده‌ڵێن‌و به‌ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌ ناسراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ زیره‌كترین‌و مه‌زنترین سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ جیهان‌و توانیویه‌تی‌ ئیمبراتۆرییه‌تی‌ ساسانی‌ تێكبشكێنێت‌و جیهان بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیه‌وه‌. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ بێلای‌ پایته‌ختی‌ دێرینی‌ مه‌كدۆنیا له‌ دایك بووه‌، كوڕی‌ فیلیپۆسی‌ دووه‌می‌ پاشای‌ مه‌كدۆنیایه‌‌و كوڕی‌ شازاده‌ ئولیمپیاسی‌ شازاده‌ی‌ ئیسپیرسه‌، ئه‌رستۆی‌ فه‌یله‌سوف مامۆستای‌ تایبه‌تی‌ بووه‌و له‌ بواری‌ هونه‌ری‌ وتاربێژێدا مه‌شقی‌ پێكردووه‌و هانیداوه‌ كه‌ گرنگی‌ به‌ئه‌ده‌بیات‌و زانسته‌كان‌و پزیشك‌و فه‌لسه‌فه‌ بدات. له‌ ساڵی‌ 336 به‌رله‌ زاییندا باوكی‌ ده‌كوژرێت‌و ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ده‌ست‌و هه‌ست ده‌كات ده‌وروبه‌ركه‌ی‌ دوژمنایه‌تی‌ ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك هانده‌ده‌ن یاخی ببن‌و پشێوی‌ بنێنه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سبه‌جێ‌ دوژمنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ده‌سگیر ده‌كات‌و له‌ سێداره‌یان ده‌دات‌و ده‌سه‌لاَتی‌ خۆی‌ به‌ سه‌ر وڵاتی‌ یۆناندا ده‌سه‌پێنێت‌و پێگه‌ی‌ خۆی‌ بته‌و ده‌كات.

ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌
له‌ ساڵی‌ 335 به‌رله‌ زایندا به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ كه‌ باوكی‌ به‌ر له‌ مردنی‌ دایڕشتبوو، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر فارسه‌كان‌و له‌سه‌ر روباری‌ دانوب به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌وێت ، له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌شیدا بۆ وڵات‌و له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ناوبردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌لیرانس‌و بسیبیس یاخیبون‌و هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ دروستكردوه‌و هاوكات بۆ چاوترساندنی‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ش ، جگه‌ له‌ په‌رستگا‌و پیندار كه‌خانه‌ی‌ شیعری‌ یۆنانی‌ بووه‌ هه‌موو شتێكی‌ تێكشكاندوه‌و هه‌ستاوه‌ به‌ زۆر كۆچپێكردنی‌ ئه‌و 8 هه‌زار هاوڵاتیه‌ش كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ رزگاریان بووه‌ بۆ سلاڤیری‌، هه‌ر ئه‌م توند سه‌ركوتكردنه‌ی‌ یاخیبوانی‌ ئه‌و دوو شاره‌ش وایكرد كه‌ شاره‌كانی‌ دیكه‌ بیر له‌ یاخیبون نه‌كه‌نه‌وه‌‌و بڕۆنه‌ ژێر ركێفی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌سكه‌نده‌ره‌وه‌.


ئه‌سكه‌نده‌ری‌ مه‌كدۆنی‌
له‌ ساڵی‌ 334 پێش زایین به‌ 35 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر فارسه‌كان‌و به‌كرێگیراوه‌ یۆنانیه‌كان كه‌ ژماره‌یان 40 هه‌زار كه‌س بوون‌و له‌ نزیك شاری‌ ته‌رواده‌ تێكی‌ شكاندون، وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن، له‌و جه‌نگه‌دا به‌ ته‌نها 110 چه‌كداری‌ سوپاكه‌ی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر كوژراون، دوای‌ ئه‌و جه‌نگه‌ش ئه‌سكه‌نده‌ر توانی‌ ده‌ست به‌ سه‌ر كۆی‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ ئاسیای‌ بچوكدا بگرێت. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌كانیدا به‌رده‌وام بووه‌‌و له‌ ساڵی‌ 333 دا له‌گه‌ڵ داریوشدا له‌ جه‌نگی ئاسیۆسدا روبه‌ڕوده‌بنه‌وه‌و سوپای‌ فاره‌سه‌كان تێكده‌شكێت‌و داریۆش هه‌ڵدێت‌و دایك‌و ژن‌و منداڵه‌كانی‌ به‌جێده‌هێلێت‌و ئه‌سكه‌نده‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ شایسته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانی‌ داریوشدا ده‌كات‌و رێزیان لێده‌گرێت. پاشان غه‌ززه‌ ‌و میسر داگیر ده‌كات‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن میسرییه‌كان وه‌ك رزگاركه‌ر پێشوازیان له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر كردوه‌، هه‌ر له‌ نزیك روباری‌ نیلیش شارێك دروست ده‌كات‌و پاشان به‌ناوی‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ ناو ده‌رده‌كات ‌و ده‌بێته‌ پایته‌ختی‌ زانست‌و ئه‌ده‌ب‌و بازرگانی‌. هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ هێرشه‌كانیشیدا ئه‌فریقای‌ باكوریش داگیر ده‌كات.
سه‌ر له‌ نوێ‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر ‌و داریوش:
داریوش خۆی‌ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر ئاماده‌ ده‌كات‌و سوپایه‌كی‌ 50 هه‌زار كه‌سی‌ رێكده‌خات‌و له‌ جه‌نگی‌ جاوجامیلادا له‌گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌ردا ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه‌و به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ تێكده‌شكێته‌وه‌و داریوش سه‌ر له‌ نوێ‌ هه‌ڵدێت. ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌ پاوانخوازیه‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ نێوان ساڵی‌ 333 بۆ ساڵی‌ 330شاری‌ بابل‌و پیرسپۆلیسی‌ پایته‌ختی‌ فارسه‌كان وڵاتی‌ ئه‌فغانستان‌و بلوجستان‌و توركستان‌و له‌ ساڵی‌ 326 یشدا خۆرئاوای‌ هیندستان داگیر ده‌كات. به‌رده‌وامبونی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ هێرشه‌كانی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌كدۆنییه‌كان له‌ ئه‌سكه‌نده‌ر نیگه‌ران بن ‌و چیدی‌ به‌شداری‌ نه‌كه‌ن له‌ هێرشه‌ پاوانخوازییه‌كانیدا، بۆیه‌ سوپایه‌كی‌ نوێ‌ دروست ده‌كات‌و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌نداوی‌ عه‌ره‌بی‌‌و له‌ بیابانی‌ میدیا زه‌خیره‌‌و پێداویستی‌ جه‌نگی‌ لیده‌بڕێت‌و زۆرێك له‌ چه‌كداره‌كانی‌ له‌ ده‌ست ده‌دات، پاشان خۆی‌ بۆ داگیركردنی‌ نیمچه‌دورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاماده‌ ده‌كات.
كۆتایی‌ ئه‌سكه‌نده‌ر
ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ له‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ 323 به‌ر له‌ زایندا ده‌گاته‌ بابل‌و توشی‌ تایه‌كی‌ توند ده‌بێت‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات‌و دوای‌ خۆی‌ ئیمبراتۆرییه‌تێكی‌ گه‌وره‌و به‌رفراون به‌جێده‌هێلێت. ئه‌سكه‌نده‌ر ئازاو به‌خشنده‌ بووه‌ ، له‌كاتی‌ پێویستدا زۆر توند بوه‌ ، وه‌ك سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ر ئالوده‌ی‌ كحولیات بوه‌و له‌كاتی‌ سه‌رخۆشیدا هاوڕێیه‌كی‌ نزیكی‌ خۆی‌ به‌ناوی‌ كلیتۆس كوشتوه‌و پاشان زۆر په‌شیمان بوه‌، ئه‌سكه‌نده‌ر بڕوای‌ به‌ یه‌كێتی‌ خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوا هه‌بووه‌‌و خه‌ونی‌ دروستكردنی‌ ئیمبراتۆریه‌تێكی‌ جیهانی‌ هه‌بووه‌، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ داب‌و نه‌رۆیتی‌ فارسه‌كانی‌ په‌یڕه‌و كردوه‌ ‌و چه‌ند ژنێكی‌ خۆرهه‌ڵاتیشی‌ ماركردوه‌.

ئه‌م پێشه‌كیه‌ له‌ یانه‌ی كورد ژین وه‌رگیراوه‌


داگرتنی كتێبه‌كه‌
=======

لینكی ڕاسته‌وخۆ*****لینكی تر
4SHARED*****ARCHIVE
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://iqra.ahlamontada.com
 
ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی - هارۆڵد لمپ
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى اقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: یاده‌وه‌ری ،گه‌شتنامه‌ ،كه‌ساییتیه‌كان-
انتقل الى: