منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
المواد المنشورة هنا لا تعبر بالضرورة عن رأي القائمين عليها
غايتنا رضى الله سبحانه, و هدفنا تثقيف الأمة الإسلامية بكل العلوم
منتدى إقرأ الثقافي
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتدى إقرأ الثقافي

منتدى ثقافي للكتب باللغات الكوردية, العربية, الفارسية و الإنجليزية
 
الرئيسيةالرئيسية  البوابةالبوابة  أحدث الصورأحدث الصور  المنشوراتالمنشورات  التسجيلالتسجيل  دخولدخول  

 

 سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ

اذهب الى الأسفل 
4 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالأربعاء يونيو 22, 2016 12:22 am

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Oo11

هه‌زار فه‌رمووده‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی
سونه‌نی ئه‌بوداود - 5 به‌رگ
أبو داود سلمان بن الأشعث السجستانی
وعلیها أحكام العلامة المحدث محمد بن ناصرالدین الألبانی
علق علیها وخرج احادیثه أبو عبیدة مشهور بن حسن ال سلمان
وه‌رگێڕانی: ناصح إبراهیم سازانی
بڵاوكار: نووسینگه‌ی ته‌فسیر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندن - هه‌ولێر
چاپی: یه‌كه‌م 1433ك-2013ز

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەلئەزەدی سەجیستانی ناسراو بە ئەبوداوود، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٢ک لە ھەرێمێکی بچوک کە سەجستان ناودەبرا کە ھەرێمێکە لە ئێرانو ئێستا ناودەبرێت بە سیستان و بلوشستان، چەندین وڵات و شارە ئیسلامییەکان گەڕاوە بە دوای زانست و کۆکردنەوەی فەرمودە لەوانە چۆتە عێراق و شام و میسر و خۆراسان و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٥ک لە بەسڕە و لە تەنیشت گۆڕی سوفیانی سەورییەوە نێژراوە.

پلەی فەرموودەکانی:
دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود، خۆی لەو بارەیەوە ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوەن، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای ھەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

مامۆستا و خوێندکارەکانی:
ئەبوداوود لای ژمارەیەکی زۆر زانا خوێندویەتی و زانیاریی لێ وەرگرتوون، لەوانە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئیسحاق کوڕی ڕاھەوەی، و عوسمان کوڕی محەمەد ئەبوشەیبە، و یەحیا کوڕی مەعین، و موسلیم کوڕی ئئئیبراھیم ئەزەدی .... و ئەوانی تر.

ئیمام ئەبوداوود چەندین خوێندکاری ھەبووە و بە دەیان ھەزار کەس لە کۆڕەکانییدا ئامادەبوون بە تایبەت ئەو کۆڕانەی باسی لە زانستەکانی فەرموودە کردووە، لەبەر ئەوە زەحمەت بوو لەسەر ئەوانەی ژیانی ئەبوداوودیان نوسیوەتەوە ژمارەی قوتابیەکانی دیاری بکەن، و لە دیارترین خوێندکارەکانی ئەمانە بوون، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا کوڕی خۆی و ترمزی و نەسائی و ئەبوبەکر ئەحمەد کوڕی سولەیمان نەجاد ... و زۆری تر.

دەربارەی ئەبووداوود وتراوە:
زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ڕۆڵ و جێ دەستی ئەبوداوود و سونەنەکەیان کردووە لەسەر فەرموودە، و لەو ووتانەی لە بارەیەوە ھاتووە،
ئیبن جەوزی دەڵێت؛ ئەبوداوود شارەزای ھۆکارەکانی لاوازی فەرموودە بوو، زۆر دەم پاک و لەخواترس بوو، و زۆر لە ئەحمەد کوڕی حەنبەل دەچوو.
ئیمام زەھەبی دەڵێت؛ ئەبوداوود سەردارێکی فەرموودە بوو، پیشەوایەکی شەرع بوو، کەسایەتییەکی بەسام و ھەیبەت بوو، خواناس و لەخواترس بوو، زۆر لە ئیمام ئەحمەد دەچوو.
ئیمام نەوەوی دەڵێت؛ زانایان لەسەر ستایشی ئەبوداوود کۆکن، ھەموویان وەسفی بە حافز و زانا و وردەکار و لە خواترس و باوەڕداری بەھێز و تێگەیشتوو و قوڵ و بیرتیژیی زانستی فەرموودەوانی دەکەن.

پەیڕەوەکەی:
ئەبوداوود پابەند بوو بە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلامەوە دروودی خوای لێبێت، سووربوو لەسەر جێبەجێکردنیان و باسکردنی گرنگیان بۆ خەڵک تا ھەستان بە ئەنجامدانی، و ئەبووداوود پەیڕەوێکی ھەبوو کە لە پەیڕەوی ھاوەڵەکان دەچوو لە بەدواداچوونی سوننەتی پێغەمبەر و پابەند بوون پێوەی، و وازی لە لێدوان ئەھێنا لەو بابەتانەی ئاژاوەی لە نێو موسڵماناندا دروست ئەکرد، و کوڕێکی لە دوای خۆی بەجێ ھێشت ئەبوبەکر کوری ئەبوداوود کە زۆر لە خۆی دەچوو لە ڕەوشت و ئاکارەکانییدا.

سەرچاوەکان:
ویکیپێدیای کوردی، کە سەرچاوەی ئەمانەیە
شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
وێکی عەرەبی
داگرتنی سونه‌نی ئه‌بوداود
===========

به‌رگی یه‌كه‌م
به‌رگی دووه‌م
به‌رگی سێیه‌م
به‌رگی چواره‌م
به‌رگی پینجه‌م



عدل سابقا من قبل ابو علي الكردي في الأربعاء مايو 05, 2021 10:34 pm عدل 7 مرات
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالأربعاء يونيو 22, 2016 2:19 am

دەستەکانتان خۆشبێت..

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەزەدی سەسیجستانی، ناسراو بە پێشەوا ئەبوداوود، ژیاوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ک، پێشەوای ئەھلی فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆییدا و خاوەنی کتێبی ناوداری سونەنی ئەبوداوودە. یەکێک بووە لە ئیمامەکانی ئەھلی سوننەوجەماعە لە سەجستان

ئەبوداوود لە نێو چەندین شاری ئیسلامدا گەڕاوە، زانیاری وەرگرتووە و نوسیووە لە عێراقی وخۆراسانی و شامی ومیسرییەکانەوە، کتێبی سونەنی کۆکردۆتەوە و خستویەتە بەردەمی ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئەویش پەسەندی کردووە، کتێبەکەی تەنھا لەسەر فەرموودەی سەحیح نیە، بەڵکو فەرموودە باش و لاوازەکانیش لەخۆ دەگرێت، و ٤٨٠٠ فەرموودەی تیاکۆکردۆتەوە و لە نێو ٥٠٠ ھەزار فەرموودە ھەڵی بژاردوون.

ژیانی:
ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس کوری بەشیر ئەلئەزەدی سەسیجستانی ناسراو بە ئەبوداوود، لە دایکبووە لە ساڵی ٢٠٢ک لە ھەرێمێکی بچوک کە سەجستان ناودەبرا کە ھەرێمێکە لە ئێرانو ئێستا ناودەبرێت بە سیستان و بلوشستان، چەندین وڵات و شارە ئیسلامییەکان گەڕاوە بە دوای زانست و کۆکردنەوەی فەرمودە لەوانە چۆتە عێراق و شام و میسر و خۆراسان و کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٢٧٥ک لە بەسڕە و لە تەنیشت گۆڕی سوفیانی سەورییەوە نێژراوە.

پلەی فەرموودەکانی:
دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود، خۆی لەو بارەیەوە ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوەن، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای ھەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

مامۆستا و خوێندکارەکانی:
ئەبوداوود لای ژمارەیەکی زۆر زانا خوێندویەتی و زانیاریی لێ وەرگرتوون، لەوانە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و ئیسحاق کوڕی ڕاھەوەی، و عوسمان کوڕی محەمەد ئەبوشەیبە، و یەحیا کوڕی مەعین، و موسلیم کوڕی ئئئیبراھیم ئەزەدی .... و ئەوانی تر.

ئیمام ئەبوداوود چەندین خوێندکاری ھەبووە و بە دەیان ھەزار کەس لە کۆڕەکانییدا ئامادەبوون بە تایبەت ئەو کۆڕانەی باسی لە زانستەکانی فەرموودە کردووە، لەبەر ئەوە زەحمەت بوو لەسەر ئەوانەی ژیانی ئەبوداوودیان نوسیوەتەوە ژمارەی قوتابیەکانی دیاری بکەن، و لە دیارترین خوێندکارەکانی ئەمانە بوون، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا کوڕی خۆی و ترمزی و نەسائی و ئەبوبەکر ئەحمەد کوڕی سولەیمان نەجاد ... و زۆری تر.

دەربارەی ئەبووداوود وتراوە:
زانایانی ئیسلام ستایشێکی زۆری ڕۆڵ و جێ دەستی ئەبوداوود و سونەنەکەیان کردووە لەسەر فەرموودە، و لەو ووتانەی لە بارەیەوە ھاتووە،
ئیبن جەوزی دەڵێت؛ ئەبوداوود شارەزای ھۆکارەکانی لاوازی فەرموودە بوو، زۆر دەم پاک و لەخواترس بوو، و زۆر لە ئەحمەد کوڕی حەنبەل دەچوو.
ئیمام زەھەبی دەڵێت؛ ئەبوداوود سەردارێکی فەرموودە بوو، پیشەوایەکی شەرع بوو، کەسایەتییەکی بەسام و ھەیبەت بوو، خواناس و لەخواترس بوو، زۆر لە ئیمام ئەحمەد دەچوو.
ئیمام نەوەوی دەڵێت؛ زانایان لەسەر ستایشی ئەبوداوود کۆکن، ھەموویان وەسفی بە حافز و زانا و وردەکار و لە خواترس و باوەڕداری بەھێز و تێگەیشتوو و قوڵ و بیرتیژیی زانستی فەرموودەوانی دەکەن.

پەیڕەوەکەی:
ئەبوداوود پابەند بوو بە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلامەوە دروودی خوای لێبێت، سووربوو لەسەر جێبەجێکردنیان و باسکردنی گرنگیان بۆ خەڵک تا ھەستان بە ئەنجامدانی، و ئەبووداوود پەیڕەوێکی ھەبوو کە لە پەیڕەوی ھاوەڵەکان دەچوو لە بەدواداچوونی سوننەتی پێغەمبەر و پابەند بوون پێوەی، و وازی لە لێدوان ئەھێنا لەو بابەتانەی ئاژاوەی لە نێو موسڵماناندا دروست ئەکرد، و کوڕێکی لە دوای خۆی بەجێ ھێشت ئەبوبەکر کوری ئەبوداوود کە زۆر لە خۆی دەچوو لە ڕەوشت و ئاکارەکانییدا.

سەرچاوەکان:
ویکیپێدیای کوردی، کە سەرچاوەی ئەمانەیە
شەش پێشەواکەی فەرموودە، نووسینی/ نەجمەددین فەرەج ئەحمەد
وێکی عەرەبی
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالأربعاء يونيو 22, 2016 2:28 am

سونەنی ئەبوداوود، (بە عەرەبی: السنن أبی داود)، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری خوا درودو سڵاوی خوای لێ بێت، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤ (ژمارەکە بە پێی سیستەمی ژماردن دەگۆڕێت) فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.

ڕێزبەندییەکەی:
کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.

پلەی فەرموودەکان:
ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

دەربارەی ووتویانە:
ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،
زەکەریا ئەساجی ئەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامییەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامییەتییەیە.
ئەلخەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئەعرابی بوو دەیووت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.

بەشێوەکی گشتیش وتراوە دوای سەحیحی بوخاری و سەحیحی موسلیم، سونەنی ئەبووداود دێت...
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
aras

aras


عدد المساهمات : 473
تاريخ التسجيل : 02/11/2015
الموقع : كوردستانى گەورە

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالأربعاء يونيو 22, 2016 2:41 am

ئەم وەرگێڕانەیەی سونەنی ئەبی داود:

مامۆستا ناسح سازانی بەم شاکارە مەزنەی کەلێنێکی گەورۆنەی لە کتێبخانەی کوردی پڕکردەوە، چونکە ئەو سونەنە بەچەندین زمانی گەلان لەجیھاندا ھەیە..
لە وەرگێڕانەکەدا نوسخەی بە تەعلیق و حوکمی پێشەوای لێکۆڵەری فەرموودە ئەلبانی، بەکارھێناوە
بۆ وەرگێڕانیش سود لە چەند سەرچاوەیەک وەرگیراوە
دەستخۆشیش لە دەزگای تەفسیر دەکەین بۆ ئەم ھەوڵە نایابەیان

شایانی باسە لە بەرگەکە نووسراوە ھەزار فەرمودە، بەڵام ئەمە تەنھا بۆ بەرگێکە، و بەھەر پێنچ بەرگ تەواوی سونەن کۆتایی پێھات.. واتە بەھەمووی دەوروبەری پێنچ ھەزار فەرموودەیە
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
qasm

qasm


عدد المساهمات : 150
تاريخ التسجيل : 13/01/2014

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالخميس يونيو 23, 2016 11:51 pm

خودا پاداشتی هه‌زار هه‌زار جارخێرتان بداته‌وه‌
خودا به‌هه‌شتان به‌قسمه‌ت بكات
خودا له‌ش ساغ و به‌رده‌وامتان بكات
براكه‌م ئه‌ی به‌رگه‌كانی تر
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ابو علي الكردي
المدير
ابو علي الكردي


عدد المساهمات : 11655
تاريخ التسجيل : 01/09/2013
العمر : 62
الموقع : أربيل

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالجمعة يونيو 24, 2016 12:02 am

أجمعین إن شاءالله براكه‌م، كه‌مێ صه‌بر إن شاءالله به‌رزیان ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئاماده‌یه‌
qasm كتب:
خودا پاداشتی هه‌زار هه‌زار جارخێرتان بداته‌وه‌
خودا به‌هه‌شتان به‌قسمه‌ت بكات
خودا له‌ش ساغ و به‌رده‌وامتان بكات
براكه‌م ئه‌ی به‌رگه‌كانی تر
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://iqra.ahlamontada.com
ابو عبدالرحمن الكردي
مشرف
ابو عبدالرحمن الكردي


عدد المساهمات : 5013
تاريخ التسجيل : 03/09/2013
العمر : 48
الموقع : (أرض الله الواسعة)

سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ Empty
مُساهمةموضوع: رد: سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ   سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ I_icon_minitimeالأربعاء يناير 31, 2018 6:58 am

بارك الله فيكم
وجزاكم الله خيرا
واحسن الله اليكم
واعانكم الله ويسر امركم
كان الله لكم وكثر من امثالكم
ادام الله بقائكم علي الخير
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
سونه‌نی ئه‌بوداود - أبوداود سلمان بن الأشعث السجستانی - 5 به‌رگ
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» 100 فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ صه‌حیحی سونه‌نی نه‌سائی - أنور قاددر شێخانی
» الموسوعة الحديثية 3 سنن أبي داود - للإمام أبي داود سليمان بن الأشعث الأزدي السجستاني
» حتى لا تغرق السفينة سلمان بن فهد العودة
» من أخلاق الداعية تأليف سلمان بن فهد العودة
» واسط في العصر العباسي - أ.د. عبدالقادر سلمان المعاضيدي

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتدى إقرأ الثقافي :: كتێبخانه‌ی كوردی - المكتبة الكوردیة :: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد صلی الله علیه وسلم: ژیانی، فه‌رمووده‌كانی، ئاكارو خووڕه‌وشتی-
انتقل الى: